پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٦-شه‌عبان-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٨/٠٨/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: ته‌زکییه‌ی نه‌فس :: بابه‌ته‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: سایه‌ فارس | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٩١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٨/ ٦/١٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

گرنگی به‌ کام له‌ چوار ژنه‌که‌ت ده‌ده‌یت؟
له‌ کۆندا پادشایه‌ک هه‌بوو چوار ژنی هه‌بوو ....
ژنی چواره‌می زۆر خۆش ده‌ویست به‌ جۆرێک ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا هه‌بوو بۆی ده‌کرد تا ڕازی بکات....
ژنی سێهه‌میشی خۆش ده‌ویست به‌ڵام هه‌ستی ده‌کرد له‌به‌ر که‌سێکی تر وازی له‌ ده‌هێنێ...
ژنی دووه‌م له‌ کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ده‌برد ، ئه‌ویش هه‌میشه‌ گوێی بۆ ده‌گرت و له‌و کاتانه‌دا ئاماده‌ ده‌بوو..

به‌ڵام ژنی یه‌که‌م فه‌رامۆشی کردبوو وه‌ مافی خۆی پێ نه‌ده‌دا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زۆری خۆش ده‌ویست وه‌ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌ پاراستنی ماڵ و سامانه‌که‌ی دا هه‌بوو...
ڕۆژان هات و تێپه‌ڕی پادشا نه‌خۆش که‌وت و هه‌ستی به‌ نزیک بوونه‌وه‌ی مردنی کرد بۆیه‌ بیری کرده‌وه‌و وتی : من چوار ژنم هه‌یه‌ بۆ چی به‌ ته‌نها بچمه‌ گۆڕه‌وه‌ ...!!!
به‌ ژنی چواره‌می ده‌ڵێت : له‌ هه‌موو ژنه‌کانی ترم زیاتر خۆشم ویستووی وه‌ هه‌موو ئاره‌زوو و داواکاریه‌کانتم به‌جێ هێناوه‌، ئایا دێیته‌ گۆڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵم ؟
وتی: مه‌حاڵه‌ ، یه‌کسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ سۆزێکی بۆ ده‌ربڕێت به‌ جێی هێشت.
که‌وته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژنی سێهه‌م و وتی: به‌ درێژایی ته‌مه‌نم خۆشم ویستووی ئایا هاوڕێیه‌تیم ده‌که‌ی بۆ ناو گۆڕ ؟؟
وتی: بێگومان نه‌خێر ... ژیان خۆشه‌ دوای مردنت شوو به‌ که‌سێکی تر ده‌که‌م..!!

ئینجا نۆره‌ی ژنی دووه‌م هات و پێیوت: وه‌ک ده‌زانی من هه‌موو کات په‌نام بۆت هێناوه‌ تۆش له‌ ته‌نگانه‌دا فریام که‌وتووی وه‌ قوربانیت بۆم داوه‌ ئایا دێیته‌ گۆڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵم؟
ئه‌ویش وتی: لێم ببوره‌ ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌یت ناتونم بۆتی بکه‌م، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت تا سه‌ر گۆڕه‌که‌ت هاوڕێیه‌تیت ده‌که‌م و پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ...

ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی خه‌م خواردن و دڵ ته‌نگی پادشا به‌ هۆی وه‌ڵامی خێزانه‌کانیه‌وه‌..
له‌و کاته‌دا ده‌نگێک هات له‌ دووره‌وه‌ و وتی: من له‌گه‌ڵت دێم بۆ ناو گۆڕه‌که‌ت..
من بۆ هه‌رکوێیه‌ک بڕۆی له‌گه‌ڵت ده‌بم ..
که‌ پادشا لای کرده‌وه‌ ده‌بینێ ژنی یه‌که‌میه‌تی، له‌ شێوه‌یه‌‌کدا بوو که‌ نیشانه‌ی لاوازی و نه‌خۆشی پێوه‌ دیار بوو به‌ هۆی فه‌رامۆش کردنی له‌لایه‌ن پادشاوه‌ بۆی...
به‌م دیمه‌نه‌ پادشا په‌شیمان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی ئه‌م ژنه‌ی پێشێل کردبوو وه‌ گرنگی ته‌واوی پێ نه‌دابوو..
بۆیه‌ وتی:
ئه‌بوایه‌ زیاتر له‌ هه‌موویان گرنگیم به‌ تۆ بدایه‌، ئه‌گه‌ر ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ تۆ له‌ هه‌موویان زیاتر گرنگیم پێ ده‌دای و موراعاتم ده‌کردی..!!!

له‌ ڕاستیدا هه‌موومان ئه‌و چوار خێزانه‌مان هه‌یه‌..!!!
ژنی چوارام: بریتیه‌ له‌ له‌شمان ، هه‌رچه‌نده‌ گرنگی پێ بده‌ین و ئاره‌زووه‌کانمان تێر بکه‌ین کاتێ مردین یه‌کسه‌ر له‌شمان جیا ده‌بێته‌وه‌.
ژنی سێیه‌م: پاره‌ و سامان ، که‌ مردین بۆ که‌سانی تر ده‌مێنێته‌وه‌..
ژنی دووه‌م: خێزان و هاوڕێکانمانن، کاتی مردن هه‌تا کاتی ناشتن له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌..
ژنی یه‌که‌م: کاری باش و چاکه‌کانمانه‌، ته‌نها شتێک بۆ ناو گۆڕیش له‌گه‌ڵمان دێت کرداری چاکه‌یه‌ سه‌رقاڵین به‌ کارکردن و گرنگی پێدانی به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی ئاره‌زوه‌کانمان و پاره‌ و هاوڕێ و خێزانه‌کانمان..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها کاره‌کانمان هاوڕێی ناو گۆڕمانن..
ئه‌گه‌ر بزانی کاره‌کانت له‌سه‌ر شێوه‌ی که‌سێکدا خۆی بنوێنێت ئه‌بێ شێوه‌ی چۆن بێت ؟؟
لاواز و نه‌خۆشه‌ ؟؟
یان به‌هێزه‌ و گرنگیت پێ داوه‌؟؟

سایه‌ فارس
منتدی اعرف ربک

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٣]
06.24.2008 00:29:56 GMT
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و به‌ريزه‌ به‌راستی نموونه‌يه‌کی زۆر زۆر جوانه‌.

سۆران که‌رکوکی_فینله‌ندا


06.16.2008 00:11:17 GMT
ده‌ست خۆش خوشکی به‌ڕێز نمونه‌یه‌کی زۆر جوانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ نیعمه‌تی به‌هه‌شت بێبه‌شت نه‌کات. به‌ڵام به‌خوا پیاو هه‌رچوار ژنه‌که‌ی هه‌بێت باشه‌ به‌ڵام دادپه‌روه‌ر بێت. (إن لبدنك عليك حقا، وإن لأهلك عليك حقا، وإن لدينك عليك حقا؛ فأعطِ كل ذي حق حقه) ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین ئه‌بین به‌ سۆفی.

باوکی ئه‌حمه‌د


06.15.2008 18:40:30 GMT
ده‌ست خۆش به‌ڕاستی بابه‌تێکی گرنگت به‌بیرهێناینه‌وه‌ خواجه‌زات بداته‌وه‌ ئێمه‌ش هاوڕێی گۆڕه‌که‌مان ته‌نهاخێروچاکه‌بێت ئامین

دایکی ڕێبوار ئه‌ڵمانیا


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ژووری "ئێره‌ ده‌نگی ئیسلامه"‌ پێی خۆی خسته‌‌ ساڵی پێنجه‌میه‌وه‌
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠