|
له‌به‌ر ناچاری و نه‌زانینی زمان ده‌کره‌ت ئیش بکه‌م مه‌شروب و به‌رازی تێدا بێت؟ سلاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت به‌ڕێزان: پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌من له ئه‌وروپا ده‌ژیم و بۆ ماوه ی پێنج مانگه له وێم ئێستا من ده‌مه‌وێت ئیش بکه‌م به‌ڵام هه‌موو ئیشه‌کان من ده‌ستم ده‌که‌وێت گۆشتی به‌رازی تێدایه یان مه‌شروبی تێدایه من زمان نازانم بۆیه که‌س ئیشم پێنادات وه‌پاره‌یه‌کی زۆریش قه‌رزارم و ئه‌رکی خێزانیشم له‌سه ره ئێسته من نازانم چی بکه‌م زۆر سووپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر جوابمان ده‌نۆ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان باتۆ.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : وَمَا لَكُمْ اَلاَّ تَاْكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ اِلاَّ مَا اضْطُرِرْتُم الیه . الانعام١١٩. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل به لغير الله فمن اضطر غير باغ ولا عاد فلا إثم عليه إن الله غفور رحيم .البقرة١٧٣. واته که‌سێك که (مضطڕ) بیت، بۆی هه‌یه له‌و شته‌ی که له کاتی ئاسایی حه‌رامه بخوات، به مه‌رجێك که (غير باغ ولا عاد) بیت. واته زێده نه‌کات و نه‌بات، و ته‌نها به‌و قه‌ده‌ره‌ی که حاله‌تی (مضطر) یه‌که‌ی لاده‌چیت. به‌ڵام ئایه (مضطر)کێیه؟ له پێناسه‌ی (مضطر) زانایان ده‌ڵێن : ئه‌و که‌سه‌یه که تووشی ته‌نگانه بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌رامه‌ی نه‌کات ئه‌وا به هه‌لاکه‌ت ده‌چیت یاخود زه‌ره‌ر له ئه‌ندامه‌کی له‌شی ده‌بیت. وه‌کو که‌سێك که له چۆله‌وانیه‌ك تین‌و بووه و جگه له مه‌شروب هیچی تری لێ نیه، ئه‌وا ئه‌و کات ئه‌بێ مه‌شروبه‌که بخواته‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده که له‌مردن رزگار بیت. له حاڵه‌تی جه‌نابت، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن قه‌رزه‌کان زیان به تۆ یاخود به که‌س و کارت ده‌گه‌ینن ،و هیچ ڕێگه‌ی تر نیه جگه له‌وه‌ی که ئه‌م کاره بکه‌یت، ئه‌وا ئه‌و کات بۆت هه‌یه ئه‌م کاره بکه‌یت، وه به‌رده‌وام له کارێکی تر بگه‌رێ که حه‌رام نه‌بیت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|