هه‌روه‌ها له سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ریشدا (صلى الله عليه وسلم) :
بێگومان له سوننه‌ت و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه به خراپه‌ی ئه‌م جۆره بیدعه كراوه، له‌وانه ده‌فه‌رموێت:
یه‌كه‌م: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) (رواه مسلم والبخاري عن عائشة -رضي الله عنها-) واته: هه‌ر كه‌سێك كارێك له ئایینی ئێمه دابهێنێت كه له سه‌ر ڕێ‌و شوێنێ ئێمه نه‌بووبێت، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و لێی وه‌رناگیرێت. یان ده‌فه‌رموێت: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) (رواه مسلم) واته: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، كه له سه‌ر ڕێ‌و شوێنی ئێمه نه‌بێت، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت.
دووه‌م: (إياكم ومحدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة) (روى الترمذي وصححه ، وابن ماجه وابن حبان في صحيحه عن العرباض بن سارية) واته: نه‌كه‌ن له ئاییندا شتی نوێ دا بهێنن، چونكه هه‌موو داهێنانێك له ئاییندا بیدعه‌یه، هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش مایه‌ی گومڕابوونی ئه‌و كه‌سه‌یه.
سێیه‌م: (ما أحدث قوم بدعة إلا رفع مثلها من السنة) واته: هه‌ر گه‌لێك بیدعه‌یه‌ك دابهێنێت، ئه‌وه سوننه‌تێكی لابردووه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (ما من أمة ابتدعت بعد نبيها بدعة إلا أضاعت مثلها من السنة) (روى الإمام أحمد والبزار عن غضيف) واته: هه‌ر ئوممه‌تێك له دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بیدعه‌یه‌ك دابهێنن، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی بیدعه‌كه سوننه‌تێكیان لا بردووه.
چواره‌م: (أبي الله أن يقبل عمل صاحب بدعة حتى يدع بدعته) (روى ابن ماجه وابن أبي عاصم عن أنس بن مالك-رضي الله عنه-) واته: خوا ڕه‌تی كردۆته‌وه كه كرده‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن بیدعه وه‌ربگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی واز له بیدعه‌كه‌ی ده‌هێنێت. یان ده‌فه‌رموێت: (إن الله حجب التوبة عن كل صاحب بدعة حتى يدع بدعته) (رواه الطبراني) واته: خوا تۆبه‌ی هه‌موو خاوه‌ن بیدعه‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی واز له بیدعه‌كه ده‌هێنن، واته: تۆبه‌ی كه‌سێك كه شوێن بیدعه كه‌وتبێت وه‌ر ناگیرێت، تا واز له بیدعه‌كه‌ی نه‌هێنێت.
پوخته‌ی قسان: دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی پڕ حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار و ڕوونبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و موعجیزه پڕ له گه‌وهه‌رو په‌نده ئیلاهییه, هێشتا وامان لێناكات كه شتێ له ئایین و به‌رنامه‌ی خوا دابهێنین و عه‌تف و سۆزی ئایینیمان ناكه‌ین به سه‌نگی شه‌رعی بوونی ئاهه‌نگی ئیسڕاومیعڕاج و باقی بۆنه‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌كانی تر, چون هه‌روه‌ك بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ئاهه‌نگگێڕان له بۆنه‌ی ئیسڕاو میعڕاج كارێكی بیدعه‌و داهێنراوه، بۆیه ئاماده‌نین تۆزقاڵی ڕه‌فتارو گوفتارمان به بیدعه‌گه‌لێكی ئاوا شێلو بكه‌ین و داهاتووشمان بێداهات و بێبه‌ر بكه‌ین.