نامه‌یه‌ك له (جۆرج)ی دووه‌م؛ مه‌لیكی ئنگیلته‌را و سوید و نه‌رویج زمانحاڵی ئه‌م نامه‌یه له هه‌موو نوسینێك پڕ ماناتره، بۆیه ته‌نها نامه‌كه ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌رو ماناش ته‌نها بۆ ئه‌م جێدێڵم . براتان سه‌رباز محمد . نامه‌یه‌ك له (جۆرج)ی دووه‌م؛ مه‌لیكی ئنگیلته‌را و سوید و نه‌رویج . بۆ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له مه‌ممله‌كه‌تی ئه‌نده‌لوس خاوه‌ن شكۆ( هیشام) ی سێیه‌م . دوای رِێزو حورِمه‌تم گوێبیستی ئه‌و پێشكه‌وتنه گرنگانه بووم له عیلم وپیشه‌سازی له وڵاته ئاوه‌دانه‌كه‌ی به‌رِێزتان. حه‌زمان كرد نه‌وه‌كانمان له‌ئێوه فێری ئه‌و فه‌زڵه‌بن و سه‌ره‌تایه‌كی چاكبێ و شوێن پێی ئێوه هه‌ڵگرن، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نوری زانست له وڵاتی ئێمه كه جه‌هل باڵی به‌سه‌راكێشاوه، بۆیه نارده‌یه‌ك له‌كچانی گه‌وره پیاوانی ئینگلته‌را به سه‌رۆكایه‌تی كچی ئه‌میر (دوبانت )ی برام رِه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئومێدمان به لوتفی جه‌نابتان بۆ چاودێریت لێیان و دابینكردنی مامۆستا بۆ فێركردنیان. له‌گه‌ڵ (الامیره ) دیارێكم بۆ رِه‌وانه‌كردوی ئومێده‌خوازم لوتف كه‌یی و قبوڵی كه‌یت . له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رِی رِێزو حورِمه‌ت وخۆشه‌ویستیم بۆجه‌نابتان خزمه‌تكاری دڵسۆزتان ( جۆرج)ی دووه‌م . وه‌ڵامی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (هیشام)ی سێیه‌م. بسم الله الحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين و الصلاة والسلام على نبيه سيد المرسلين ، وبعد له‌خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بۆ مه‌لیكی ئینگلته‌را و ئیسكه‌نده‌نافیا: سه‌یری داواكارییه‌كه‌تم كرد ڕِازی بووم له سه‌ری دوای مه‌شوره‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تایبه‌ت له‌م بواره‌وه، بۆیه ئه‌وه‌تان پێرِاده‌گه‌یه‌نین كه مه‌سره‌فی ئه‌م نارده‌یه به‌یتولمالی (بيت مال المسلمين) ی موسڵمانان ده‌یگریته ئه‌ستۆ، سه‌باره‌ت دیارییه‌كه‌شت به دڵێكی خۆشه‌وه قبوڵم كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش مافورێكی به‌نرخی ئه‌نده‌لوسیت بۆده‌نێرم كه به ده‌ستی رِۆله‌كانمان دروست كراوه . له‌گه‌ڵ رِێزم خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له ئه‌نده‌لوس هیشامی سێیه‌م. تێبینی: ئه‌م نامه‌یه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجی كۆچییه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی باسیان كردووه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بروانه : (العرب عنصر السيادة في القرون الوسطى) نوسینی مێژوونووسی ئینگلیزی (السير جون دوانبورت)
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).