چۆنیەتی ئەنجامدانی سوننەتی عومرە.؟ وەڵام :- بەم شێوەیەی خوارەوە :-- یەكەم: لەکاتی ئیحرام بەستندا وا خێرە بلێ ی (لبیک اللهم عمرة)، جارێک یان سێ جار. ئیحرام چییە: دەبێت لەشوێنێکی دەرەوەی شاری مەککە عومرەکار نیەت بهێنێ و هەروەها سوننەتە خۆی بشوات و خۆی پاک کاتەوەو خۆی بۆنخۆش بکات و دەستنوێژ هەڵبگرێ ، ئینجا دووپارچە قوماش لەخۆی بئاڵێنێ و نابێ قوماشەکە دوورا بێت واباشە قوماشەکە سپی بێت. لەپاش ئیحرام بەستن سوننەتە عومرەکار بڵێت: (لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك ان الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك ). هەروەها سوننەتە دوو ڕکات نوێژ بەو دەستنوێژەوە بکات . ئەگەر نەیشی کات ئاسایییە.. ئەمە بۆ پیاوان. بەڵام بۆ ئافرەتان هەر وەک پیاوان وایە تەنها لە جل و بەرگدا هەر جۆرە جلێک لەبەرکات ئاسایییە با دووراش بێت، بەڵام نابێت پەنجەوانە لەدەست بکات یان جلی نیقاب بپۆشێت چونکە ڕەسول الله فەرموویەتی (لا تنقب المحرمة ولا تلبس القفازين ) واتە: ئافرەت نیقاب نەکات و پەنجەوانە لەبەر نەکات.. ئەوە ئیحرام بەستنە . تێبینی / لەکاتی ئیحرام بەستن هەندێ شت لەسەر عومرەکار حەرام دەبێت هەتا عومرەکەی تەواو دەکات کە ئەمانەن 9 شتن: 1-- نابێت مووی له لەشی بکاتەوە یان سەری بتاشێت. 2-- نابێت نینۆک بکات. .3-- بۆنی خۆش نابێت لەخۆی بدات لەدوای ئیحرامبەستن. 4-- جلی دووراو نابێ لەبەرکات هەتا عومڕەکە تەواو دەکات. 5-- نابێت سەری داپۆشێ و کلاو لەسەر بکات و گۆرەوی لەپێ بکات بەڵام ئەگەر نەعلی دەست نەکەوت قەیناکا گۆرەوی لە پێ بکات. 6-- نابێت ڕاوی ئاژەل و تەیرو تار بکات. 7-- ئەگەر خێزاندار بی نابێت کاری سەرجێی ی لەگەڵ هاوسەرەکەتدابکەیت. 8-- نابێ داخوازی ژن و ژن خوازی بکەیت. 9-- تێکەڵی لەگەڵ ئافرەتان. سوننەتە لە ئیحرام بەستنەوە تا دەگاتە ناو حەرەمی کەعبە بڵێ (لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك ان الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك ) دەتوانیت جار جار دوعای تریش بکەیت یان جاروبار لەگەڵ هاورێکانیش قسان بکەیت و جارجاریش زیکرەکە بڵێیتەوە، بەڵام کە گەیشتیە کەعبە چیتر مەیڵێ . ئینجا کە گەیشتیە ناو حەرەمی کەعبە پێی ڕاستت پێش بخەو ئەم دوعایە بکە ( بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله، اللهم افتح لي أبواب رحمتك، اعوذ بالله العظيم و بوجهه الكريم وسلطانه القديم من الشيطان الرجيم). وە ئەگەر گەیشتیە ڕاست حەجەرولئەسوەد ڕووی لێ بکەو بڵێ ( بسم الله والله أكبر ). وە سوننەتە لە نێوان ڕوکنی یەمانی و حەجەرول ئەسوەد ئەم دوعایە بکەیت ( ربنا اتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار ) هەروەها دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت زیکری تر بکەی و قوڕئان بخوێنی و دوعا بۆ خۆت و بۆ خەڵکی بکەی. دووەم: تەوافکردن بەدەوری کەعبەی پیرۆز.. کە دەستپێدەکات لە بەرامبەر حەجەرولئەسوەد و حەوت جار بەدەوری کەعبە دەسوڕێتەوەو هەرلەڕاست حەجەرولئەسوەدیش کۆتایی دێت.. تەوافیش بەم شێوەیه دەبێت کە شانی چەپت بکەوێتە لای کەعبەو شانی ڕاست بکەوێتە لای دەرەوەی کەعبە ، سونەتیشە پیاوان شانی ڕاست ڕووت بکەن.. بۆ ژنان نابێت.! وا سوننەتە لە یەکەمجار تاکو سێ یەم جار خێراتر بڕۆی و لە چوار جارەکەی ترلەصەفاو مەڕوا.. چوارجاری کۆتایی هێواشتر بڕۆیت. سێیەم: نوێژ کردن ڵە مەقامی ئیبراهیم علیە السلام .سوننەتە ئەم ئایەتە بخوێنیت (واتخذوا من مقام إبراهيم مصلى )، هەروەها سوننەتە نوێژێک لەمەقامی ئیبراهیم بکەی یان لەهەر شوێنەکی دەوری کەعبە لە ڕکاتی یەکەم لە دوای فاتیحە سورەتی کافرون بخوێنیت و لەڕکاتی دووەم لە دوا فاتیحە سورەتی قل هوالله احد بخوێنیت هەروەها سوننەتە دوای تەواوکردنی تەواف دوڕکات نوێژ بکەیت و پاشان ئاوی زەمزەم بخۆیەوە.. وە سوننەتە لەکاتی خواردنەوەی ئاوی زەمزەم ئەم دوعایە بکەیت ک ئیبن عەباس کردوویەتی ( اللهم اني اسألك علما نافعا ورزقا واسعا وعملا متقبلا و شفاء من كل داء ) هەروەک رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی ( ماء زمزم لما شرب له ) واتە: ئاوی زەمزەم بە چی نییەتێک بخورێتەوە بۆ ئەوە دەبێت ٚ٫٫٫ چوارەم: لە دوای تەواف ئینجا دەچیتە سەفاو مەڕوا، ئەویش بەم شێوەیە:- لە صەفا دەست پێدەکەیت بەرەو مەڕوا ئەوجا لەمەڕوا بەرەو صەفا کە دەکاتە حەوت جار هاموشۆکردن لە نێوان صەفاو مەڕوادا، ئەوجا لە مەڕوا کۆتایی دێت. هەروەها سوننەتە لە سەرەتای صەفادا بلێی ( ان الصفا والمروة من شعائر الله فمن حج البيت او اعتمر فلا جناح عليه ان يطوف بهما ومن تطوع خيرا فإن الله شاكر عليم )، وە ئەگەر گەیشتە مەڕوا دەست بڵند دەکا بۆ دۆعاو دەڵێ : ( الله أكبر الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله وحده لا شريک له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، لا إله إلا الله وحده لا شريك له انجز وعده ونصر عبده وهزم الاحزاب وحده )، بەو شێوەیە هەوڵدانی صەفاو مەڕوا تەواو دەبێ .. پێنجەم: لەپاش صەفاو مەڕوا پێویستە عەمرەکار سەری خۆی بتاشێت یان کورتی بکاتەوە یان کەمێکی لێ ببڕێ لە چەند شوێنێکی سەری، بەڵام سوننەت ئەوەیە کە بیتاشیت. بەڵام بۆ ئافرەتان تەنها کەمێک لە قژی دەبڕێت و نای تاشێت. بەم شێوازە واجباتی عومرە کردن تەواو دەبێت و لە ئیحرام دەردەچیت، ئەو شتانەیە کە بەهۆی ئیحرام بەستن لێت حەرا م ببوو، بۆت حەڵال دەبێتەوە، وە ئەگەر بتەوێت جارێکیتر عەمرەیەکیتر بکەیت دەبێت دووبارە بچیتەوە دەرەوەی سنوری حەرەمی کەعبە و جارێکیتر ئیحرام ببەستیتەوە وەک جاری پێشوو. هەندێ زانیاری: لەکاتی ئیحرامدا هەندێک شت بکەیت ئەوا فیدیەت لەسەر واجب دەبێت ، ئەویش یان 3 ڕۆژ بەڕۆژو بوون یان شەش کەس نان بدەیت یان حەیوانێک سەر ببڕی و گۆشتەکەی بکەیتە خێر بۆ هەژاران لە ناو حەرەمی مەککە، شتەکانیش ئەمانەن: 1-- پەڕۆ تەڕکردن و دانانی لەسەر سەر بۆ فێنکبوونەوە 2-- بەستنی کەمامە. چونکە عومڕەکار دەبێت روخساری دیار بێ ( ژن و پیاو ). بەلام ئەگەر تۆ نەتزانیبوو یان لەبیرت چووبوو دواتر بیرت هاتەوە و دواتر ئەو شتانەت لابرد ان شاءالله هیچت لەسەر نییە. خوا غەفورو رەحیمە. هەڕوها سوننەتە نەعل لە پێ بکەی ئەگەر لەپێیشی نەکەی هەر ئاسایییە، هەروەها بەستنی قاییش یان مەندیلێک کە شتەکانی خۆتی پێ هەڵبگری ئاسایییە، هەڵدانی چەتر بۆ گەرما یان بۆ باران ئاسایییە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.