|
معامله‌ی زواج ده‌کرێت بۆ که‌سێکی تر بکه‌م به ته‌زویر؟ سه´لامی خوای گه وره‌تان لێبێت،
پرسیاره‌که‌م ،ئه‌گه‌ر معامه‌له‌ی زه‌واج بۆ يه‌کێک بکه‌م به‌بڕێک پاره بۆ ئه‌وه‌ی ئیقامه وه‌ربگرێت له ئه‌وروپا له‌سه‌ر من به‌ته‌زویر . ئایا ئه‌وه حه‌رامه یان ئه‌توانم بۆی بکه‌م.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م جۆره معامه‌له‌یه حه‌رامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆکردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تیایه. هه‌روه‌ها ئافره‌ته‌کی بێگانه ده‌که‌ی به خێزانی خۆت، ئه‌مه‌ش حه‌رامه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|