به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشكی به‌رِێز سه‌ره‌تا ده‌بێت جه‌نابت ئه‌وه بزانیت كه په‌یوه‌ندی تۆ و ئه‌و براده‌ره په‌یوه‌ندیه‌كی ناشه‌رعییه و حه‌رامه و تازووه ده‌بێت ته‌وبه‌ی لێبكه‌ن، چوونكه ئه‌و شه‌یتانه‌ی په‌لكێشی كردیت بۆ چات و به‌م قه‌یرانه‌ی گه‌یاندیت، وا برِوات به‌ره و هه‌ڵه‌ی گه‌وره تریشت ده‌بات، وخه‌مه‌كانت دووقات ده‌قات ده‌كات، پاشان تۆ چۆن متمانه به‌كه‌سێك ده‌كه‌یت كه له رِێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ناسیوته، كێ ده‌ڵێت ئه‌و براده‌ره رِاست ده‌كات، كێ ده‌ڵێت داوێك نیه و له خشته‌ت نابات، له كاتێكدا ئه‌م كه‌سه ئاماده‌یه بۆ تۆیه‌كی نادیار ده‌ست له مناڵ و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، و تۆش ببیته هۆی سه‌ر لێ تێك دانی شیره‌زانی خێزانێك.
بۆیه چاره‌سه‌ری تۆ ته‌نها ته‌وبه‌یه و وا مانگی رِه‌مه‌زان به‌رِێوه‌یه و فرسه‌ته و به‌ینی خۆت و خوا ته‌وبه بكه و ئه‌و براده‌ره‌ش ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كات و خۆشی ده‌وێیت ده‌توانێت شه‌رعیانه بێته داوات و ئه‌گه‌ریش نا تازووه خۆت له داوی رِزگار كه و شوو بكه به‌كه‌سێك كه‌بتوانێت ئه‌و بۆشاییه‌ی ژیانت پرِ بكاته‌وه و بشزانه كه‌زۆرێكی وه‌ك تۆ له رِێری چاته‌وه داوێن پاكی و هه‌موو شتێكیان له ده‌ست داوه وئیستا وێنه‌كانیان له سه‌ر سی دی و سایته جیاوازه‌كان نمایش ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌شیان به خۆكوشتن و خۆسووتان كۆتایی پێ هاتووه، بۆیه تكامان وایه كه‌چی زووه په‌یوه‌ندیكه‌ت یه‌كلای بكه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره.