پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٠-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٧/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
٧ - پرسیار: (الله‌) له‌ کوێیه‌؟ وه‌ڵام: (الله‌) له‌ ئاسماندایه‌ و له‌سه‌ر (عه‌رشه‌). به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى)[أي علا وارتفع كما جاء في البخاري] سوره‌تی طه‌ ئایه‌تی ٥ . وه‌ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (إن الله كتب كتبا إن رحمتي سبقت غضبي فهو مكتوب عنده فوق العرش) رواه (البخاري)
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!
مه‌رجه‌کانی ماره‌کردن.
سلاوی خوای گه‌وره‌تان لێبت.
زه‌حمه‌ت نه‌بێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه‌ خوای میهره‌بان پاداشتتان بداته‌وه‌..
ئایا مرۆڤ ده‌توانێت ئافره‌تێك ماره‌بکات له‌خۆی به‌ ئاماده‌بوونی دوو شاهید ته‌مه‌نیان زیاتر بێت 18 سال.؟ السلام علیکم ورحمة الله‌


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
له‌ مه‌رجه‌ گرنگه‌کانی دروستیی ماره‌کردن ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوولا موسوڵمان بن یاخوود ئافره‌ته‌که‌ گاور یان جووله‌که‌ بێت.. پاشان ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیکار(الولي) ناتوانێت خۆی ماره‌ بکات، که‌واته‌ باوکی کچه‌ یان برای یان باپیری، که‌سێک که‌ لێی به‌رپرسه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ی به‌خه‌مه‌ پێویسته‌ ئاگادار و ئاماده‌ بێت.
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک که‌سی نه‌بوو، ئه‌وا بنکه‌یه‌کی ئیسلامی یان ئیمامی مزگه‌وتێک یان قازی ده‌بێته‌ وه‌کیلی و ئاماده‌ ده‌بێت له‌ ماره‌کردنی..
بوونی دوو شاهێدیش مه‌رجه‌ باڵه‌ق و ژیر و موسوڵمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تییان وه‌ربگیرێ و داد بن له‌ چاره‌نووسی ئه‌و ماره‌کردنه‌، ئه‌گه‌ر وابوون ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ته‌واوه‌ و دروسته‌.
له‌ مه‌رجه‌کانی تری؛ دیاریکردنی ماره‌ییه‌ک بۆ ئافره‌ته‌که‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی توانا و ڕه‌زامه‌نده‌ی هه‌ردوولا که‌ خۆیان له‌سه‌ری ڕێک ده‌که‌ون.
بۆ زیاتر ڕوونی ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ ٢٦٠ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

هه‌رچی موسوڵمان نه‌بێت، دۆزه‌خ جێگای ده‌بێت.
ده‌ستپه‌ڕ حه‌رامه‌ له‌سه‌ر ڕای زۆرینه‌ی زانایان.
سووره‌تی فاتیحا که‌ی بخوێنرێ؟
ته‌ماشاکردنی فلیمی ڕووت زیانی له‌سه‌ر باوه‌ڕ و ڕه‌وشت هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ش بۆ خوێندن ده‌چێت بۆ ئه‌وروپا نابێت فێڵیان لێ بکات.
یادی خوا پێویستی به‌ پشتگیری مه‌لا نییه‌..
جیاوازی نێوان سوننه‌ و شیعه‌.
ئافره‌تی بێنوێژ(حائض) و حوکمی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئایینی.
زینا چۆنه‌؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
شيروان " وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ (1)
وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ (2)
وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ (3)
قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ (4)
النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ (5)
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ(6)
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ(7)
وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠