پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٠-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٧/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
٧ - پرسیار: (الله‌) له‌ کوێیه‌؟ وه‌ڵام: (الله‌) له‌ ئاسماندایه‌ و له‌سه‌ر (عه‌رشه‌). به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى)[أي علا وارتفع كما جاء في البخاري] سوره‌تی طه‌ ئایه‌تی ٥ . وه‌ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (إن الله كتب كتبا إن رحمتي سبقت غضبي فهو مكتوب عنده فوق العرش) رواه (البخاري)
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!
کوفرکردن له‌ ئیسلامت ده‌باته‌ ده‌رێ و عه‌قدی زه‌واج پووچ ده‌کاته‌وه‌.
باسم ا لله‌ الرحمان الرحیم
ئه‌وه‌ی کوفری به‌ده‌مدا هاتبێ وه‌تۆبه‌ی نه‌کردبێ به‌س ته‌نها کفر له‌سه‌ر بێ عه‌قلی و عه‌ ێبیه‌ت کردبێ نۆێژ که‌ر بووبێ یان نا ( به‌لام ایمانی به‌ قوه‌ت نه‌ بووبێ)
ئه‌بێ ژنه‌که‌ی ماره‌کاته‌وه‌
وسلام علیکم


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌رِِێزان ئێمه‌ زۆر جوان له‌ پرسیاره‌كانی جه‌نابتان حاڵین و زۆر به‌تێر و ته‌سه‌لیش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی كوفر كردن شتێكی ئاسان نییه‌ كه‌ ئێوه‌ وا باسی ده‌كه‌ن یان وه‌ك زۆرێك له‌ خه‌ڵكان لێی تێگه‌یشتوون كه‌ به‌ هه‌ر تووڕِه‌بوونێك جوێن به‌ خواو ئایین و هه‌موو شته‌ پیرۆزه‌كان ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موو كار و كرده‌وه‌ و ژیانمان به‌ هه‌موو جۆره‌ گرێبه‌سته‌كانیشمانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام دامه‌زراوه‌، جا كابرا كه‌ كوفری به‌ خوا كرد جا چ قسه‌ی ناشیرین و ناشیاوی ده‌رباره‌ بكات یان ئینكاری بوونی بكات، یان گاڵته‌ و لا قرتێی پێ بكات، یان به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی(صلى الله عليه وسلم) بكات، یان به‌رامبه‌ر قورئانی بكات، یان به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ فه‌رزه‌كان یان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ سه‌وابیتی دینن و خیلافیان له‌سه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئایینه‌كه‌ی له‌ ڕه‌گه‌وه‌ و له‌سه‌رچاوه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و هه‌موو كار و كرده‌وه‌كانیشی پووچ بوونه‌ته‌وه‌، جا ئیتر مه‌رج نییه‌ كابرا دژایه‌تی ئایین بكات یان نا ئه‌وه‌ ناحاڵی بوونه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌.
وه‌ ئه‌م جۆره‌ كوفرانه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌قسه‌یه‌كیش بووبێت كه‌كابرا ماناكه‌ی زانیوه‌ و زانیویشێتی كوفره‌ به‌ڵام هه‌ر كردوێتی گریًبه‌ستی هاوسه‌رگیری كه‌ به‌شێكی بچووكه‌ له‌ ئایین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ كابرا ئه‌گه‌ر كوفری به‌رامبه‌ر دانه‌ر یان هێنه‌ر و په‌یامبه‌ری ئایین یان به‌رنامه‌كه‌ی كرد ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ گرێبه‌سته‌ی هاوسه‌ر گیریه‌كه‌یشی به‌هه‌مان شێوه‌ی لێ دێت.
بۆیه‌ ئێمه‌ بۆتانی دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باش له‌ پرسیاره‌كانتان گه‌یشتووین، وه‌زۆر به‌ووردی وه‌ڵامه‌كمان بۆ نووسیون، وه‌ زۆر دڵنیاین له‌ وه‌ڵامه‌كانی خۆمان، وه‌ هه‌ركه‌س ده‌ڵێت وانییه‌ ئه‌وه‌ بابچێت قسه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ وردی بخوێنێته‌وه‌ به‌ كۆن و تازه‌یانه‌وه‌ و پاشان بۆچوونی هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان به‌ كۆن و تازه‌یانه‌وه‌ سه‌یر بكات پاشان بێت موناقه‌شه‌یكی زانستیانه‌ی بكه‌ین له‌ هه‌ر كوێ پێی خۆشه‌ و هه‌ركات ئه‌و ده‌یه‌وێت، تا دڵنیا بێت بۆیه‌ ئێمه‌ بۆ دووباره‌ تێگه‌یشتنه‌وه‌تان وه‌ڵامه‌كه‌تان ده‌خینه‌ به‌رده‌ست به‌ هه‌ندێك ڕِوونكردنه‌وه‌ی زیاتره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لا خواره‌وه‌:
هه‌ر كه‌س كوفر بكات به‌ویستی خۆی و مانای قسه‌كه‌ی بزانێت و بزانێ ئه‌و قسه‌یه‌ یان ئه‌و ڕِه‌فتاره‌ كوفره‌ و هه‌ر بیكات. به‌ڵێ پێی كافر ده‌بێت و له‌دین پێی ده‌رده‌چێت و پێویسته‌ یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌ بكات وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی نه‌كرد و پاشه‌گه‌ز نه‌بووه‌وه‌ له‌ كوفره‌كه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌ كوفره‌كه‌ی كردبوو خێزانی نه‌بوو ئه‌وه‌ پێویسه‌ ته‌وبه‌ بكات هیچ كاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری كه‌ پاشتر ده‌یكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتی كوفر كردنه‌كه‌ی خێزاندار بوو سه‌یر ده‌كرێت:
ئه‌گه‌ر هێشتا نه‌چووبوه‌ لای خێزانی واته‌ به‌س ماره‌ی كردبوو ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و هه‌ركات ته‌وبه‌ی كرد ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ ماره‌ی بكاته‌وه‌ و ماره‌ییه‌كی نوێی پێبدات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر چووبوه‌ لای ئه‌وا جومهوری زانایان ده‌فه‌رموون یه‌كسه‌ر گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیریه‌كه‌یان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ به‌ڵكوو چاوه‌رِوانی ده‌كرێ هه‌تا كاتی ته‌واو بوونی عیده‌ی خێزانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌رِایه‌وه‌ و پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه‌ له‌ كوفره‌كه‌ی ئه‌وا به‌ڵێ به‌ته‌واو بوونی عیده‌ی خێزانه‌كه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و لێك حه‌رام ده‌بن. به‌ڵام نه‌ك یه‌كسه‌ر پاش كوفره‌كه‌ی به‌ڵكو پاش ته‌واوبوونی عیده‌ی خێزانه‌كه‌ی وه‌ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ی كرد ئه‌وه‌ إنشاء الله خوا ته‌وبه‌كه‌ی قوبووڵ ده‌كات و كاریگه‌ری خراپی نابێت بۆ سه‌ر گرێیه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی.
وه‌ ئه‌گه‌ر پاش ته‌واوبوونی عیده‌ی خێزانه‌كه‌ی ته‌وبه‌ی كرد و ویستی بچێته‌وه‌ لا خێزانه‌كه‌ی ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ر له‌نوێ ماره‌ی بكاته‌وه‌ و به‌گرێبه‌ستێكی تازه‌ و ماره‌ییه‌كی تازه‌ ده‌توانێت بیگێرِێته‌وه‌ لای خۆی.
به‌ڵام مالكیه‌كان بۆچوونیان وایه‌ كه‌یه‌كسه‌ر به‌كوفر كردنه‌كه‌ی گرێبه‌سستی هاوسه‌ر گیریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و كوفره‌كه‌ حسابی ته‌ڵاقێكی بائنی بۆ ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر كابرا یه‌كسه‌ریش پاش گه‌ز بێته‌وه‌ له‌ كوفره‌كه‌ی ئه‌وا ده‌بێت جارێكی تر ماره‌ی كاته‌وه‌ و به‌ گرێبه‌ستێكی تازه‌ و ماره‌ییه‌كی تازه‌ ده‌توانێت بچێته‌وه‌ لای.
وه‌ سه‌باره‌ت به‌و كوفره‌ی كه‌ كاتی خۆی كراوه‌ و ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌رِیوه‌ و ئێستا ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وا پێویست ده‌كات خێزانی دوای ته‌وبه‌كه‌ی و زانینی حوكمه‌ شه‌رعیه‌كه‌ی سه‌ر له‌نوێ ماره‌ بكاته‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستێكی تازه‌ و ماره‌ییه‌كی تازه‌ و إن شاء الله‌ خوا له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ دوای كوفره‌كه‌ی و ته‌واو بوونی عیده‌ی خێزانی له‌گه‌لً خێزانی بووه‌ به‌نه‌زانی ده‌بورێ.
به‌س ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌ ماره‌كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرێت له‌ به‌ینی خۆی و خێزانه‌كه‌ی و به‌ئاماده‌ بوونی دوو شایه‌ت و وه‌لی ئه‌مری خێزانه‌كه‌ی بێت و له‌ سه‌ر بۆ چوونی هه‌ندێك له‌زانایان ده‌كرێت ولی ئه‌مریشی تێدا نه‌بێت.
وه‌ پێویست ناكات له‌ ناو خه‌ڵكدا ئاشكرا بكرێت یان بانگه‌شه‌ی بۆ بكرێت، یان له‌ دادگا علامی تازه‌ی بۆ بكرێت، چونكه‌ كاری دادگا ته‌نها بۆ به‌ فه‌رمیی كردنی كاره‌كه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ حوكمه‌ شه‌رعیه‌ كه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ر عه‌لامه‌ كۆنه‌كه‌ بمێننه‌وه‌ و به‌ڵام ده‌بێت كابرا ماره‌یی گرێبه‌ستی پێشووی خێزانه‌كه‌ی بدات، وئه‌و ماره‌ییه‌ی كه‌ له‌ عه‌لامه‌كه‌دا هه‌یه‌ بكرێته‌ ماره‌یی گرێبه‌ستی دووه‌می پاش كوفره‌كه‌ی.
وه‌ كابرا زانیبێتی یان نه‌یزانیبێ كه‌ ئه‌م كوفره‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی خێزانیی هیچ جیاوازی نییه‌ وحوكمه‌كه‌ ی هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردووه‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

قورئانکردنه‌وه‌ بۆ به‌خت و زانینی دواڕۆژ شیرکه‌.
نیفاق و دووڕوویی دوو جۆره‌.
موسوڵمان کێیه‌؟
ئایا کوفر به‌ ته‌ڵاق ئه‌ژماره‌؟
کوفریش ئه‌گه‌ر له‌ پێش مردن و قیامه‌ت بێت، تۆبه‌ی قه‌بووڵه‌.
حوکمی سه‌ربازی بۆ ده‌وڵه‌تێکی نائیسلامی سه‌پاو به‌سه‌رموسوڵمانان..
نیشانه‌کانی ڕۆژی دوایی.
پێغه‌مبه‌ر عیسا نه‌مردووه‌ و له‌ ئاسمانه‌.
کێ خوای گه‌وره‌ی دروست کردووه‌؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
شيروان " وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ (1)
وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ (2)
وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ (3)
قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ (4)
النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ (5)
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ(6)
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ(7)
وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠