به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌رده‌گار و سڵاو و ڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له خزمانی ئیماندار و هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوانی به‌گشتی.
له‌ڕوانگه‌ی فه‌رمانی خواوه {يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ}[الحجرات:1] واته/ ئه‌ی ئیمانداران نه‌که‌ن پێش خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ونه‌وه له فه‌رمان و کردارتان، پارێزی له‌خوا بکه‌ن به‌ڕاستی خوا بیسه‌ر و به‌ئاگایه، هه‌روه‌ها له‌سۆنگه‌ی فه‌رمووده‌ی"من أفتى بغير علم كان إثمه على من أفتاه و من أشار على أخيه بأمر يعلم أن الرشد في غيره فقد خانه" أخرجه السيوطي وحسنه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک فه‌توا بدات به‌بێ هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر شتێک ئه‌وه گوناهی ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌گرێت که فه‌توای بۆ داوه و هه‌ر که‌سێکیش شتێک نیشانی برایه‌کی خۆی بدات و بشزانێت ڕێنمووی له به‌ده‌ری ئه‌وه‌دا هه‌یه ئه‌وا خیانه‌تی لێکردووه! هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی"من تقول علي ما لم أقل فليتبوأ مقعده من النار" صححه الألباني، واته/ هه‌رکه‌سێک قسه‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه(پێغه‌مبه‌ر) بکات و منیش نهم گوتبێت ئه‌وه با با جێگه‌یه‌ک بۆ خۆی له‌دۆزه‌خ دیاری بکات.