|
ئایا ده‌کرێت هاوار به‌سه‌ر دایکدا بکرێت؟ سلاوىخواتان لى بیت..
له راستیدا نازانم چون ده‌ست پى بكه‌م..من له‌كه‌ڵ دایكم كیشه‌م هه‌یه نه‌وه‌ك هه‌ر من خوشكه‌كانیشم...ئیستا به شه‌رمه‌زارى باسى ده‌كه‌م...ماموستایان من دایكم هه‌میشه كاتیك قسه ده‌گێرێته‌وه وه‌ك خوى نایگێڕێته‌وه..هه‌میشه بۆ رازاندنه‌وه‌ى باسه‌كانى قسه‌ى ئه‌م لاو ئه‌ولا ده‌كات هه‌موو جار پێی ده‌ڵێین دایه ئه‌م قسه‌یه كه‌ى ئه‌و ها بوو ئاخه‌ر عه‌یبه ..نازاینین چ بكه‌ین ئه‌و ڕۆژه به رووى دا هاورم كرد گووتم درویه ئاخه‌ر گووتم به‌لكو به خوى دابچێته‌وه....زور په‌شیمانم ..نازانم ماموستا گیان چاره‌مان چیه..ج بكه‌ین له‌گه‌ڵى؟؟؟؟؟؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاك بن له‌گه‌ڵ دایکتان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ئامۆژگاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌م گوناه و خه‌سله‌ته نا ڕێکه بێنیت. وه بۆتان نیه که هاواری له‌سه‌ر بکه‌ن یان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری بده‌ن.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : وإن جاهداك على أن تشرك بي ما ليس لك به علم فلا تطعهما وصاحبهما في الدنيا معروفا واتبع سبيل من أناب إلي ثم إلي مرجعكم فأنبئكم بما كنتم تعملون .لقمان/٤١. ده‌رباره‌ی درۆکردنیش پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ: ( إن الصدق بر . وإن البر يهدي إلى الجنة . وإن العبد ليتحرى الصدق حتى يكتب عند الله صديقا . وإن الكذب فجور . وإن الفجور يهدي إلى النار . وإن العبد ليتحرى الكذب حتى يكتب كذابا) رواه مسلم.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|