برایان چه‌ند ڕیوایهتێ هاتووه که گوایه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جادووی لێ کراوا له شاری مه‌دینه له‌لایه‌ن (لهبیدی کوڕی ئهعسهب) ه‌وه که یه‌کێکه له جووله‌که‌کان.
دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وای لێ هات که چه‌ند ڕۆژ یا چه‌ند مانگێ تاڕاده‌یه وا ئه‌که‌وێته خه‌یاڵی که کار‌و ئیشێکی کردووه و که‌چی نه‌شی کردبوو، دوای ئه‌م ڕووداوه خوای گه‌وره سووره‌تی (الفلق و الناس) ی نارده خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی ڕزگار بوونی له‌و بهسهرگاته....
جا برایان ئه‌م فه‌رمووده تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌حیحه...؟. وه ئایا سووره‌تی
(الفلق و الناس) له مه‌ککه دابه‌زیه یا له مه‌دینه...؟
خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه.... امین
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌ڵێ فه‌رمووده‌که راسته و ئه‌مه ده‌قه‌که‌یتی له ریوایه‌تی ئیمام البخاري " أن رسول الله صلى الله عليه وسلم طب ، حتى أنه ليخيل إليه أنه قد صنع الشيء وما صنعه ، وإنه دعا ربه ، ثم قال : ( أشعرت أن الله قد أفتاني فيما استفتيته فيه ) . فقالت عائشة : فما ذاك يا رسول الله ؟ قال : ( جاءني رجلان ، فجلس أحدهما عند رأسي ، والآخر عند رجلي ، فقال أحدهما لصاحبه : ما وجع الرجل ؟ قال : مطبوب ، قال : من طبه ؟ قال : لبيد بن الأعصم ، قال : في ماذا ؟ قال : في مشط ومشاطة وجف طلعة ، قال : فأين هو ؟ قال : في ذروان ) . وذروان بئر في بني زريق ، قالت : فأتاها رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم رجع إلى عائشة ، فقال : ( والله لكأن ماءها نقاعة الحناء ، ولكأن نخلها رؤوس الشياطين ) . قالت : فأتى رسول الله صلى الله عليه وسلم فأخبرها عن البئر ، فقلت : يا رسول الله فه‌لا أخرجته ؟ قال ( اما أنا فقد شفاني الله ، وكرهت أن أثير على الناس شرا ). سووره‌تی الفلق و الناس له مه‌ککه دابه‌زیون.