|
به گاڵته بوترێت ته‌ڵاقت ده‌ده‌م ئایا به ته‌ڵاق داده‌نرێت؟ سلام علیکم برایان
پرسیاره‌که‌م ده‌رباره‌ی ته‌ڵاقه.
ئه‌گه‌ر یه‌کێ بڵێ \"ئه‌وه من له قینا ژنه‌که‌م ته‌ڵاق دا یا بڵێ ئه‌ده‌م\" بێ ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی ئاگای له‌م کاره‌هه‌بێ....
له ڕاستیدا نیه‌ته‌که‌ش ئه‌وه نه‌بوو ته‌ڵاقی بدرێ.
ئه‌گه‌ر وشه‌ی ته‌ڵاق له ده‌ما ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ و بۆ شۆخی بوترێ
یان ئه‌گه‌ر نیه‌تی له گه‌لی زبانی یه‌ک نه‌بوو.
ئایا ئه‌وکاته ته‌ڵاقی ژن ئه‌که‌وێ....؟
ئه‌گه‌ر ئه‌که‌وێ ئه‌بێ چی بکات...؟ خوا گه‌وره پاداشتی خێرتان بدا، امین.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ووشه‌ی ته‌لاق بۆ گاڵته‌کردن و یاریکردن نیه. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ " ثلاث جدهن جد وهزلهن جد النكاح والطلاق والرجعة " رواه ابو داود. واته ئه‌گه‌ر که‌سێك به گاڵته‌ش ته‌لاق بدات، ئه‌وا به راستی ده‌ژمێردرێت. ته‌لاقیش سێ جاره. جاری یه‌که‌م و دووه‌م ده‌توانیت خێزانه‌که‌ت بیگێرییه‌وه له کاتی (عدة) به بێ نوێ کردنه‌وه‌ی عه‌قده‌که. وه له دوای (عدة) به عه‌قده‌کی نوێ. به‌ڵام له جاری سێیه‌م نا‌توانیت بیگێرییه‌وه تاوه‌کو به ئاره‌زوی خۆی مێرده‌کی تر بکات لێی ته‌لاق بدرێت. .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|