به‌لاغی كۆتایی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بسم الله الرحمن الرحيم به‌لاغی كۆتایی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕۆژی 16/7/1429 كۆچی به‌رامبه‌ر 19/7/2008 زایینی شورای نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری سلێمانی سازدا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ماوه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی برایانه‌دا‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاكارو ئادابه شه‌رعیه‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وو پرۆگرامی نوێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئه‌م بڕیاره گرنگانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد: 1-به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز به ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵبژێردرا ، به‌پێی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، پاشان ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندی به‌تێكڕا په‌یمان و به‌یعه‌تیان دایه ڕابه‌ری گشتیی، كه گوێڕایه‌ڵی به‌ڕێزیان بن له‌هه‌موو كاروبارێكدا، له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی. 2-شورای ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی په‌سه‌ندكرد. 3-شورای ناوه‌ندی د. موحه‌مه‌د بازیانی وه‌ك وته‌بێژی كاتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌ست نیشان كرد. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات. شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان/ عێراق ڕۆژی 16/7/1429 كۆچی به‌رامبه‌ر 19/7/2008
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).