|
ئایا جووت بوون له دواوه ته‌ڵاق ده‌که‌وێت؟ السلام عليكم
من گه‌نجێكم تازه ساڵێك ده‌بێَ ژنم هێناوه
له‌گه‌ڵ خێزانم پاش ئه‌وه‌ى خێزانم سكى هه‌بوو
له‌گه‌ڵى زیاتر له جارێك له دوواوه جماعمان كردووه، به‌ڵام ئێستا براده‌رێك ده‌ڵێ وه‌ڵڵا ته‌لاقت ده‌كه‌وێت.
ئایا شتى وا له شه‌رع دا هه‌یه .
زۆر سووپاس.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م کاره حه‌ڕامه و یه‌كێکه له گوناهه گه‌وره‌کان. به‌ڵام ته‌لاقت ناکه‌ویت. له‌سه‌رته تۆ و خێزانه‌که‌ت که ته‌وبه بکه‌ن و جارێکی تر نه‌یکه‌ن. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ "-من أتى حائضا أو امرأة في دبرها أو كاهنا فقد كفر بما أنزل على محمد" رواه الطحاوي عن ابي هریرة.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|