|
نه‌ویترین ناوچه‌ی ڕووی زه‌وی
سه‌ره‌تا:
خوای گه‌وره به‌رده‌وام و به به‌ڵگه‌ی ته‌واو ڕاستی بۆ مرۆڤه‌كان سه‌لماندووه، هه‌روه‌ها پشتگیریشی له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بهموعجیزهی جۆراوجۆركردووه، به‌هێزترین موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قورئانی پیرۆزه كه به‌ڵگه‌ی زۆری له خۆگرتووه، به‌نموونه قورئان هه‌واڵی هه‌ندێك له‌ڕاستییه زانستییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌ی پێداوین، وه‌ك هه‌واڵی قوڵایی ده‌ریاكان وناوه‌وه‌ی زه‌وی وبه‌رزایی ئاسمانه‌كان و تاد..
زه‌ویش پشكێكی زۆری له‌و ههواڵپێدانه زانستییانه‌ی قورئان هه‌یه، به‌نموونه قورئانی پیرۆز له‌سوره‌تی (الروم) دا ڕاستییه‌كی زانستی خستۆته به‌رده‌ستمان، كاتێك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿غُلِبَتِ الرُّوم*فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ ﴾(الروم: 2-3)
واته: ڕۆمه‌كان لهنهویترین ناوچه‌ی ڕووی زه‌ویدا شكان،ڕۆمه‌كان له‌دوای ئه‌وه‌ی دوژمنانیان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا جارێكی‌تر به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا سه‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی(الروم) ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ نزمترین ناوچه‌ی ڕووی زه‌وی كه‌تیایدا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) ڕۆمه‌كان به‌ده‌ستی دوژمنه‌كانیان شكستیان خوارد وشكانیان به‌سه‌رداهات.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش ڕووی ئیعجازی قورئانی پیرۆز له‌هێنانی ئه‌م ڕاستییه زانستییه ده‌خاته‌ڕوو.
هۆی ناردنی ئه‌م ئایه‌تانه:
له‌ساڵی 619 ز له‌ناوچه‌ی نزیك ده‌ریای مردوو جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی فارس وڕۆمدا كه‌وته‌وه‌و فارس سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی فارس و شكانی ڕۆم، مسوڵمانانی په‌ژاره‌و خهفهتباركرد، چونكه فارس ئاگر په‌رستبوون و ڕۆم خاوه‌نی كتێب وئایینی ئاسمانی بوون، ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌نێو خه‌ڵكدا بووه هه‌واڵ و(ئه‌بوبه‌كری سدیق) -ڕه‌زای خوای لێبێت- هه‌واڵه‌كه‌ی به‌پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم) گه‌یاند، خوای گه‌وره‌ش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ﴿غُلِبَتِ الرُّوم*فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ في بضع سنين ﴾(الروم: 1ـ4) خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا به‌ڵێن به‌مسوڵمانان ده‌دات كه پاش ساڵانێكی كه‌م (بضع سنين) له‌جه‌نگێكی تردا فارسه‌كان ده‌شكێن وڕۆمهكان به‌سه‌ر فارسهكاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، وشه‌ی(بضع) یش كه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه له‌نێوان(سێ تا نۆ) ساڵه{1} واته: له(ده ساڵ) كه‌متره{2}، پاشان (ئه‌بوبه‌كری سدیق) -ڕه‌زای خوای لێبێت- چووه بازاڕ‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی به‌ده‌نگی به‌رز به‌خه‌ڵك گه‌یاند،(ئوبه‌ی كوڕی خه‌له‌ف) یش ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست و داوای له ئه‌بوبه‌كر كرد تاگرهو بكه‌ن له‌سه‌ر هاتنه‌دی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی(الروم)، ئه‌وه‌ش ڕویدا‌و گره‌ویان كرد. له‌و كاته‌وه ئه‌هلی ئیسلام له‌دوای ئه‌بوبه‌كر كۆبوونه‌وه‌و ئه‌هلی كوفریش له‌دوای ئومه‌ییه و هه‌ردوولا چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بزانن چی ڕووده‌دات! پاش( 7 ) ساڵ به‌دوای ڕوودانی جه‌نگی یه‌كه‌م خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ مسوڵمانان جێبه‌جێ كرد‌و دڵنیای كردنه‌وه، هه‌روه‌ك له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: ﴿ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ ﴾(الروم:3-6). واته: ڕۆم له‌دوای سه‌ركه‌وتنی فارس به‌سه‌ریاندا له‌ماوه‌ى سێ تا نۆ ساڵی تر فارس ده‌شكێنن، سه‌ركه‌وتنی پێشتری فارس وسه‌ركه‌وتنی پاشتری ڕۆم هه‌مووی هه‌ر به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕۆم سه‌رده‌كه‌وێ باوه‌ڕداران هه‌م به‌سه‌ركه‌وتنی ڕۆم به‌سه‌ر فارس‌دا دڵخۆش ده‌بن هه‌م به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیان به‌سه‌ر موشریكه‌كاندا، سه‌ركه‌وتنی هه‌ركه‌سێكیش به‌ویست وخواستی خوای گه‌وره‌ی بهدهستهڵاتو میهره‌بانه، ئه‌مه په‌یمانی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی خۆی پشت ناخات، به‌ڵام زۆرترینی خه‌ڵك ـ بێباوه‌ڕان ـ خوای گه‌وره ناناسن ولێ‌ی تێناگه‌ن.
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی قورئانی پیرۆز پاش(7) ساڵ به‌دوای ڕوودانی جه‌نگی یه‌كه‌م هاته‌دی واته له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێشتر قورئانی پیرۆز د‌یاریكردبوو، كاتێك له‌ساڵی(626) ز جه‌نگێكی تر له‌نێوان فارس وڕۆم كه‌وته‌وه‌و ڕۆم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی مسوڵمانان به‌سه‌ر موشریكه‌كانی قوڕه‌یش له‌جه‌نگی به‌دری گه‌وره‌دا.{3}
شوێنی جه‌نگه‌كه:
موفه‌سیره‌كان فه‌رموویانه شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌یه‌ك له‌نێوان(أذرعات وبصرى) دا هه‌ڵگیرساوه{4}، هه‌روه‌ها له(ابن عباس والسدي ومقاتل) ه‌وه هاتووه شوێنی جه‌نگه‌كه له‌نێوان ئوردن وفهلهستیندا بووه، كه‌واته جه‌نگه‌كه له چاڵایی ئوردوندا ڕویداوه{5}.
ماناكانی أَدْنَى الْأَرْض:
هه‌ندێك ڕه‌خنه له‌كتێبی خوای گه‌وره ده‌گرن وده‌ڵێن: موفه‌سیره‌كانی قورئان ته‌نها یه‌ك ما‌نایان بۆ وشه‌ی(أَدْنَى) هێناوه ئه‌ویش وشه‌ی نزیكتر(اقرب)ه، نه‌ك نه‌ویتر(اخفض)، موفه‌سیره‌كان له ته‌فسیره‌كانیاندا ده‌ڵێن: مانای ئایه‌تی(فِي أَدْنَى الْأَرْضِ) نزیكترین ناوچه‌ی وڵاتی شامه له عه‌ره‌به‌وه یان نزیكترین ناوچه‌ی وڵاتی ڕۆمه له عه‌ره‌به‌وه.{6}
ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی ناڕاسته، چونكه وشه‌ی(أَدْنَى) له قورئاندا ته‌نها به‌مانای نزیكتر(اقرب) نه‌هاتووه به‌ڵكوو مانای تریش ده‌به‌خشێ، بۆ نموونه به‌مانای كه‌مترین(اقل) یش دێت هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَى مِن ذَلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴾(المجادلة: 7) له‌م ئایه‌ته‌دا وَلَا أَدْنَى مِن ذَلِكَ به‌مانای( ولا اقل من ذلك) دێت واته:(نه له‌وه كه‌متر)، چونكه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا به دوای وشه‌ی(أَدْنَى) وشه‌ی(أَكْثَرَ) هاتووه ئاشكراشه كه‌م به‌رامبه‌ر زۆره{7} ،ده‌شبینین وشه‌ی(أَدْنَى) له‌گه‌ڵ ژماره‌كاندا به‌كارهاتووه.
له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ [السجدة: 21]. واته: پێش سزای رۆژی دوایی كاره‌سات ومه‌ینه‌تی ونهخۆشییهكانی دونیایان پێ ئه‌چێژین، تا ئه‌وانه‌یان كه هێشتا تووشی سزا نه‌بوون بۆ ئیمان بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌بینین موفه‌سیره‌كان وشه‌ی(أَدْنَى) به‌كاره‌سات ومه‌ینه‌تی ونهخۆشییهكانی دونیا ڕاڤه‌ده‌كه‌ن، چونكه لێره‌دا ناكرێ وشه‌ی(أَدْنَى) به‌مانای نزیكتر(اقرب) بێت به‌ڵكوو مانای بچووكتر(اصغر) ده‌به‌خشێت، خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا له‌نێوان دوو جۆر سزادا به‌راورد ده‌كات:
1ـ سزای بچوك یان سزای دونیا (العذاب الادنى)
2 ـ سزای گه‌وره یان سزای ڕۆژی دوایی(العذاب الاكبر)
ئێمه لێره‌دا له‌نێوان دوو پێوانهداین بچووك وگه‌وره(الادنى و الاكبر).
چۆن له‌ئایه‌ته‌كان تێبگه‌ین؟
كه‌واته وشه‌ی(أَدْنَى): به‌مانای نزیكتر، بچوكتر، كه‌متر (الاقرب،الاصغر،الاقل) دێت، جا ئایا ئه‌م سێ سیفه‌ته پێكه‌وه له هیچ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر رووی زه‌ویدا كۆده‌بنه‌وه؟
به‌ڵێ: ده‌ریای مردوو، چونكه شوێنی ده‌ریای مردوو:
1ـ نزیكترینه(الاقرب ): نزیكترین زه‌وی ڕۆم بووه له زه‌وی عه‌ره‌به‌وه.
2 ـ بچووكه(الاصغر): ئه‌م ناوچه‌یه ڕووبه‌ره‌كه‌ی زۆر بچووكه‌و له‌چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی دیاریكراو ده‌رناچێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌ڕووبه‌رى زه‌وی كه له‌چه‌ند ملیۆن كیلۆمه‌تری چوارگۆشه زیاتره.
3 ـ كه‌مترینه(الاقل): ئه‌م شوێنه كه‌مترین به‌رزی هه‌یه له‌ڕووی وشكاییه‌وه، نزیكه‌ی 400 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا نزمتره، له‌جیهانیشدا له‌م ناوچه‌یه چاڵتر ونزمتر نابینینه‌وه ته‌نها له قوڵایی زه‌ریاكاندا نه‌بێت.
بۆیه تێگه‌یشتنمان له ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی(الروم) به‌و شێوه‌یه‌ى پێشتر باسمان كرد له‌گه‌ڵ قورئان و ئه‌وه‌ی زانست پێی به‌خشیوین به‌ریه‌ك ناكه‌ون.
ئایا قورئان پاشكۆی فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانه؟
سه‌ره‌تا ده‌ڵێین ئێمه ناچارنین به‌وه‌ی له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌رهه‌نگه‌كاندا له‌قورئان تێبگه‌ین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كاته فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان ده‌یان توانی به‌ته‌واوی قورئانی پیرۆز ته‌فسیر بكه‌ن و ئیتر هیچ پێویستییه‌ك بهموفهسیر و موجته‌هید نه‌ده‌ما! باواش دابنێین ئێمه مانای وشه‌یه‌كی قورئانمان له فه‌رهه‌نگدا نه‌دۆزییه‌وه! ئایا ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه قورئانی پیرۆز ڕاست نه‌بێت؟ بۆ نموونه وشه‌ی(ال‌م) و(الر) و(كهیعص) ئه‌م وشانه كه‌له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌فه‌رهه‌نگه‌كاندا ما‌نایان نییه! جا ئایا ئه‌مه مانای وایه كه ڕاست نه‌بن؟
بێگومان پێویسته قورئانی پیرۆز بناغه‌ی جێ ڕه‌ومان بێت نه‌ك فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان، چونكه ئه‌و فه‌رهه‌نگانه به‌سه‌دان ساڵ دوای هاتنی قورئان دانراون، هه‌روه‌ها ته‌فسیره‌كانیش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وشه‌ی(أَدْنَى) له‌هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای نزیكتر(اقرب) نه‌هاتووه، به‌ڵكوو له هه‌ندێ فه‌رهه‌نگدا وشه‌ی(أَدْنَى) به‌مانای نزمتر(اخفض) یان خوارووتر (اسفل) دێت، له(معجم مقاييس اللغة) دا هاتووه: " "الدال والنون أصلٌ واحد يدلّ على تطامُنٍ وانخفاض, فالأدَنُّ: الرجل المنحنِي الظَّهر, يقال منه قد دَنِنْتَ دَنَناً, ويقال بيتٌ أدنّ، أي متطامِنٌ, وفرسٌ أدَنّ، أي قصير اليدين, وإذا كان كذلك كان منْسجُهُ منْخفضاً ومن ذلك الدَّنْدَنَة، وهو أنْ تُسمَع من الرَّجل نَغْيَةٌ لا تُفْهَم؛ وذلك لأنّه يخفِض صوتَه بما يقوله ويُخفيه. ومنه الحديث": فأمَّا دَنْدَنَتُكَ ودندنةُ مُعاذٍ فلا نُحْسِنُهُمَا {8} واته:( دال ونون یه‌ك بنه‌ڕه‌تن ومانای نهویبوون ده‌گه‌یه‌نن،( أدَنُّ) به‌مانای پیاوی پشت كۆم دێت، ده‌وترێت(قد دَنِنْتَ دَنَناً) واته: پشتت كۆم بووه‌و چه‌ماوه‌ته‌وه، ده‌شوترێت(بيتٌ أدنّ) واته: خانووی چاڵ ونزم، هه‌روه‌ها(فرسٌ أدَنّ) واته: ئه‌سپێكی نزم كه‌دوو قاچی پێشه‌وه‌ی كورتبێت، هه‌روه‌ها ده‌وترێت(الدَّنْدَنَة) واته: ورته ورت، ئه‌وه‌ش كه‌سێكه ده‌نگی خۆی نزم بكاته‌وه وقسهكهی بشارێته‌وه‌و له‌به‌رخۆیه‌وه قسه‌ى خۆش بكات وكه‌س لێی تێنه‌گات، هه‌روه‌ك له‌فه‌رموده‌كه‌دا هاتووه{9}، له(لسان العرب) دا:( الأدنى: السَّفِلَ) واته خواروو{10}، هه‌روه‌ها له(التهذیب) دا:( "قال ابن السكيت: ويقال: لقد دنأت تدنأ، مهموز. أي سفلت في فعلك ومجنتُ") واته: سوك وڕسوا بوویت به‌و كاره‌ی كردت.{11} .
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌كی شازی قورئانی پیرۆز هه‌یه كه( أُبيُّ بن كعب، والضحاك، وأبو رجا‌ء، وابن السميفع) ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی(الروم) به﴿في أَداني الأرض﴾{ 12} ده‌خوێننه‌وه له‌جیاتی(فِي أَدْنَى الْأَرْضِ)، وشه‌ی(أَداني) ش به‌مانای نزمترین دێت، بۆیه هه‌ندێك له‌زانایان پێیان وایه ئه‌م خوێندنه‌وه ناوازه‌یه ته‌فسیری قورئانی پیرۆزی له‌م جێگه‌یه‌دا كردبێت. هه‌روه‌ها شاعیره‌كانیش وشه‌ی(أَدْنَى) یان به مانای نزم له شیعره‌كانیاندا به‌كارهێناوه،(ابن القیم الجوزية) له (نونیه) كه‌یدا ـ نووسینه به ناوبانگهكهیداـ ده‌ڵێت:
لا تؤثر الأدنى على الأعلى فإن تفعل رجعت بذلة وهوان
لا تؤثر الأدنى على الأعلى فتحـ ـرم ذا وذا يا ذلة الحرمانِ
(أَدْنَى) لێره‌دا به‌مانای نزم دێت، چونكه له‌م شیعره‌دا له‌به‌رامبه‌ری نزم(الأدنى) به‌رز(الأعلى) هاتووه، ئاشكراشه نزم به‌رامبه‌ر به‌رزه.
هه‌روه‌ها له( قاموس المحیط) دا وشه‌ی(أَدْنَى) به‌مانای(وادي) دۆڵ دێت:(الادنیان) به‌مانای دوو دۆڵ دێت.{13}
لێره‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ ته‌فسيركردنى (﴿فِي أَدْنَى الْأَرْضِ)﴾ به نزمترین یان نهویترینی ڕووی زه‌وی له گه‌ڵ وته‌ی خوای گه‌وره‌دا گونجاوه‌و به‌ریه‌ك ناكه‌ون.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت موفه‌سیره‌كان ئاماژه‌یان بۆ مانای نه‌ویتر یان نزمتر نه‌كردووه ڕه‌خنه‌كه‌یان له‌جێی خۆیدا نییه؛ چونكه نه‌ویتر مانایه‌كه زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵی ده‌گرێ و موفهسیرهكانیش له‌دوای ته‌فسیری گێڕڕاوه(تفسیر بالمأثور) بۆ زمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هاوه‌ڵانیش -ڕه‌زای خوایان لێبێت- ڕێبازیان هه‌روابوو به‌ڕێ وشوێنی زمان و لههجهكانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وتن له‌ڕێی گوێگرتنیان لهشیعرو قسه‌كانیان و كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت بۆ ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، زانایانی دوای هاوه‌ڵانیش هه‌مان ڕێ وشوێنی ئه‌وانیان ده‌گرته‌به‌ر. ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش كه گوایه فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی ئه‌م مانایه‌یان باسنه‌كردووه ئه‌ویش ڕه‌خنه‌یه‌كی ناڕاسته؛ چونكه هه‌ر فه‌رهه‌نگه‌و هه‌ندێك له زمان له‌خۆده‌گرێ نه‌ك هه‌موو زمان، به‌ڵگه‌شمان جیاوازی نێوان فهرههنگهكانه له‌ڕووی قه‌باره‌و ناوهڕۆكیانهوه، جگه له‌وه‌ی مانای نزمتر بۆ وشه‌ی(أَدْنَى) له فه‌رهه‌نگه‌كاندا ناسراوه‌و دیارییه‌و شاعیره‌كانیش له شیعره‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه هه‌روه‌ك پێشتر باسمانكرد. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌چه‌سپێنێ ته‌فسیركردنی وشه‌ی(أَدْنَى) به‌نزمتر یان نه‌ویتر تهفسیرێكی ڕاست بێت وهیچ ڕێگرییه‌كی لێنه‌كرێ، ئه‌و كاته ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی(الروم) له‌لایه‌كه‌وه ئیعجازی نهێنی (غیبي) له‌خۆده‌گرن له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئیعجازی زانستی كه هه‌ر له ئایه‌ته‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌و پێشتریش باسمانكرد، خوای گه‌وره‌ش زاناتره.
تێڕامانێك:
ئه‌وه گه‌وره‌یی و پیرۆزییه كه موعجیزه‌كانی قورئان له‌گه‌ڵ هه‌وڵی زۆریشدا بۆ تێگه‌یشتن لێیان چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی درێژخایه‌ن بهشارراوهی بمێننه‌وه، تا خوای گه‌وره له‌كاتی گونجاو‌دا ده‌ریده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره تا ڕۆژی دوایی به‌به‌رده‌وامی ڕێزدارو جێگیر بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر موفهسیرهكانیش بیان توانییایه هه‌موو قورئان ڕاڤه بكه‌ن ئه‌و كاته موعجیزه ده‌وه‌ستا! له‌كاتێكا خوای گه‌وره په‌یمانی داوه به‌رده‌وام ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشان بدات وله‌سه‌ر ئێمه‌شه بڕوایان پێبكه‌ین ودژایه‌تییان نه‌كه‌ین وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَيُرِيكُمْ آَيَاتِهِ فَأَيَّ آَيَاتِ اللَّهِ تُنْكِرُونَ [غافر: 81]. واته: خوای گه‌وره به‌ڵگه‌كانی خۆیتان پیشان ده‌دات، له‌كاتێكا ئێوه ناتوانن نكولی له هیچیان بكه‌ن، مه‌گه‌ر هه‌ر به‌رهه‌ڵستی ودژایه‌تییان بكه‌ن.
أَدْنَى الْأَرْض له‌زانسته تازه‌كاندا:
له‌ڕووی زانستییه‌وه به‌پێوانی جۆراوجۆر چه‌سپاوه چاڵایی ئوردون له هه‌موو به‌شه‌كانی تری وشكایی له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه نزمتره، ده‌ریای مردووش ده‌كه‌وێته نزمترین به‌شی چاڵایی ئوردونهوهو ئاستی ده‌ریای مردوو نزیكه‌ی( 400 م) له‌ژێر ئاستی ئاوی ده‌ریایه، ئاستی ته‌ختانی( بنی) ده‌ریای مردووش لهقوڵترین به‌شیدا نزیكه‌ی(800 م) له‌ژێر ئاستی ئاوی ده‌ریایه، له‌كاتێكا ده‌ریای مردوو ده‌ریایه‌كی داخراوه واته له‌ڕاستیدا تهختانییهكهی یان بنه‌كه‌ی به‌به‌شێك له وشكایی داده‌نرێ، ئه‌مه‌و چاڵایی ده‌ریای مردوو به‌به‌شێك له‌و ڕۆچوونه گه‌وره‌یه‌ی زه‌وی داده‌نرێ كه له‌ناوچه‌ی(بحیرات) له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاوه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌ریاچه‌ی(طبریا) وسنووری باشووری توركیا وده‌ریای سوور وكهنداوی عه‌قه‌به‌ش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م ڕۆچوونه ده‌گاته‌وه به‌و ڕۆچوونه قوڵه‌ی له‌زه‌وی ته‌ختانی هه‌ریه‌ك له‌زه‌ریای هندی وده‌ریای عه‌ره‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ندا هه‌یه ، درێژی چاڵاییهكانی ئوردون ـ دۆڵی(عربة) ـ نزیكه‌ی(600) كیلۆمه‌تره‌و له‌باشووره‌وه لهكهنداوی عه‌قه‌به‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ باكوور تا ده‌ریاچه‌ی(طبریا)، پانتایی ئه‌و چاڵاییانهش له‌نێوان (10ـ20) كیلۆمه‌تره.
ئاستی ڕووی زه‌ویش لهچاڵاییهكانی ئوردوندا له‌هه‌موو به‌شه‌كانی تری وشكایی نزمتره، به‌شێوه‌یه‌ك ئاستی ڕووی ئاو له‌ده‌ریای مردوو ده‌گاته( 402 م) له‌ژێر ئاستی ناوه‌ندی ڕووی ئاو له‌هه‌ردوو ده‌ریای دراوسێدا: ده‌ریای سوور وده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی زه‌وییه له‌سه‌ر ڕووی وشكایی.{14}
عه‌بدولمه‌جید زه‌نه‌دانی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆرێكی ئه‌مریكی( ئالسون پاڵمه‌ر) سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكی قسه‌م ده‌كرد، پێمووت: ئه‌ی پڕۆفیسۆر قورئانی پیرۆز هه‌واڵی نزمترین شوێنی له‌جیهاندا پێداوین خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿غُلِبَتِ الرُّوم*فِي أَدْنَى الْأَرْضِ ﴾(الروم: 2-3). زه‌وی به‌رزی ونزمی زۆری تێدایه به‌ڵام ئه‌م شوێنه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن نزمترین ناوچه‌یه. ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه‌و وتی: نه‌خێر ناوچه‌ی نزمتر هه‌یه به‌م شێوه‌یه مشتومڕو چه‌ن وچوون له نێوانماندا ڕوویدا كاتێك بینی هه‌ڵوێستم تونده و سوورم له‌سه‌ر قسه‌ی خۆم، هه‌ستا چوو نموونه‌یه‌كی زه‌وی هێنا هه‌موو به‌رزی ونزمییهكانی جیهانی له‌سه‌ر دیاریكرابوو وتی: كوا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باسی ده‌كه‌یت؟ وتم: به‌یتول مه‌قده‌س وتی: ئه‌وه كوێیه؟ وتم: ئۆرشه‌لیم. جا كاتێك شوێنه‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌و په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دانا سههمێكی بینی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه كێشرابوو له‌سه‌ری نووسرابوو نزمترین ناوچه له‌جیهاندا، پاك‌و بانی بۆ ئه‌و خواگهورهیهی به‌رده‌وام موعجیزه‌كانی تازه ده‌بنه‌وه‌و ده‌رده‌كه‌ون.
ڕووی ئیعجاز:
كه‌واته سوره‌تی(الروم) دوو ئیعجازی له‌خۆگرتووه: یه‌كه‌م؛ ئیعجازێكی غه‌یبی ئه‌ویش ههواڵپێدانه به‌وه‌ی ڕۆم كه پێشتر به‌ده‌ستی فارس شكابوون، له‌جارێكی تردا‌و له‌ماوه‌یه‌كدا كه(9) ساڵ ناخایه‌نێ ڕۆم فارس ده‌شكێنن، له‌ڕاستیشدا ئه‌و ماوه‌یه تێنه‌په‌ڕی هه‌تا ئاڵای ڕۆم به‌سه‌ر فارس‌دا شهكایهوهو فارسیان شكاند‌و ئه‌و زه‌وییانه‌ی فارس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو لێیان سه‌ندنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئیسلام بوونی زۆرێك له‌و خه‌ڵكه‌ی چاودێری هاتنه‌دی ئه‌م پێش بینكارییهی قورئانیان ده‌كرد، چونكه پێیان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د نه‌بێت! چۆن گره‌وو مه‌رج له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتی خۆی ده‌كات؟ گره‌ویش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی شكست خواردووی دۆڕاو كه تازه له جه‌نگدا شكاوه، چۆن ماوه‌یه‌كی كه‌م دیاری ده‌كات له ده‌ساڵ كهمترو هه‌ر له‌ژیانی خۆشی‌دا په‌یمانه‌كه دێته‌دی؟
له‌م باره‌یه‌وه(جبن) ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی قورئان هه‌واڵی ئه‌م پێش بینكارییهی پێداوین، هیچ پێش بینكارییهك له‌وه دوورتر نه‌بووه ڕوودانی، چونكه له‌دوازده ساڵی یه‌كه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی هرقلدا واده‌رده‌كه‌وت كهئیمبراتۆڕیهتی ڕۆمانی ده‌كه‌وێ وكۆتایی پێدێت. " (جبن) به‌م شێوه‌یه ئه‌و مێژووه ده‌گێڕێته‌وه: "(دیارترین پاڵه‌وانییه‌كانی مێژوو لهههرقلدا ده‌بینین، ئه‌م ئیمبراتۆڕه زۆر ده‌به‌نگ وته‌مبه‌ڵ ده‌رده‌كه‌وت، خه‌ریكی خۆشی وڕابواردن و هه‌وه‌س بازی بوو، خه‌ریكی په‌رستنی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵی بێ بنه‌مابوو، له‌ساڵانی یه‌كه‌م وكۆتایی حكومه‌ته‌كه‌یدا وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێكی گه‌وج ونه‌زان ده‌رده‌كه‌وت، ته‌سلیمی ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌رگه‌لی ڕۆمدا ده‌هات ببوو، به‌ڵام ئه‌و ته‌مه‌ی له‌كاته‌كانی به‌یانیان و ئێواراندا به‌ری ئاسمان ده‌گرێ، له‌نیوه‌ڕواندا له‌به‌ر توندی خۆر بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ڕه‌وێته‌وه، هه‌مان شتیش لهههرقل ڕوویدا، ـ ئهرقادیوسی ناو كۆشكه‌كان ـ له‌پڕێكا گۆڕڕا بۆ(قه‌یسه‌ری مه‌یدان وجه‌نگ)، توانی شه‌ش جه‌نگی ئازایانه له‌دژی فارس ئه‌نجام بدات و به‌هۆیانه‌وه شكۆی ڕۆم بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو مێژوونووسه‌كانی ڕۆم به‌پێویستیان زانیبوو تۆماری بكه‌ن تاپهرده له‌سه‌ر ڕاستی هه‌ڵ بده‌نه‌وه‌و نهێنییه‌كانی ئه‌م نووستن و به ئاگا هاتنه‌وه‌یه ده‌ربخه‌ن، له‌پاش ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی ڕابوورد ده‌توانین ئه‌و حوكمه بده‌ین كه هیچ پاڵنه‌رێكی سیاسی له‌دوای ئه‌م پاڵهوانییهتیهوه نه‌بووه، به‌ڵكوو ته‌نها ئه‌نجامی غه‌ریزه‌ی هه‌رقل خۆی بووه، به‌وه‌ی ده‌ستی له‌هه‌موو ڕابواردنێك هه‌ڵگرتووه، ته‌نانه‌ت وازیشی له مارتینای خوشكه‌زای خۆی هێناوه، هه‌رچه‌نده حه‌رامیش بووه لێی به‌ڵام پێشتر به هۆی عیشقییهوه شێت ودێوانه بووه‌و هێناویه‌تی)" {15}
دووه‌م؛ ئیعجازێكی زانستی له‌گه‌ڵ ئیعجازه غهیبییهكهدا هه‌واڵێكی زانستی ڕاستی گرنگی بۆ هێناوین، ئه‌ویش ئه‌و زه‌وییه‌ی تیایدا ڕۆم له‌گه‌ڵ فارس به یه‌ك گه‌یشتن و فارس تیایدا شكستیان خوارد بریتییه له نزمترین ناوچه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی. به‌پێی وته‌ی موفه‌سیره‌كان وسه‌رچاوه مێژوییهكانیش ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه له‌نێوان ئوردن و فه‌له‌ستیندا بووه، ئه‌و جێگه‌یه‌ی پێی ده‌وترێت چاڵایی ئوردون. زانستیش ته‌نها له‌م سه‌رده‌مه‌و له‌م سه‌ده‌یه‌دا توانی به‌م ڕاستییه بگات، چونكه زانینی ئه‌م ڕاستییه تا كاتێكی نزیكیش له‌توانای مرۆڤه‌كاندا نه‌بووه، چ جای كه‌سێك پێش(1429) ساڵ بیزانێت یان هه‌واڵی پێبدات. هه‌واڵپێدانی ئه‌م ڕاستییه‌ش بهدهستپێش خهرییهكی زانستی بۆ قورئانی پیرۆز داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز وته‌ی خوای كردگاره، پاكوبانی بۆ خوای گه‌وره كه هه‌موو شتێكی درووست كردووه‌و زانستیشی ده‌وری به‌هه‌موو شتێك داوه، هه‌روه‌ها ده‌لیله له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) كهنیگای له‌لای خوای گه‌وره‌وه پێگه‌یشتووه‌و كۆتا پێغه‌مبه‌رى په‌روه‌ردگاره.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێڕستی باسه‌كه:
(1) - لسان العرب 9/342.
(2) - تفسير الطبري 7/219.
(3) - تفسير الطبري 10/162, تفسير ابن كثير3/560
(4) - تفسير الطبري 10/162, تفسير ابن كثير 3/ 560, تفسير البغوي 1/259.
(5) - الكشاف للزمخشري 1/959, روح المعاني للآلوسي 21/17.
(6) - تفسير الطبري 10/162, تفسير ابن كثير 3/560, تفسير البغوي 1/259.
(7) - تفسير الطبري 23/ 237.
(8) - سنن أبي داود2/446, برقم:672, وسنن ابن ماجه3/158, وصححه الألباني في صحيح الكلم الطيب1/108, برقم:104.
(9) - معجم مقاييس اللغة2/261.
(10) - لسان العرب 14/271, تهذيب اللغة 4/482.
(11) - تهذيب اللغة 4/481.
(12) - الكشاف للزمخشري 5/233, زاد المسير 5/89, تفسير أبي السعود 5/270, روح المعاني للآلوسي 21/17, المحرر الوجيز 5/240, هيمان الزاد 10/353.
(13) - القاموس المحيط 3/420.
(14) - أدنى الأرض للدكتور زغلول النجار.
(15) ـ انتصار الروم البيزنطيين ( موسوعة الاعجاز العلمي في القرا‌ن والسنة)
* سه‌رچاوه:
1ـ أدنى الارض. ئاماده‌كردنی: عادل الصعدي. پێداچوونه‌وه: علي عمر بلعجم.
2 ـ موقع جامعة الايمان
[www.jameataleman.org]
3 ـ الرد على منكري الاعجاز في سورة الروم. نوسينى: عبد الدائم الكحيل.
[www.55a.net]
4ـ انتصار الروم البيزنطيين.
[www.55a.net]
|