بانگه‌وازێك بۆ بانگخوازانی تێكه‌ڵاوی و به‌ره‌ڵایی زۆر جار له‌ملاولاوه له كه‌سانێك كه ئاستی به‌رپرسیارییان مردووه، گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش پێویسته وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا به‌ره‌و پێش بڕوات. كاتێكیش پرسیارێك ئاراسته‌یان ده‌كرێت كه مه‌به‌ستان چییه به كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن و گه‌شه‌سه‌ندوو، زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كان له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه ده‌بێت تێكه‌ڵاویی نێرومێ بێ‌سنوور بێت و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، له خوێندنگاكاندا، له دائیره‌كاندا، له شوێنه گشتییه‌كاندا، له هه‌موو شوێنێكدا، بێ گوێدانه ئاكام و ئه‌نجامی ترسناك و بێ ئه‌وه‌ی بزانن كاتێك باڕه‌شی ئه‌م ڤایرۆسه (ڤایرۆسی به‌ره‌ڵایی) هه‌ڵیكرد، پێش هه‌موو شتێك خۆیان ده‌گرێته‌وه و ئه‌و كات نابنه خاوه‌نی خێزان و ماڵ و منداڵی شه‌رعیی خۆیان. ده‌توانین بڵێین كه ئه‌مڕۆ و له ئه‌نجامی هێرشی هزری و ڕۆشنبیری و جیهانگیری و كۆمه‌ڵێ شتی دیكه‌شدا كه ئه‌مریكا له گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ته ناوچه‌كه، بۆته هۆی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵێ بواری جیاجیادا، یه‌كێكیش له‌وانه چۆنیه‌تی ژیان و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكییه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی په‌سه‌ند، كه وه‌ك هه‌وێنی مانه‌وه‌و نه‌ترشانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن و بێ ئه‌و هه‌وێنه كۆمه‌ڵ و ژیان مانای ئیجابی خۆی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌توانین بڵێین كه ئه‌مڕۆ نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی فه‌سادو خراپه‌كاری هه‌یه، به تایبه‌ت له بواری ڕه‌وشت و ئه‌خلاق و له ده‌ستدانی به‌ها به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵ. بڵاو بونه‌وه‌ی كاری فاحیشه‌و پارێزگاریكردن لێی به ناوی ئازادی تاكه‌كه‌سه‌وه، كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی خراپه‌و په‌ره پێدانیان، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر بانگه‌شه‌و بانگه‌وازێك كه مه‌به‌ست پێی پاراستنی ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی په‌سه‌ندی ناو كۆمه‌ڵگه بێت و تۆمه‌تباركردنی هه‌ڵگرانی به چه‌نده‌ها تۆمه‌تی نابه‌جێ و ناڕێك، وه زۆر شتی دیكه‌ش كه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن بڵاوكرنه‌وه‌ی فه‌سادو فاحیشه‌كاری نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو‌و دوورخایه‌نی بۆ كێشرابێت و هه‌روا ده‌رهاویشته‌ی عه‌فه‌وی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ. به‌ڵام ئایا ئاكامی ئه‌مانه به چی ئه‌گات؟ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه پڕ بوو له كه‌سانی هه‌ست مردوو بێ كه‌ڵك چی سوودو قازانجێكیان ده‌بێ؟ له پێناوی چیدا به‌ری فه‌سادو خراپه‌كاری به‌ره‌ڵا ده‌كرێت و ڕه‌واج و په‌ڕه‌ی پێ ده‌درێ، ئایا ئه‌مه پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته، هه‌موومان شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه ئه‌وانه‌ی لافی ئه‌م جۆره یاخیبونه لێ ده‌ده‌ن له هه‌موو بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری له گه‌ل و وڵاتیان له دواوه‌ن و هه‌موو ئاوات و مه‌به‌ستیان تێركردنی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیانه، ئایا پارێزگاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌زیله‌ت و ڕه‌وشت به‌رزی و داوێن پاكی و پۆشته‌یی و كۆمه‌ڵێ مانا‌و دروشمی دیكه‌ش بۆ پاراستنی ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ره‌س نه‌هێنانی باشترن یان پێچه‌وانه‌كانیان. ئایا كوڕێك یان كچێك به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و حه‌ڵاڵ موماره‌سه‌ی ژیانیان بكه‌ن باشتره یان بچنه كێژاوی حه‌رامكاریه‌وه‌و بكه‌ونه خیانه‌ت و پاشانیش ئاكامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو. بۆچی و له پێناوی چیدا بانگه‌شه‌ی تێكه‌ڵاوی و سفووری و به‌ره‌ڵایی ده‌كرێ؟ بۆ زانكۆكان و پێگه‌كانی خوێندن كه هێواو ئاواتی گه‌لێكن، ببنه شوێنی ئارایش و خۆ ڕازاندنه‌وه له بریتی خوێندن و پێشكه‌وتن و خزمه‌تكردن؟ بۆچی ته‌له‌فزێونه‌كانمان تاكو به‌رنامه‌یه‌كی به سوود په‌خش ده‌كه‌ن ده‌یان لۆتی و داوێن پیس به ناوی گۆرانی و هونه‌ره‌وه دێنه سه‌ماو ڤێدیۆ كلێب نمایش ده‌كه‌ن؟ وا دیاره ئێمه له هیچمان كه‌م نیه ئه‌مانه نه‌بێ؟ هه‌ر ڕۆژه‌ی به ناو هونه‌ر مه‌ندێك له داێك ئه‌بێت و پاشان بێ سێ و دوو ده‌رگاكانی هه‌موو شتێكی بۆ ئه‌خرێته سه‌ر پشت؟ به‌ڵگه نه‌ویسته كه ئاكامی فه‌سادو خراپه‌كاری و بڵاو بوونه‌وه‌ی فاحیشه‌و داوێن پیسی له ناوبردن و له ده‌ست دانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ورده ورده به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن، شیرازه‌ی خێزان و پاشان كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌شێوێنن و په‌رته‌وازه‌ی ده‌كه‌ن، متمانه‌ی مرۆڤ به خۆی و كه‌س و كار‌و ده‌ورو به‌ری ناهێڵن، به‌ره‌ڵایی و داوێن پیسی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بڵاو بویه‌وه مه‌حاڵه بتوانێت به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت و بتوانێت په‌یامی پاك و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت. لێره‌دا ڕوو ئه‌كه‌مه ئه‌و كه‌س و گرۆهو ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێ كه به ناوی ئازادی تاكه‌كه‌س و مۆدێڕنیزم و شتانی دیكه‌وه هه‌رچی پۆخڵه‌وات و سه‌لبیاتی كۆمه‌ڵگه شێواوه‌كان هه‌یه به دیاری و بێ به‌رامبه‌ر بۆمانی بێنن و بیده‌ن به سه‌رماندا، ده‌بێ بزانین كه ئێمه نه له‌وان ئازیزترین و نه له‌وانیش پێشكه‌وتوتر، جا ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه تێی كه‌وتوون و ئێسته داد‌و بێدادیانه به ده‌ستیه‌وه ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی نه‌كه‌ین و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌زیله‌ت و داوێن پاكی و خێزان پته‌وی نه‌ده‌ین له‌وان خراپتر‌و سه‌مه‌ره‌ترمان به سه‌ر دێت: با لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵ و سه‌رژمێریه‌كی كورت بكه‌ین له ژیان و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وانه: بابزانین ماڵی ڕۆژئاوا له ناوخۆدا چی به سه‌ر هاتووه، چۆن شیرازه‌و بنه‌ماكانی خێزان په‌رت بووه‌و مانایه‌كی به‌خته‌وه‌ری بۆ پێكه‌وه ژیانی ژن و مێرد نه‌ماوه، تاكو بزانین كه بانگخوازانی فه‌سادو به‌ره‌ڵایی لای ئێمه‌ش كۆمه‌ڵگه به هه‌مان ئاكام و چاره‌نووس بانگه‌شه ئه‌كه‌ن: - ماڵی ڕۆژئاوا له ناوخۆدا شیرازه‌ی به ته‌واوی تێك چووه، مانایه‌ك بۆ ژن و مێردایه‌تی ڕاسته‌قینه نه‌ماوه، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه ده‌ستدرێژی ئه‌كرێته سه‌ریان له ماڵه‌كانی به‌ریتاینادا له لایه‌ن باوكه‌وه یان هاوڕێی دایكیانه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له گۆڤاره ئه‌وروپیه‌كان نوسیویه‌تی كه مه‌ترسیدارترین شوێن كه مرۆڤ تیایدا بژی له‌و ڕووه‌وه ماڵه‌وه‌یه، گۆڤاری (التایمز) ده‌ڵێ كه نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی شكایه‌تی ئیغتیصاب ده‌كه‌ن ئه‌وانه له ماڵه‌وه زۆریان لێ ده‌كرێت و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان. - ڕێكخراوی (تاوانی ئه‌مریكی [www.crime.org] ده‌ریخست كه هه‌ر له دوو خوله‌كدا ئافره‌تێكی ئه‌مریكی توشی ئیغتیصاب و جنسی زۆره ملی ده‌كرێ، وه ته‌نها له هه‌رێمی كۆلۆمبیادا له ساڵی ٢٠٠٢ ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تان گه‌یشتۆته ٤٨٥٨ حاڵه‌ت. - له نێوان %٥٠ تاكو %٧٠ له پیاوانی ئه‌مریكان خیانه‌تی سه‌رجێیی له خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن و %٣٢ له ژنانیش به هه‌مان شێوه خیانه‌ت له پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن. - ڕێژه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كاتی شووكردندا په‌رده‌ی كچێنیان نه‌ماوه له ئه‌مریكادا گه‌شتۆته %٩٠ وه له به‌ریتانیادا په‌رده‌ی كچێنی %٠. - دیارده‌ی ژن گۆڕینه‌وه دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو فراوانه ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكادا زیاتر له ملێۆن و نیوێك پیاو خێزانه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ پیاوانی دیكه‌دا ده‌گۆڕنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. - %٥٠ له كچان و كوڕان پێش ته‌مه‌نی پازده ساڵ كاری جنسی ده‌كه‌ن. - ته‌ڵاقدان ڕێژو سنووری بۆ نیه‌و بڵاوترین دیارده‌یه له ڕۆژئاوا، (دول ستریت جورتال) نوسیویه‌تی كه له شاری (سان ماتیه) هه‌ر له دوو ئه‌مریكی یه‌كێكیان خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق داوه، وه له هه‌موو ٠ سه‌د كه‌سێكدا كه له سه‌ره‌تای ساڵدا ژنیان هێناوه تا كۆتایی ساڵه‌كه هه‌شتایان ته‌ڵاق دراون، (سان ماتیه پێشكه‌وتوترن و ڕازاوه‌ترین شاره‌كانی كالیفۆڕنیایه). - ڕاپۆرتێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكی له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٨٥ـ١٩٩٤م تیایدا هاتووه له هه‌شت ئافره‌ت له ئه‌مریكادا له سه‌روو ته‌مه‌نی باڵغ بونه‌وه یه‌كێكیان به لانی كه‌م یه‌ك جار له ژیانیدا توشی هه‌ڵكوتانه سه‌رو كاری جنسی زۆره ملێ بووه كه ئه‌مه‌ش به لانی كه‌مه‌وه یه‌ك ملێۆن ئافره‌ت ئه‌كات له ساڵێكدا، كه‌واته حاڵ و وه‌زعی ئافره‌تانی ئه‌مریكا له سێبه‌ری ئاشتی و ئازادی‌دا وه‌ك حاڵی بۆسنیه‌كان وایه له سێبه‌ری شه‌رو كوشتاردا. - له ساڵی (٢٠٠٠) له پاریس كۆنگره‌یه‌ك به ناو نیشانی (ئافره‌تان) به‌سترا تیایدا ڕوون كرایه‌وه كه %٧٠ له ئافره‌تانی گه‌نج له پاریس به ته‌نیاو بێ مێرد ئه‌ژین و زیاتر %٢٠ مناڵان له ڕێگه‌ی زیناوه له دایك ده‌بن. - ته‌نها له ئه‌مریكادا ساڵانه ملێۆن و نیوێك منداڵ به هۆی له باربردنه‌وه ده‌مرن، كوا مافی مرۆڤ؟! (ئه‌ندروشایرو) ده‌ڵێت كه زیاتر له ده هه‌زار كچی ئه‌مریكی كه ته‌مه‌نیان له چوارده ساڵ كه‌متره مناڵی ناشه‌رعی له بار ده‌به‌ن، ئه‌مه له گه‌ڵ بوونی هۆكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ بوون!! - (نيكول ويستمارلاند) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی رايب كرايسيس له لێداوانێكیدا وتی كه له ساڵی 2005 ڕێژه‌ی زه‌وتكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئافره‌تان گه‌شتۆته چوارده هه‌زار حاڵه‌ت. - لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی له به‌ریتانیا ده‌ری خستووه كه %٢٠ قوتابیانی قۆناغی ناوه‌ندی ماده بێهۆش كه‌ره‌كانی ده‌كێشن و له سه‌ری ڕاهاتوون. كورد ده‌ڵێ: مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵه نموونه‌یه‌كی زۆر كه‌من له‌و واقعه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوای تیا ده‌ژی له بواری په‌رته‌وازه‌یی و هه‌ڵته‌كانی بنه‌ماكانی خێزان و فه‌سادی ئه‌خلاقی، جا ئایا بانگه‌شه‌خوازانی فه‌سادو فاحیشه‌چیانی لای ئێمه‌ش ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به هه‌مان ئاكامدا به‌رن و تووشی هه‌مان گێژاوومان بكه‌ن؟ یان له پێناوی چیدایه فه‌سادو بڵاو كردنه‌وه‌ی فاحیشه و خراپه‌كاری نه‌خشه بۆ داڕێژراو؟! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان: [www.islammemo.cc] [www.tttt4.com]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).