|
دوو پرسیار ده‌رباره‌ی شه‌وی به‌رات و ئاڵتوون؟ سڵاوی خوا له هه موو لایه کتان بێت
1. شه وی به رات چیه و له چیه وه هاتووه?
2. زه کاتی ئاڵتونی دانراو که خاوه نه که ی دایکم بوه و به ڵام ئێستا خۆی له ژیاندا نه ماوه?
جزاکم الله خیرا
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌ت شه‌وی به‌رات هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی دروستی له سه‌ر نه‌هاتووه هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نیه به‌سه‌ر شه‌وه‌كانی تردا و خه‌ڵك بۆ خۆی كردویه‌تی به بۆنه وگوایه رِزق و ته‌مه‌نی تێدا تازه ده‌ركرێته‌وه. كه ئه‌مه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه و پێچه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه له گه‌ڵ چه‌ندین ده‌قی شه‌رعی كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی بێته دونیا خوای باڵا ده‌ست ڕۆزی و ته‌مه‌نی دیاری ده‌كات و ئیتر نه‌زیاد ده‌كات نه‌كه‌م.
وه سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت نازانین مه‌به‌ستت چییه و هیوادارین پرسیاره‌كه‌ت ڕِوون بكه‌یته‌وه تا بتوانین وه‌لامه‌كه‌ت بده‌ینه‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|