ئایا ڕیبا خواردن وه‌ك زینای دایك وایه.؟
(لێکۆڵینەوەیەکی زانستی شەرعییە لەمەڕ لێچواندنی ڕیباخۆران بە زینای دایكەوە.!). زۆر جار ئه‌م بابه‌ته ده‌بیستین كه ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا بخوات وه‌ك ئه‌وه وایه له گه‌ڵ دایكی زینا بكات! كه ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كه و من لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه له ڕوانگه‌ی ته‌ماشاكردنی مه‌تن و سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی یه‌كسانی خواردنی ڕیبا و زینای دایك پێكه‌وه ده‌كه‌ن، دیاره ئه‌و فه‌رمووده له (11) له هاوه‌ڵانه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه. وه له دوان له هاوه‌ڵانیش به موقوفی. ڕیوایه‌ت كراوه، كه ئیمامی عوسمان و ئیمامی عه‌لیه. فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م: له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه (رضی الله عنه): ئه‌م فه‌رمووده دوو كه‌س له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌یگێڕنه‌وه، یه‌كه‌م (سابتی بونانی) دووه‌م (یه‌حیای كوڕی ئه‌بی كه‌سیر). رێگه‌ی یه‌كه‌م كه له سابته‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه كه تاوانی خواردنی ڕیبا" گه‌وره تره له سی و شه‌ش زینا". ئه‌م سه‌نه‌ده سابتی بونانی تێدایه ئیمامی بوخاری ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووێت(فيه نظر). ئیمامی ئەبوو حاتم ( منكر الحديث) زانایانی تریش به‌لاوازیان داناوه، وەک: يحيى بن معين، أبو داود السجستاني، النسائي. ڕێگه‌ی دووه‌م له ئه‌نه‌سه‌وه:( یه‌حیای كوڕی ئه‌بی كسیر)ه، ده‌قه‌كه به‌م شێوه‌یه" ڕیبا حه‌فتا به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ئه‌وه وایه مرۆڤ بچێته لای دیكی خۆی". سه‌نه‌دی ئه‌م ڕیوایه‌ته كه‌سێكی تێدایه به‌ناوی(ته‌ڵحه‌ی كوڕی زه‌ید) ئیمامی بوخاری ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رموێت( منكر الحدیث) وه ئیمامی نه‌سائی ئه‌فه‌رموێت(متروك الحدیث). فه‌رمووده‌ی دووه‌م: له به‌ڕائی كوڕی عازیبه‌وه (رضی الله عنه): ئه‌م فه‌رمووده‌ش دوو كه‌س له به‌ڕائه‌وه ئه‌یگێڕنه‌وه، یه‌كه‌م (یه‌حیای كوڕی ئیسحاق)، دووه‌م (ئیسحاقی كوڕی عبدالله). ڕێگه‌ی یه‌كه‌م له (یه‌حیای كوڕی ئیسحاقه)وه، هه‌ر یه‌ك له ئیمامی ئیبنولحه‌جه‌ر و ئیبنو ئه‌بی حاته‌م. هێناویانه، كه به‌م شێوه‌یه" ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ئه‌وه‌یه مرۆڤ زینا بكات له‌گه‌ڵ دایكی"دا. هه‌ر دوو ئه‌م زانایه به‌یه‌ك سه‌نه‌د هێناویانه كه به‌م شێوه‌یه( عمری كوڕی ڕاشد له یه‌حیای كوڕی ئیسحاقه‌وه، ئه‌ویش له به‌ڕائه‌وه)، ئیمامی ئیبنو ئه‌بی حاته‌م له دوای هێنانی فه‌رمووده‌كه ئه‌فه‌رموێت:"گوێم له باوكم بوو وتی: ئه‌م فه‌رموده مورسه‌له چونكه نه یه‌حیا و نه باوكی به‌ڕائیان نه‌بینیوه ". ڕێگه‌ی دووه‌م له ئیسحاقی كوڕی عبدالله‌وه ئه‌ویش له به‌ڕائه‌وه، ئه‌م ئیسحاقه باوكی یه‌حیایه كه باسمان كرد، ئیمامی ته‌به‌رانی به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو هێناوێتی".. ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه". وه‌ك باسمان كرد ئیسحاق به‌ڕائی نه‌بینوه كه‌واته مورسه‌له، وه زانایانی وه‌ك ئیمامی بوخاری، ئیبنومه‌عین، ئه‌حمه‌د، ئیبنوحیبان، له‌سه‌ر عومه‌ری كوڕی ڕاشد كه له هه‌ردوو سه‌نه‌ده‌كه‌دا هه‌یه وتویانه لاوازه. فه‌رمووده‌ی سێهه‌م: له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه‌وه (رضی الله عنه): له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه‌وه سێ كه‌س ئه‌م فه‌رمووده ئه‌گێڕنه‌وه كه ئه‌مانه‌ن(عه‌تای خوراسانی، عه‌تای كوڕی یه‌سار، ئه‌بوو سه‌له‌مه). ڕێگه‌ی یه‌كه‌م، كه عه‌تای خوراسانیه له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه‌وه ئیمامی ته‌به‌رانی هێناوێتی به‌م دوو جۆره" یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا تاوانه‌كه‌ی گه‌وره تره له سی و سێ زینا". وه"ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ئه‌وه‌یه مرۆڤ زینا بكات له‌گه‌ڵ دایكی". له سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده چوار كێشه هه‌یه( میقدادی كوڕی داودو عبدالله‌ی كوڕی له‌هیعه‌ی تێدایه لاوازن، وه سوله‌یمانی كوڕی كه‌یسان نه‌ناسراوه، وه عه‌تای خوراسانی ئه‌م فه‌رمووده‌ی گوێ لێ نه‌بوه له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لام). ڕێگه‌ی دووه‌م، له عه‌تای كوڕی یه‌ساره‌وه ئه‌ویش له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه‌وه به موقوفی، ئیمامی به‌یهه‌قی هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ئه‌وه‌یه مرۆڤ زینا بكات له‌گه‌ڵ دایكی". هیچ كێشه نیه له ڕاوی سه‌نه‌دی ئه‌م ڕیوایه‌ته، به‌ڵام مه‌تنه‌كه‌ی موقوفه واته به‌رز نه‌كراوه‌توه بۆ پێغه‌مبه‌ر، كه‌واته سه‌حیحه تا عبدالله‌ی كوڕی سه‌لام. ڕێگه‌ی سێهه‌م، ئه‌بوو سه‌له‌مه له عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه‌وه به موقوفی، واته قسه‌كه هی عبدالله‌ی كورشی سه‌لامه‌و به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر، ئیمامی عوقه‌یلی هێناوێتی به‌م شێوه" ڕیبا حه‌فتا به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایك وایه". ئه‌م سه‌نه‌ده‌ش به‌هه‌مان سه‌نه‌دی پێشوو موقوفه له سه‌ر عبدالله‌ی كوڕی سه‌لام، واته قسه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك پێغه‌مبه‌ر. فه‌رمووده‌ی چواره‌م: له عبدالله‌ی كوڕی عه‌باسه‌وه (رضی الله عنه): ئه‌م فه‌رمووده چوار ڕێگه‌ی هه‌یه له عبداله‌ی كوڕی عه‌باسه‌وه كه ئه‌یگێڕنه‌وه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن(تاوسی كوڕی كه‌یسان، عیكریمه، عه‌مری كوڕی دینار، ئه‌وزاعی). ڕێگه‌ی یه‌كه‌م، تاوسی كوڕی كه‌یسان، ئیمامی به‌یهه‌قی به‌م شێوه هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتاو شتێ به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك زینا وایه له گه‌ڵ دایكی‌دا، یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا تاوانی قورستره له سی و پێنج زینا). هه‌مان مه‌تنی ئیمامی ئیبنو ئه‌بی حاته‌م هێناوێتی. ئیمامی ئه‌بوو زورعه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده ئه‌ڵی"هذا حدیث منكر". ڕێگه‌ی دووه‌م، عیكریمه له ئیبنو عه‌باسه‌وه، سێ كه‌س ئه‌م فه‌رمووده‌ی له عیكریمه گێڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن(خوسه‌یفی كوڕی عبدالرحمن، حه‌نشی ڕه‌حه‌بی، ئیبراهیمی كوڕی ئه‌بی عه‌بله)، ڕیوایه‌ته‌كه‌ی( خوسه‌یف) ئیمامی ئیبنولجوزی هێناوێتی باسی"سی و شه‌ش زینای كردوه". ئه‌م سه‌نه‌ده لاوازه به هۆی دوو ڕاویه‌وه كه ( ئیبراهی كوڕی زیاد و خوسه‌ف)ن. وه ڕوایه‌ته‌كه‌ی(حه‌نشی ڕه‌حه‌بی) ئیمامی ئیبنو حیبان هێناوێتی. باسی" سی و شه‌ش زینای كردوه"ئه‌م سه‌نه‌دش لاوازه به هۆی حه‌نشی ڕه‌حه‌بیه‌وه كه ئیمامی هه‌یسه‌می ئه‌فه‌رمووێت"متروك". وه ڕیوایه‌ته‌كه‌ی(ئیبراهیمی كوڕی ئه‌بی عه‌بله) ئیمامی ئیبنوحیبان و جگه له‌ویش هێناویانه باسی" سی وسێ زینا ده‌كات". ئه‌م سه‌نه‌ده‌ش لاوازه به هۆی ڕاویه‌كه‌وه كه ناوی( سه‌عیدی كوڕی ڕحمه‌یه)، ئیبنوحیبان ئه‌فه‌رمووێت" لا یجوز الإحتجاج به". ڕێگه‌ی سێهه‌م، عه‌مری كوڕی دینار له ئیبنوعه‌باسه‌وه، ئیمامی ته‌به‌رانی هێناوێتی" یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا وه‌ك سی و سێ زینا وایه".یه‌كێك له ڕاوی ئه‌م سه‌نه‌ده ناوی( ئه‌بوو محمدی جه‌زه‌ریه) زانایان ده‌رباره‌ی فه‌رمویانه(متروك)، ئیبنوعه‌دی ئه‌ڵێ" حه‌دیسی هه‌ڵبه‌ستوه". ڕێگه‌ی چواره‌م، ئیمامی ئه‌وزاعی له یه‌حیای كوڕی ئه‌بی كه‌سیره‌وه ئه‌ویش له ئیبنوعه‌باسه‌وه به موقوفی. ئیمامی ئیبنوحیبان هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتاو ئه‌وه‌نده به‌شه". ئه‌م سه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موقوفه بۆ ئیبنوعه‌باس ڕاویه‌كانی لاوازن و فه‌رموده‌یان لێ وه‌رناگیرێ. فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م: له عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ره‌وه (رضی الله عنه): ئیمامی ئیبن عه‌دی هێناوێتی به‌م شێوه‌یه" ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه كه‌مترین به‌شیان شاراوه تره له ده‌نگی مێروله له‌سه‌ر به‌رد". سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده چه‌ند ڕاویه‌كی تێدایه كه نه‌ناسراون و یه‌كێ له ڕاویه‌كانی كه (مه‌سعه‌د)ه ، ئیمامی ئیبنوعه‌دی ئه‌ڵێ فه‌رمووده‌كه‌ی لاوازه. فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م: له عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعوده‌وه (رضی الله عنه): ئیمامی حاكمی نه‌یسابوری هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتاو سێ به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه..". ئیمامی به‌یهه‌قی ئه‌فه‌رموێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌حیحه به‌ڵام مه‌تنه‌كه‌ی به‌م شێوه لاوازه. پاشان ئه‌م فه‌رمووده وه‌ك زانایان باسیان كردوه كێشه له مه‌تن و سه‌نه‌دیدا هه‌یه، له مه‌تنیدا ئه‌وه‌یه(شاذة) كه جۆرێكه له جۆره‌كانی لاواز، وه كێشه‌ش له سه‌نه‌دیدا هه‌یه كه ئه‌و ڕاویانه‌ی له شوعبه‌وه ئه‌یگێڕنه‌وه هه‌ندێ جار به مرفوعی ئه‌یگێڕنه‌وه، وه هه‌ندێ جار به موقوفی ئه‌یگێڕنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی كێشه‌یه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه ته‌واو تره كه موقوف بێت بۆ سه‌ر عبدالله‌ی كوڕی مسعود به سه‌حیحی. فه‌رمووده‌ی حه‌وته‌م: له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه (رضی الله عنه): پێنج ڕێگه‌و كه‌س ئه‌م فه‌رمووده له ئه‌بوهوره‌یره‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن(ئه‌بوو سلمه، سه‌عیدی كوڕی ئه‌بی سه‌عیدی مه‌قبوری، ئه‌بی سه‌عیدی كه‌یسان، زیاد ئه‌بی موغیره، یه‌حیای كوڕی موته‌وه‌كیل). ڕێگه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌بوو سه‌له‌مه له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه هێناوێتی وه‌ك لای ئیمامی به‌یهه‌قی ، و ئیمامی عوقه‌یلی ، و جگه له‌وانیش هاتوه به‌م شێوه" ڕیبا حه‌فتا به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه". یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌م سه‌نه‌ده عیكریمه‌ی كوڕی عه‌مماره هه‌ندێ جار ئه‌م فه‌رمووده به مه‌ڕفوعی ئه‌گێڕێته‌وه و هه‌ندێ جاریش به موقوفی، هه‌ر بۆیه (مضطرب)ه كه جۆرێكه له جۆره‌كانی لاواز. ڕێگه‌ی دووه‌م، سه‌عیدی مه‌قبوری له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه، ئیمامی ئیبنوماجه، و به‌یهه‌قی، ئه‌یگێڕنه‌وه به‌م شێوه" ڕیبا حه‌فتا به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه". هه‌ردوكیان له (محمدی كوڕی ئه‌بی میعشه‌ره‌وه)، ئه‌م (ئه‌بوو میعشه‌ره) ئیبنولحه‌جه‌ر ئه‌ڵێ: لاوازه. وه ئیمامی بوسه‌یری ئه‌ڵێ: كۆ ده‌نگی له‌سه‌ره كه لاوازه. ڕێگه‌ی سێهه‌م، ئه‌بی سه‌عیدی كه‌یسانی مه‌قبوری له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه، به موقوفی، ئیمامی ته‌به‌رانی، به‌م شێوه هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه..". جگه له‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده موقوفه، سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه چونكه كه‌سێك له سه‌عیدی مه‌قبوری گێرأوه‌ته‌وه نادیاره‌و نازاندرێ كێیه. ڕێگه‌ی چواره‌م، زیاد ئه‌بوو موغیره له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه به مه‌وقوفی، ئیمامی ئیبنوئه‌بی حاته‌م، به‌م شێوه هێناوێتی" ڕیبا حه‌فتا به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه". سه‌نه‌دی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش كێشه‌ی تیایه، له‌وانه یه‌كێك له ڕاویه‌كانی ناوی( لیسی كوڕی ئه‌بی سوله‌یمه) لاوازه، یه‌كێكی تری ڕاویه‌كانی ناوی( زیاد ئه‌بوو موغیره)یه، ئه‌ویش حاڵ و گوزه‌رانی نازاندرێ كێیه‌و چۆن بوه. ڕێگه‌ی پێنجه‌م، یه‌حیای كوڕی موته‌وكیل له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه، به مه‌رفوعی، ئیمامی عه‌ینی، هێناوێتی به‌م شێوه ڕیبا حه‌فتاو دوو به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك ماره كردنی دایكه". ئه‌م سه‌نه‌ده‌ش لاوازه به هۆی چه‌ند ڕاویه‌كه‌وه له‌وانه( یه‌حیای كوڕی موته‌وكیل) كۆده‌نگی له‌سه‌ره كه لاوازه. فه‌رمووده‌ی هه‌شته‌م: له وه‌هبی كوڕی ئه‌سوه‌ده‌وه ئه‌ویش له ئه‌سوه‌دی باوێوه: ئیمامی ئیبنوقانیع هێناوێتی، به‌م شێوه‌یه" ڕیبا حه‌فتا به‌شه، كه‌مترینیان وه‌ك زینا كردن وایه له گه‌ڵ دایكی". جگه له ئیمامی ئیبنوقانع به‌شێكی تر له زانایان ده‌یگێڕنه‌وه به‌ڵام هه‌موویان سه‌نه‌ده‌كه ئه‌به‌نه‌وه سه‌ر ڕاویه‌ك به ناوی (سه‌ده‌قه‌ی كوڕی سه‌مین)ه‌وه، ئه‌ویش زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووین لاواز و مه‌تروكه. فه‌رمووده‌ی نۆیه‌م: له دایكی ئیماندارانه‌وه عائیشه (رضی الله عنها) ئیمامی بوخاری له تاریخه‌كه‌یدا، وئیمامی ئیمامی به‌یهه‌قی، به‌م شێوه هێناویان"یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا گوناهی گه‌وره تره لای خوا له حه‌فتاو سێ زینا"، یه‌كێك له سه‌نه‌دی ئه‌م ڕیوایه‌ته ناوی ( عیمرانی كوڕی ئه‌نه‌س)ه، زانایان یه‌ك ده‌نگن كه لاوازه. ئه‌م فه‌رمووده زانایانی تریش هێناویانه هیچیان سه‌نه‌ده‌كانیان بێ كێشه نین. فه‌رمووده‌ی ده‌یه‌م: له عبدالله‌ی كوڕی حه‌نزه‌ڵه‌وه (رضی الله عنه): ئه‌م فه‌رمووده به سێ جۆر له حه‌نزه‌ڵه‌وه هاتوه، جارێك موقوفه له‌سه‌ر كه‌عبی ئه‌حباری تابعی، دوو جاریش موقوفه له‌سه‌ر خۆی حه‌نزه‌ڵه، جارێكیش به مه‌رفوعی. ئه‌وه‌ی كه موقوفه له‌سه‌ر كه‌عبی ئه‌حبار. له جۆری یانزه‌دا باسی ده‌كه‌ین. وه ئه‌وه‌ی كه مه‌ڕفوعه له عبدالله‌وه به‌م شێوه‌یه، ئیمامی ئه‌حمه‌د، و ئیمامی دراره‌قوتنی ، و ئیمامی به‌زار، و جگه له‌مانیش هێناویانه به‌م شێوه" دیرهه‌مێك كه مرۆڤ بیخوات له ڕیبادا و بزانێت قورستره له سی و شه‌ش زینا". ئیمامی ئیبنولجوزی له پاش هێنانی ئه‌م فه‌رمووده ئه‌ڵێ"لیْسَ فِی هَذه الاحادیث شئ صَحِیح". ئیمامی ئیبنولجوزی به گشتی وای فه‌رمووه له‌سه‌ر كۆی فه‌رموده‌كان، به‌شێك له زانایانی تازه ئه‌م فه‌رموده‌یان به سه‌حیح داناوه، هه‌چه‌ند گه‌ر قسه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌وه كتێبێكی تایبه‌تی بوێت. وه ئه‌وه‌ی كه موقوفه بۆ سه‌ر حه‌نزه‌ڵه خۆی، چه‌ند زانایه‌ك هێناویانه له‌وانه، ئیبنوئه‌بی عاسم، به‌غه‌وی، داره‌قوتنی. به‌م شێوه هێناویانه" دیرهه‌مێك كه مرۆڤ بیخوات له ڕیبادا قورستره له سی و شه‌ش زینا له تاوندا". سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌ش لاوازه به هۆی یه‌كێك له ڕاویه‌كانه‌وه كه ناوی ( له‌یسی كوڕی ئه‌بی سوله‌یمه)، هه‌ر سه‌نه‌دێكی ئه‌م فه‌رموده ئه‌م ڕویه‌ی تێدا بێت لاوازه. فه‌رمووده‌ی یانزه‌یه‌م: له كه‌عبی ئه‌حباره‌وه (رضی الله عنه): ئه‌وه‌ی كه موقوفه له‌سه‌ر كه‌عب به‌م شێوه‌یه، ئیمامی عبدالرزاق، به‌م شێوه هێناوێتی" سی و سێ زینا بكه‌م پێم خۆشتره له‌وه‌ی یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا بخۆم". جگه له ئیمامی عبدالرزاق، ئیمامی عوقه‌یلی، و ئیمامی ئه‌حمه‌د، و زانایانی تریش هێناویان به‌ڵام به هه‌ندێ جیاوازی له مه‌تن و سه‌نه‌دیدا، به‌ڵام هه‌موو سه‌نه‌ده‌كانی وه‌رگیراون و كاریان پێده‌كرێت، كه‌واته سه‌حیحه به‌ڵام به موقوفی له‌سه‌ر كه‌عب نه‌ك به مه‌ڕفوعی، واته قسه‌ی كه‌عبه نه‌ك پێغه‌مبه‌ر. دوانزه: وته‌ی ئیمامی عوسمانه (رضی الله عنه): ئیمامی ئیبنوعه‌ساكیر، هێناوێتی به‌م شێوه"ڕیبا حه‌فتا به‌شه كه‌مترینیان وه‌ك ماره‌كردنی دایكه".ئه‌م وته‌ی ئیمامی عوسمان هه‌موو سه‌نه‌ده‌كه‌ی وه‌رگیراون ته‌نها كه‌سێك نه‌بێ به ناوی(عه‌مری كوڕی نه‌باته)، هیچ زانایه‌ك قسه‌یان له‌سه‌ری نه‌كردوه ئه‌وه‌نده‌ی من به دوایدا گه‌ڕابم، له تایخی به‌غداداو تایخی دیمه‌شقدا ئاماژه به‌وه كراوه كوڕێكی هه‌یه به‌ناوی(ساڵه‌ح)وه، جگه له‌وه هیچی ترم ده‌ست نه‌كه‌وت له سه‌ری، بۆیه حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌نه‌ده تۆزی قورسه. سیانزه: وته‌ی ئیمامی عه‌لیه (رضی الله عنه): ئیمامی ئیبنوئه‌بی شه‌یبه، به‌م شێوه بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه" دیرهه‌مێك ڕیبادا قورستره له سی و شه‌ش زینا ". ئه‌م سه‌نه‌ده لاوازه، چونكه چه‌ندین كێشه‌ی تێدایه، له‌وانه، كه‌سێك له ئیمامی عه‌لی ئه‌یگێڕێته‌وه ناوی(حه‌كه‌می كوڕی عوته‌یبه‌یه) ئیمامی عه‌لی نه‌بینیوه. یه‌كێكی تر له ڕاویه‌كانی ناوی( له‌یسی كوڕی سوله‌یمه)، لاوازه. له كۆتاید ده‌ڵێم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له زانایانی وه‌ك( ئیمامی حاكم و مونزیری و حافزی عێراقی و ئیبنولحه‌جه‌رو سه‌خاوی وسیوتی و ئه‌لبانی)، ئه‌م فه‌رموده‌یان به سه‌حیح داناوه، به‌ڵام ئیمامی ئیبنولجه‌وزی زۆر به فراوانی قسه‌ی له‌سه‌ر سه‌نه‌دو مه‌تنی فه‌رموده‌كه كردوه به شێوازێك نه‌مبینیوه هیچ زانایه‌ك ئاوا له‌سه‌ری ڕۆشتبێ، پێی وایه له ڕوی سه‌نه‌ده‌وه هیچ فه‌رموده‌یه‌كیان سه‌حیح نیه، وه له ڕوی مه‌تنیشه‌وه پێی وایه ناكرێ تاوانی زینا كه تێكه‌ڵ بونی وه‌چه‌ی به دوادا دێت له گه‌ڵ خواردنی تیكه‌یه‌كی ڕیبادا تاوانیان وه‌ك یه‌ك بێت یان ڕیباكه گه‌وره تربێت، ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌مه به‌ڵگه‌ی لاوازی ئه‌و فه‌رمودانه‌یه كه تاوانی ڕیبا به گه‌وره تر ئه‌زانێت له گه‌ڵ زینا كردن. به‌ڕاستی زۆر قورسه یه‌ك دیرهه‌می ڕیبا هێنده گه‌وره بێت له سی و شه‌ش زینا له گه‌ڵ دایكدا بكرێت گه‌وره تربێت! وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره فه‌رمودانه زۆر قورسن كه قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر بن. بەكورتی: هه‌ر بۆیه دكتۆر عه‌لی سه‌یاح ئه‌ڵێت:" له پاش وردبونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه بۆم ده‌ركه‌وتوه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی گه‌وره‌یی خواردنی ڕیبا ئه‌كه‌ن كه له زینا كردن گه‌وره تره له گه‌ڵ دایكدا، سه‌رجه‌میان لاوازن یان له ڕوی سه‌نه‌ده‌وه یان له ڕوی مه‌تنه‌وه، وه ته‌نها له دوان له موسڵمان بوه‌كانی ئه‌هلی كیتابه‌وه به سه‌حیحی هاتون كه ئه‌اونیش( عبدالله‌ی كوڕی سه‌لامه) هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر له له‌گه‌ڵ(كه‌عبی ئه‌حباردا كه تابعی)ه، وه هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوه له نێو به‌نی ئیسرائیل‌دا ڕیبا زۆر به‌ر فراوان بوه به پێچه‌وانه‌ی زیناوه، بۆیه ئه‌گونجێت له شه‌ریعه‌تی ئه‌واندا به‌و شێوه بوبێت. ✍ د. شاخوان سيامنصورى پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.