پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٠-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٧/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
٧ - پرسیار: (الله‌) له‌ کوێیه‌؟ وه‌ڵام: (الله‌) له‌ ئاسماندایه‌ و له‌سه‌ر (عه‌رشه‌). به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى)[أي علا وارتفع كما جاء في البخاري] سوره‌تی طه‌ ئایه‌تی ٥ . وه‌ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (إن الله كتب كتبا إن رحمتي سبقت غضبي فهو مكتوب عنده فوق العرش) رواه (البخاري)
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ گوێی مێردی خۆی نه‌کات چاره‌سه‌ر چییه‌؟
سلاوی خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موولايکان ,
ئه‌گه‌ر يه‌کێک ژنێکی خراپی هه‌بێ وه‌کو بلێین هيچ گوێڕايه‌ڵی مێرده‌که‌ی ‌نه‌کات،
خۆی چۆنی بوێ ئه‌وها بکات، وه ‌که‌سوکاريشی به‌ هه‌ق و ناهه‌ق دیفاعی لێبکه‌ن واته‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی مێرد بجوڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر پياوه‌که‌ش ته‌ڵاقی بدات ژنه‌که‌ هه‌موو شتی ئه‌که‌وێ، له‌وانه‌يه‌ ئه‌ويش بۆيه‌ وا ئه‌کات بۆ ئه‌و‌ه‌ی پياوه‌که‌ی ته‌ڵاقی بدات، مندايش له ‌به‌يندا هه‌يه.. ئايا چار چیيه‌ که‌ ئه‌و پياوه‌ تێیدا گوناهبار نه‌بێ؟ نزيکی(١١) ساڵه‌ ئه‌م ژنه ‌بێ ڕێزی به‌ مێرده‌که‌ی ئه‌کات، والسلام عليکم.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا داواكارین له‌خوای گه‌وه‌ داواكارین كه‌ ئاشتی و ته‌بایی بخاته‌ ماڵی گشت موسوڵمانێكه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ماڵ و خانه‌واده‌ی جه‌نابت، و سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كه‌ش خوای په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ وردی باس له‌ رِێگه‌چاره‌كانی ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌:
یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر به‌ ئامۆژگاریكردن و قسه‌ی خێر ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو ئه‌وا بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی له‌وه‌ و پاش كاری سه‌ر جێی له‌گه‌ڵ ناكه‌یت و جێگه‌ی لێ جیاده‌كه‌یته‌وه‌ و له‌گه‌ڵی ناخه‌ویت، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوودی نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت زیاتر ئازاری ناخی بده‌یت به‌وه‌ی لێی بده‌یت به‌ڵام لێدان ته‌نها بۆ ئازاردانی ناخێتی نه‌ك جه‌سته‌ی، بۆیه‌ له‌ لێداندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ئازار به‌ جه‌سته‌ی بگات یان شوێنی بریندار بكرێت، یان لێدانه‌كه‌ شوێنه‌وار به‌جێ بهێڵێت، وه‌نابێت له‌ شوێنه‌ هه‌ستیار و ناسكه‌كان بدرێت له‌ وێنه‌ی ده‌م و چاو.
به‌ڵام باشتر وایه‌ په‌نا بۆ لێدان نه‌برێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) وه‌كو دایكی باوه‌رِداران بۆمانی ده‌گێرِێته‌وه‌ قه‌ت ده‌ستی له‌ ئافره‌ت و مناڵ به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌بوو ئه‌وا (تحكیم) ده‌كرێت به‌وه‌ی كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ كه‌سێكی نزیكی خۆی كه‌ جێی متمانه‌ی بێت و پیاوه‌كه‌ش كه‌سێكی نزیكی خۆی كه‌ جێی متمانه‌ی بێت ده‌نێرن و به‌مه‌به‌ستی گفتو گۆكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر توانیان ڕِێكیان بخه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ باشه‌ وه‌گه‌ر نا ئه‌و كات كێشه‌كه‌ ڕِووبه‌رِووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.
وه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نابت دڵنیایت كه‌تاوانی خێزانته‌ و به هیچ كام له‌و ڕێگه‌چارانه‌ بۆت چاره‌سه‌ر ناكرێت ئه‌وا ده‌توانیت ته‌ڵاقی نه‌ده‌یت و كێشه‌كه‌ بخه‌یته‌ به‌رده‌م دادگا و داوای نشوز(ئافره‌تێک که‌ به‌ گوێی مێردی ناکات) له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ت تۆمار بكه‌یت و دادگا خێزانه‌كه‌ت بانگهێشت ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت ده‌كات و ئه‌گه‌ر دادگا گه‌یشته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ خێزانه‌كه‌ت تاوانباره‌ له‌ كێشه‌كانی نێوانتاندا ئه‌وا داوای گه‌ڕِانه‌وه‌ و گوێرِایه‌ڵی لێ ده‌كات و ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا و قه‌ناعه‌تی كرد ئه‌وا باشه‌، ئه‌گه‌ر نا دادگا به‌ ناشز له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات و ئیتر نه‌فه‌قه‌ی له‌ سه‌ر تۆ نامێنێت و بۆت هه‌یه‌ یه‌ك سه‌ر داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ بكه‌یت له‌ دادگا و ئه‌و كات تۆ ته‌ڵاقی ناده‌یت به‌ڵكو دادگا جیاتان ده‌كاته‌وه‌ و ماره‌یه‌ پاشه‌كییه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت و له‌ئه‌ستۆی تۆ نامێنێت و زۆرێكی تریش له‌ ناو ماڵ و شتی تر بۆ جه‌نابت ده‌گه‌رِێته‌وه‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ژن و مێرد پێویسته‌ هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن.
بۆ ماره‌بڕین بوونی مه‌لایه‌ک یان ماره‌بڕێک مه‌رجی نییه‌.
سه‌رجێی له‌ دوای ماره‌کردن که‌ نه‌گوێزرابێته‌وه‌..
ئادابی سه‌رجێی..
وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت کێیه‌؟
حوکمی سه‌رجێی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیران.
چؤن گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌که‌ نوێ بکه‌ینه‌وه‌؟
سێ به‌سێ ته‌ڵاقی لێخواردووه‌ که‌ ته‌له‌فۆن نه‌کات بۆ خوشکه‌زاکه‌ی.
ڕێگری له‌ منداڵبوون..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
شيروان " وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ (1)
وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ (2)
وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ (3)
قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ (4)
النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ (5)
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ(6)
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ(7)
وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠