پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٦-شه‌عبان-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٨/٠٨/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: ئیعجازی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: خالد به‌رزنجی | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٧٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٧/٢٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ديمانه‌يه‌كى ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر تاجاتات (tajatat)
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ
سه‌باره‌ت به‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانى هه‌ست له ‌پێست و ده‌ماره‌كان و وێنه‌گرتنى قورئانى
له‌ كۆنگره‌ى پزیشكى هه‌شته‌م له‌ (رياض) له‌ سعودیه‌
و: خاليد به رزنجي
پرِۆفیسۆر تاجاتات تاجاسۆده‌ دانى نا به‌ وشه‌ى: ( لا إله إلا الله محمد رسول الله)

له‌ پاش ئه‌و مامۆستا زه‌ندانى به‌م وتانه‌ دوا: ئه‌م زانایه‌ شایه‌تمانى ئاشكرا كرد, ئه‌مه‌ پرِۆفیسۆر (تاجاتات تاجاسوده ) ,سه‌رۆكى به‌شی توێكاری و كۆرپه‌له ‌زانییه‌ له‌ زانكۆی شاینگ ماى له‌ تایلاند, ئێستاش رِاگرى كۆلێژى پزیشكیه‌ هه‌ر له‌وىَ
Professor Tejasen Chairman of the Department of Anatomy and is the former Dean of the faculty of Medicine, University of Chiang Mai, Chiang Mai, Thailand. سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر تاجات تاجاسۆن به‌وه‌ بوو كه‌ هه‌ندێ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌مان پیشاندا, كه ‌په‌یوه‌ندی به ‌بوارى پسپۆرِیه‌كه‌یه‌وه ‌(توێكاری Anatomy )یه‌وه‌ هه‌بوو.
له‌وه‌ڵامدا پێی وتین: ئێمه‌ش له‌ په‌رتوكه‌ پیرۆزه‌كانى بوزیمانداوه‌سفی ورد هه‌یه‌ له ‌سه‌ر قۆناغه‌كانی كۆرپه‌له‌, ئێمه‌ش پێمانووت: زۆر تامه‌زرۆین تا ئه‌و وه‌سفانه‌ بزانین, ده‌مانه‌وێت ئه‌و نووسینانه‌ له‌ په‌رتووكه‌كانتاندا ببینین, دوای ساڵێك كاتێك هاته‌وه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی قوتابییه‌كانی كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی مه‌لیك عبد العزیز, لێمان پرسییه‌وه‌, به‌ڵام ئه‌و داوای لێبوردنی لێكردین و وتی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ وه‌ڵامم دانه‌وه‌ له ‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌رتووكی پیرۆزی بوزیماندا وه‌سفی ورد ده‌رباره‌ی كۆرپه‌له‌ هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆم دڵنیا بم, به‌ڵام كه‌ لێم كۆڵییه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت ده‌قی له‌و جۆره‌ له‌ په‌رتووكی ئێمه‌دا نییه‌, له‌و كاته‌دا موحازه‌ره‌یه‌كی نووسراوی دكتۆر (كيث مور) مان پێشكه‌ش كرد، كه‌ ناونیشانی موحازه‌ره‌كه‌ (هاو ئاهه‌نگی كۆرپه‌له‌ زانی بوو له‌ قورئان و سوننه‌تدا) , لێمان پرسی: ئایا مامۆستا (كيث مور) ده‌ناسیت؟ وتی: به‌رِاستی ئه‌و پیاوێكه‌ له‌ گه‌وره ‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌و بواره‌دا, دوا به‌دوای بینینی موحازه‌ره‌كه‌ سه‌رسام بوو, پاشان چه‌ند پرسیارێكمان له‌ بواری پسپۆرییه‌كه‌ی خۆیدا لێكرد كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ باسی پێست له‌ وه‌ڵامدا پرِوَفیسوَر تاجاتات تاجاسون وتی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سووتان قوڵ بێت, كۆئه‌ندامی هه‌ست كردن به‌ ئازار له‌ ناو ئه‌بات.
وه‌رِگێره‌كه‌ی نێوان زندانی و پرِوَفیسوَر وتی: ئایا گرنگه‌ به‌لاته‌وه‌ بزانی كه‌ له‌ په‌رتووكی پیرۆزی قورئاندا (1400) ساڵه‌ ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ی سزای بێباوه‌ڕان له‌ ئاگری دۆزه‌خ به‌وه‌یه‌ كاتێك پێسته‌كانیان ده‌سووتێت په‌روه‌ردگار پێستی نوێیان به‌به‌ردا ده‌كاته‌وه‌ تا سزای ئاگره‌كه‌ بچێژن, كه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌و ڕِاستییه‌ی كه‌ هه‌سته‌ ده‌ماره‌كان له‌ ناو پێستدان و ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌ إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب إن الله كان عزيزا حكيما ( النساء:‌ 56).
واته‌: ئه‌وانه‌ی كافرن به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌, ده‌یان خه‌ینه‌ ئاگرێك كه‌ هه‌ر كات پێسته‌كانیان ته‌واو سووتا خێرا پێستی تریان به ‌به‌ردا ده‌كه‌ین هه‌تا به‌رده‌وام سزا بچێژن, بێگومان په‌روه‌ردگار به‌ هێز و دانایه‌.
ئایا هاوده‌نگی له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌ كردنه‌ به‌ گرنگی كۆتاییه‌ هه‌سته‌ ده‌ماره‌كان له‌ پێستدا كه‌ پێش (1400) ساڵ باسكراوه‌؟

دكتۆر تاجاتات تاجاسون: به‌ڵێ هاوده‌نگم له‌گه‌ڵتان كه‌ ئه‌وه‌ زانیاری هه‌سته‌ ده‌ماره‌كانه‌ له‌ پێستدا له‌ قورئاندا باسی كراوه‌, چونكه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌ سووتاندن سزا بدرێن كه‌ پێسته‌كانیان سووتا پێستی تریان بۆ دروست ده‌كرێته‌وه‌ تا به‌رده‌وام سزا بچێژن, ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ پێش (1400) ساڵ باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ست كردن به‌ ئازار له‌ پێستدایه‌ بۆیه‌ پێستی نوێیان بۆ دروست ده‌كرێته‌وه‌, هه‌ر بۆیه‌ په‌روه‌ردگار سزای بێباوه‌ڕان له‌ ڕۆژی دواییدا به‌ نوێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كانیان ده‌دات, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب .
لێره‌دا وێنه‌ى ئه‌ولینكه‌ دابنێ

به‌و جۆره‌ چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌مان بۆ باس كرد و پرسیارمان لێكرد: ئایا ده‌گونجێت ئه‌و ئایه‌تانه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیییه‌وه‌ بۆ موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه و سلم) هاتبێت؟
له‌ وه‌ڵامدا وتی: بێگومان ئه‌وه‌ ناگونجێت , وتمان: ئه‌ی له‌ كوێوه‌ هاتووه‌؟ وتی: هه‌رگیز ناگونجێت له ‌سه‌ر چاوه‌ی مرۆیییه‌وه‌ هاتبێت به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ من ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ ئایا موحه‌ممه‌د ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌بێت له‌ كوێوه‌ وه‌رگرتبێت؟ پێمانووت: له‌ (الله)ه‌وه‌ (سبحانة و تعالى) , ئنجا پێی وتین: (الله) كێیه‌؟ وتمان: بنیاتنه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌, گه‌ر دانایی ببینی, ئه‌وا به‌ڵگه‌ی یه‌كێكی كاربه‌جێ و دانایه‌ (الحكیم), گه‌ر له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا زانستت بینی به‌ڵگه‌ی به‌ دیهێنه‌رێكی زانایه‌ (العلیم), گه‌ر شاره‌زایت بینی له‌ پێكهاتنی دروست كراوه‌كاندا به‌ڵگه‌ت ده‌داتێ كه‌ ئه‌وه‌ كاری شاره‌زایه‌ (الخبیر), وه‌ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت بینی شایه‌تیت ده‌داتێ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ كاری به‌ به‌زه‌یییه‌ (الرحیم) , وه‌ به‌و جۆره‌ گه‌ر رێكخستن و یه‌ك سیسته‌می و په‌یوه‌ندی پته‌وی بوونه‌وه‌رت بینی به‌ڵگه‌ت ده‌داتێ، ئه‌وه‌ له‌ كاری به‌دیهێنه‌رێكی تاك و ته‌نهایه‌ (الواحد) (سبحانة و تعالى) .
دكتۆر تاجاتات دانی به‌ هه‌موو رِاستییه‌كاندا نا, پاشان گه‌رِایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌كی له‌و دیاردانه‌ی كه‌ بینیبووی و بیستبووی دا, دواتر پێمان گه‌یشت له‌ دوای موحازه‌ره‌یه‌كی پێنج له‌ قوتابییه‌كانی موسڵمان بوون.
كاتی واده‌ی كۆنگره‌ی پزیشكی هه‌شته‌می سعودی هات, پرۆفیسۆر (تاجاتات تاجاسود) بانگهێشت كرا , كۆنگره‌كه‌ له‌ هۆڵێكی گه‌وره‌دا سازدرا, كه‌ باسه‌كانی تایبه‌ت بوو به‌ ئیعجازی پزیشكی قورئان و سوننه‌ت, چوار ڕۆژ چه‌ندین مامۆستای موسڵمان و ناموسڵمان گوێ بیستی بابه‌ته‌كان بوون, له‌ كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا پرۆفیسۆر تاجاتات تاجاسون هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و ئه‌م وشانه‌ی وت:
“In the last three years, I became interested in the Qur‌an… From my studies and what I have learned throughout this conference, I believe that everything that has been recorded in the Qur‌an fourteen hundred years ago must be the truth, that can be proved by the scientific means. Since the Prophet Muhammad could neither read nor write, Muhammad must be a messenger who relayed this truth which was revealed to him as an enlightenment by the one who is eligible creator. This creator must be God, or Allah.
I think this is the time to say La ilaha illa Allah, there is no god to worship except Allah (God), Muhammad rasoolu Allah, Muhammad is Messenger of Allah…
The most precious thing I have gained from coming to this conference is La ilaha illa Allah, and to have become Muslim.” [ 1 ]


پرۆفیسۆر تاجاتات تاجاسون: (له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا خۆم سه‌رقاڵ كرد به‌ وه‌رگێرِانی واتاكانی ئه‌و قورئانه‌ی كه‌ "مامۆستا عبدالمجید زندانی" پێی دام, هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی موحازه‌ره‌كانی پرۆفیسۆر (كيث مور) بووم , كه‌ (مامۆستا زندانی) داوای كرد وه‌ریان بگێرِمه‌ سه‌ر زمانی تایلاندی و بۆم جێ به‌جێ كرد, ده‌توانن ئه‌و وه‌رِگێراوه‌ له‌و كاسێته‌دا ببینن كه‌ له‌ دیراسه‌كه‌مدا پێشكه‌شم كردووه‌, من باوه‌رِم وایه‌ هه‌موو شته‌كانی قورئان كه‌ (1400) ساڵه‌ باسكراوه‌ رِاسته‌قینه‌یه‌, كه‌ ئه‌مرِۆ ده‌توانرێت به‌ هۆكانه‌ زانستییه‌كان بسه‌لمێنرێن, ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية و سلم) توانای به‌ هیچ جۆرێك نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نه‌بووه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ موحه‌ممه‌د (صلى الله علية وسلم) په‌یامبه‌ری خودایه‌ و ئه‌و زانستانه‌ی له‌و رِێیه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یاندووه‌, بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له‌ رِێگای سروشه‌وه‌ له‌ كردگارێكی زانا به‌ هه‌موو شتێكه‌كانه‌وه‌ بێت, ئه‌و كردگاره‌ی كه‌ هه‌ر ئه‌بێت (الله) بێت, هه‌ر بۆیه‌ ئیدی به‌ برِوای من كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ من شایه‌تی بده‌م و بڵێم (أشهد أن لا إلة إلا الله و أن محمدا رسول الله).
له‌ كۆتاییدا پێویسته‌ له‌ سه‌رم كه‌ بۆ هه‌وڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م وتوو وێژانه‌ سوپاستان بكه‌م كه‌ به‌ پله‌یه‌كی به‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ست هێناوه‌, بێگومان ئه‌و برِگانه‌ی بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ ئاماده‌كراوه‌ زۆر قورسه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌ گرنگی منیش لێره‌دا ته‌نها به‌ لایه‌نه‌ زانستییه‌كه‌ نه‌بووه‌, به‌ڵكوو به‌و ئه‌مانه‌ته‌ مه‌زنه‌ش بوو كه‌ توانیم به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌ردانی زاناكان بكه‌م و هاورِێی نوێ په‌یدا بكه‌م , به‌ نرخترین شتێكیش كه‌ له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌ستم كه‌وتبێت ئه‌و بیر و باوه‌ره‌یه‌ كه‌ (لا إله إلا الله و محمد رسوال الله) یه‌و به‌وه‌ش بوومته‌ تاكێكی موسڵمان.
مامۆستا زندانی/ خاوه‌نی ئه‌م وته‌یه‌ رِاستی فه‌رمووه‌:
و قل الحمد لله سيريكم آياته فتعرفونها (سوره‌‌ النحل: 93)
واته‌/ بڵی سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار كه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان له‌ داهاتوودا نیشان ده‌دات و ئه‌وكاته‌ ده‌یناسن كه‌ ئایه‌ته‌كانی خودایه‌.
بوَبینینی وته‌كانی ئه‌م زانایه‌ به‌ فیدیوَیی سه‌یری ئه‌م لینكانه‌ بكه‌:

[www.youtube.com]
[www.islampedia.com]
[nooran.org]

[video.aol.com]


بابه‌تی پێوه‌ندیدار

ديمانه‌يه‌كى ڤيدیۆیی له‌ گه‌ڵ پڕۆفیسۆر کڕۆنه‌ر

موعجیزه‌كانی قورئان

کۆنفرانسی حه‌وته‌می ئیعجازی عیلمی قورئان و سووننه‌ت

قسه‌ی که‌شتیوانێکی ئاسمانی

زانستى نوێ حوكمى ڕۆژووى (ڕۆژه‌ سپییه‌کانی ئاشكرا) ده‌كات

ئیعجازی ژماره‌یی (١)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٨]
08.09.2008 07:25:52 GMT
سه‌رنج بڵاو نه‌کرایه‌وه‌، چونکه‌ به‌ فۆنتی کوردی نه‌نووسرابووه‌. (ده‌نگی ئیسلام)

kosar


07.27.2008 14:28:47 GMT
السلام و علیکم ورحمه‌ وبرکاته
ستایش و شکۆمه‌ندی بۆ په‌روه‌ردگاری ( یه‌که‌م و کۆتای )(زانا و پسپۆر) .........(الاول و الاخیر).(العلیم و الخبیر) .. ............... دروو و ره‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای به‌شه‌ریه‌ت (محمد صلی الله علیه وسلم) خوایه گیان ئه‌م دینه هی خۆته ، و خۆت خاوه‌نی ئێمه‌ش هه‌لگری ، سا خوایه گیان بۆ خاتری پیرۆزی ناوه جوانه‌کانت و عه‌زه‌مه‌تی خۆت هه‌میشه سه‌ری بخه‌ی و مسولمانان سه‌ربه‌رز بکه‌یت له سه‌ر ده‌ستی که‌سیکی خۆت خۆشت ئه‌وێت، خوایه په‌یوه‌ستین به به‌ڵیێنه‌که‌ی خۆت که سه‌ربه‌زی هه‌ر بۆ ئیسلامه ، به‌لام خوایه گیان لێمان قبول بکه‌یت زوو بینێریت سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دینه خوایه گیان خۆشه‌وییستیمان ته‌نیا بۆ تۆ و پیغه‌مبه‌ره‌که‌ته خوایه خۆشمانت بوێت ، سا خوایه نه‌مرین هه‌تا ئه‌م دینه به عه‌زیزی ئه‌بینین ،اللهم امین یا ذوالجلال والاکرام، ........
له خوا داواکارم کاک خالید گیانیش بێ به‌ش نه‌کات له میهری خۆی و زانستی زیاتر پێببه‌خشیت. با ناحه‌زانی ئیسلام له گۆمی نه‌زانی مه‌له بکه‌ن به نمونه‌ی فیرعه‌ون بچن امین
والسلام و علیکم

Alany


07.26.2008 14:16:50 GMT
سه‌ربه‌رزی بۆ ئیسلامه‌ و به‌س، ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامۆستای ئازیز کاک خالید، خوا بیکات به‌توێشی قیامه‌ت بۆ جه‌نابت وه‌ بۆ ئیمه‌ش که‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌ و سودی لێ وه‌ده‌گرین، سوپاس بۆ خوا بۆ گه‌وره‌ترین نیعه‌ت که‌ ئه‌ویش ئیسلامی پاک و به‌رزو مه‌زنه‌، هه‌ر سه‌رکوتو بن.

surkwe


07.23.2008 16:08:25 GMT
سه لا مى خودا له هه مو لايه ك و درودو سلاو بو بيغه مبه رى نازدار (ص) سوباس بو بابه ته جوانه كه ت كاك خالد ده سه كانت خوش بيت و خواى كه وره باداشتى به خيرت باته وه انشاء الله جاوه ريى بابه تى جوانترين له به ريزتان.......والسلام عليكم

زيان غفور


07.23.2008 15:40:55 GMT
لێدوان بڵاو نه‌کرایه‌وه‌، چونکه‌ به‌ فۆنتی کوردی نه‌نووسرابوو. (ده‌نگی ئیسلام).

sewa


07.23.2008 14:30:03 GMT
به‌ناوی خوای میهره‌بان:
مامۆستا خالید گیان ده‌سته‌کانتان خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سوودو قه‌شه‌نگانه‌، جێگای خۆیه‌تی که‌ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ هه‌میشه‌ بخرێته‌ به‌ر ده‌ستی هه‌موو که‌سێک به‌ تایبه‌تی موسڵمانان، چونکه‌ به‌ حه‌قه‌ت ده‌بنه‌ هۆی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئیمان هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی سه‌ر شۆڕی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دژایه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌که‌ن، خۆزگه‌م ئه‌و که‌سه‌ سه‌ر لێشێواوانه‌ وه‌ به‌تایبه‌تی چه‌په‌ دۆڕاوه‌کان که‌ هه‌میشه‌ ده‌ڕشێنه‌وه‌ به‌ ئیسلامدا بیان توانی‌یایه‌ ته‌نها یه‌ک ئیعجاز له‌ فکرو بۆچوونه‌کانیاندا هه‌بوایه‌، چونکه‌ زۆر ده‌م گه‌رمن، به‌ڵام هیچیشیان له‌باردا نیه‌، وه‌ک ئاشکرایه‌‌ جنێو که‌سی بێ ده‌سه‌ڵات و نه‌فس نزمی وه‌ک ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر ده‌میانه‌ ، وه‌ تووشی ئازارێکی گه‌وره‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوون ئه‌ویش هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ باش ده‌زانن ئه‌م ئیسلامه‌ پاک و مه‌زنه،،،‌ که‌چی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ یان هه‌ر بابه‌تێک له‌ بابه‌ته‌کانی تری ئیعجازی قورئان به‌سه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێک بییه‌وێت ڕێگای ڕاست بدۆزێته‌وه‌ و شه‌وی تاریکی پێ ڕووناک بکاته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌س هه‌ر له‌ گومڕایی و سه‌ر لێشێواوی‌دا ده‌ژین و له‌ گۆمی نه‌زانین و بێ ئاگاییدا مه‌له‌ ده‌که‌.
خوای گه‌وره‌ مۆفه‌قتان بکات و سه‌ر که‌وتوو بن‌ وه‌ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌دا بن، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئیمانمان سه‌لامه‌ت بکات.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌.

کوڕی ئیسلام


07.23.2008 14:02:20 GMT
سوپاس بۆ خوای مه‌زن ، گه‌وره‌یی هه‌ر بۆ خوایه‌، پاکی و بێ گه‌ردی هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌یه‌.
بابه‌ته‌کانتان زۆر به‌پێزو به‌ هێزن دله‌کان ده‌هه‌ژێنن به‌ڕاستی کاتێک ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ چاوه‌کانم پڕ بوو له‌ فرمێسکی خۆشی، سووپاس بۆ خوا که‌ زاناکان دان به‌م ڕاستی‌یه‌دا ده‌نێن، نا‌بێت دڵگران ببین به‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێکی نه‌فام که‌ سوکایه‌تی ده‌که‌ن به‌ ئیسلام و موسلمانان،چونکه‌ ئه‌وانه‌ وه‌کو که‌فی سه‌ر ده‌ریا وان دێن و زوو له‌ ناو ده‌چن، خوا پشت و په‌نای هه‌موومانه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئێمه‌ی موسلمان که‌ هه‌میشه‌ به‌ ذکری خوا دڵخۆش ده‌بین، ده‌ستانخۆش بێت
والسلام علیکم.

موحه‌مه‌د


07.23.2008 12:24:58 GMT
سه‌لامی خودا له‌ هه‌موو لایه‌ک.
الله‌ اکبر الله‌ اکبر الله‌ اکبر، سوپاس و ستایش بۆ خودای تاک و ته‌نها که‌ به‌ موسلمانی ئیمه‌ی دروست کردووه‌، سوپاس بۆ کاک خالید بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ پێزو دلخۆشکه‌رانه‌ی که‌ ده‌یخاته‌ به‌ر ده‌ستمان، خویندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌راستی زیاتر ئیمان له‌ دله‌کانمان به‌هیز تر ده‌کات و زیاتر ئه‌م دینه‌مان له‌لا شیرین ترو خۆشتر ده‌کات، خودای په‌روه‌ردگار پاداشتی خیرت بداته‌وه‌ ، دوژمنان و ناحه‌زانی إسلام زیاتر ریسوا بکات..................................ئامیییییییییییییییییییییین.
والسلام علیکم .

ڕێباز


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ژووری "ئێره‌ ده‌نگی ئیسلامه"‌ پێی خۆی خسته‌‌ ساڵی پێنجه‌میه‌وه‌
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠