تۆبزیكردن له ئیسلامدا خه‌سڵه‌تێكی تر له خه‌سڵه‌ته به‌دو خراپه‌كانی كۆمه‌ڵگا بریتییه له تۆبزیكردن و زۆری كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، كه توانای ڕاپه‌ڕاندنییان نه‌بێت، نه‌خاسمه ئه‌و كاره‌ش جێگه‌ی ئه‌وه‌ی تیا نه‌بێت كه به تووندی بگیرێت وه‌سه‌ر خه‌ڵكدا. ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قوڕئانی پیرۆز‌و هه‌ڵوێسته زێڕینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین ئه‌بینین كه‌هه‌تا له وه‌رگرتنی ئاییین و به‌رنامه‌ی خواشدا زۆری كردن و تۆبزی كردن به شتێكی باش نه‌زانراوه، وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئان‌دا ده‌فه‌رموێت: لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ (البقرة: 256) ، واته: له‌م دینه‌دا به زۆر داسه‌پاندن نییه، یا ده‌فه‌رموێت: وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (يونس:99 )، واته: ئه‌گه‌ر خودا كه‌یفی لێ با، دیاره هه‌ركێ له‌م زه‌مینه‌ن، تێكڕا باوه‌ڕیان ده‌هێنا، ئاخۆ تۆ ده‌ته‌وێ به‌زۆر بڕوا بێنن؟ كه‌وابوو حه‌وجار حه‌وجار بۆ هه‌ركارێكی تر درووست نییه كه زۆری یا تۆبزی بكه‌یت به ئه‌داتی ملكه‌چكردنی خه‌ڵكی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كارێك. له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ووشه‌ی (إكراه) كه به كوردییه‌كه‌ی تۆبزیكردنی پێ ئێژن بریتییه له: زۆریكردنی ئینسان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كارێك كه نه شه‌رع و نه غه‌ریزه ئه‌م كاره‌ی پێ قه‌بووڵ نه‌بێت.. له شه‌رعیشدا: تۆبزی كردنه له كه‌سێك به زه‌بری قامچی و تێهه‌ڵدان و هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه، یا به زه‌بری زیندانی و ماڵ زه‌وتكردن و ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی زۆره‌وه مل به‌كه‌سێك كه‌چ بكه‌یت تا كارێكی تۆبزیكه‌ر ئه‌یه‌وێت ئه‌م ڕایپه‌ڕێنێت، (هه‌تا ئه‌گه‌ر به زۆر ئافره‌تێ به پیاوێك ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌وه هه‌مدیس ته‌ڵاقه‌كه‌ی ناكه‌وێت، چونكه به زۆره‌ملی بووه) جا با ئه‌م زۆریكردنه له لایه‌ن حاكمێكه‌وه یا سه‌رۆكی ووڵاتێكه‌وه‌ش بووبێت. عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (رضي الله عنه) ئه‌ڵێت: هیچ كه‌سێك له خۆی دڵنیا نییه ئه‌گه‌ر بیترسێنم و بیبه‌ستمه‌وه یا تێی هه‌ڵبده‌م. هه‌روه‌ها ئیبن مه‌سعود "خوا لێیان ڕازی بێت " ئه‌ڵێت: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك كه قامچییه‌ك یا دوو قامچیم تێ بسره‌وێنێت تا ته‌كلیفی ئه‌وه‌م لێبكات تا قسه‌یه‌ك بكه‌م، ئه‌وه دێمه قسه‌و قسه‌كه ئه‌كه‌م. هه‌روه‌ها ئیبن حه‌زمیش "به ڕه‌حمه‌تبێت " ده‌ڵێت: پێم وانییه كه هیچ كه‌سێك به‌م قسه‌ی ئیبن مه‌سعوود ناكۆك بێت. جۆره‌كانی تۆبزیكردن تۆبزیكردن دوو جۆره: جۆری یه‌كه‌م: تۆبزیكردن له سه‌ر قسه‌كردن جۆری دووه‌م: تۆبزیكردن له ئه‌نجامدانی كارێك یه‌كه‌میان: تۆبزیكردن له‌سه‌ر قسه‌كردن، هیچ شتێكی له‌سه‌ر نییه. چونكه ئه‌و كه‌سه ته‌كلیف بار نییه، خۆ ئه‌گه‌ر به تۆبزیكردن ئه‌و كه‌سه قسه‌ی كوفری به‌ده‌ما هات ئه‌وه پێی تاوانبار نابێت، یا تۆبزیان لێی كرد تا بوختان به‌كه‌سێك بكات، یان دانی هێنا به شتێك، ئه‌وه له شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوادا هیچی له‌سه‌ر حسێب ناكرێت، یان ئه‌گه‌ر به زۆر عه‌قدی ژنهێنانێكیان پێ گرێدا، یا كڕین و فرۆشتنێكی پێ مۆركرا، یا سوێندی درۆی پێ درا.. هه‌موو ئه‌وانه له شه‌ریعه‌تی خوادا هیچ حسێب و كتێبیبَكی له‌سه‌ر بنیات نانرێت. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْأِيمَانِ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْراً فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (النحل:106) واته: هه‌ركه‌س بڕوای به خوا بووبێ‌و له پاشان حاشای لێبكات (ئه‌و كه‌س سزا ئه‌درێت)، مه‌گین كه‌سێ ناچاركرێ و له باوه‌ڕی دڵنیابێ، به‌ڵام كه‌سێ به حاشاكه‌ی دڵی خۆشبێ، به‌ر تووڕه‌یی خوا كه‌وتوون و ئازاری زۆر دژوار ده‌درێن. ئیبن كه‌سیر "به ڕه‌حمه‌تبێت " له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵێت: له ئه‌بی عوبه‌یده موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌مماری كوڕی یاسر "خوا لێیان ڕازی بێت " ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌ڵێت: بێ باوه‌ڕه‌كان عه‌مماری كوڕی یاسر ئه‌گرن و ئازارێكی زۆری ئه‌ده‌ن تاكوو بۆ داخوازییه‌كانیان مل كه‌چ بكات، له پاشا داوای لێ ئه‌كه‌ن كه به باش باسی خواكانیان و به خراپ باسی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكات !! ئه‌ویش له تاو ئازاره‌كانی به گوێیان ئه‌كاو دڵیان ڕازی ئه‌كات، پاشان كه ئازادی ئه‌كه‌ن دێته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سكاڵای حاڵی خۆی ئه‌كات و سه‌رو به‌نده‌كه‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) پێی ده‌فه‌رموێت: چۆن ده‌ڕوانیته دڵت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: یه‌كلایه له ئیمان بوون به خوا، ئه‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) پێی ده‌فه‌رموێت: (إن عادوا فعد) (رواه البیهقی) واته: ئه‌گه‌ر ڕوو به‌ڕووی هه‌مان كار بوویته‌وه، تۆش وه‌ك جاران ڕازیان بكه‌وه. بێگومان ئه‌و ئایه‌ته‌ی پێشوو زۆر شت ئه‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تایبه‌ته به گوفتاری كوفر، به‌ڵام به (گشتی)یش ئه‌كرێت. ئیمامی قورتوبی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: "كاتێ خوا ڕێگه‌ی داوه به كوفرییه‌ك كه به زۆر ملی به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی دا سه‌پێنراوه، زانایانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، " هه‌روه‌ك له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (إنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتي الخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهوا عَلَيْهِ) (رواه ابن ماجه‌عن ابن عباس "رضی الله عنهما ") واته: خوا قه‌ڵه‌می له (نووسینی) هه‌ڵه‌و بیرچوونه‌وه و تۆبزیكردنی ئوممه‌تی من داناوه. خۆڕاگری له به‌رده‌م تۆبزیكردندا چاكتره گه‌ر گوفتاری كوفر به تۆبزی ڕێگه‌ی پێدرابێ، وه‌لێ خۆڕاگریش له به‌رده‌م ئه‌م تۆبزیكردنه چاكتره، هه‌تا ئه‌گه‌ر كوشتنیشی تێدا به‌رقه‌رار بێت، هه‌روه‌ك ئه‌بینین كه "یاسر‌و سومه‌ییه هه‌ر چه‌نده كه پیریش بوون خۆڕاگریان كرد‌و له‌سه‌ر خۆڕاگری و به‌رهه‌ڵستی كردنیان گیانی خۆیان دانا، به‌ڵام ملیان بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌بو جه‌هل شل نه‌كرد، یان بیلال ئه‌بینین كه چۆن خۆ له‌به‌ر قامچی ئومه‌ییه‌و تینی هه‌تاوو بیابانی هه‌ڵقرچاو مل نادا‌و به ئه‌حه‌د ئه‌حه‌د هێنده‌ی تر دڵی بێ باوه‌ڕانی ئه‌ترساندو خۆشی هه‌نده‌ی تر خۆڕاگرتر ئه‌بوو " . یا وه‌ك له ئیبن ئه‌بی شه‌یبه ئه‌ویش له حه‌سه‌ن و عه‌بدولڕه‌زاق "به‌ڕه‌حمه‌تبن " له ته‌فسیره‌كه‌یدا له مه‌عمه‌ڕ ئه‌گێڕێته‌وه كه‌وا "موسه‌یله‌مه دوو كه‌س له بڕوادارن ده‌گرێت، به یه‌كیان ئه‌ڵێت: چی ئه‌ڵێیت: به موحه‌ممه‌د؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئه‌ڵێت: ئه‌ی من؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: تۆش! موسه‌یله‌مه ده‌ست به‌جێ ئازادی ئه‌كات، به‌وی تریان ئه‌ڵێت: چی ئه‌ڵێیت: به موحه‌ممه‌د؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئه‌ڵێت: ئه‌ی من؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: له ئاست ئه‌و پرسیاره كه‌ڕو ڵاڵم! سێ جاران پرسیاری لێ ئه‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌ر ئه‌ڵێت: كه‌ڕو ڵاڵم، له دواییا موسه‌یله‌مه ئه‌یكوژێت!" ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: (أما الأول فقد أخذ برخصة الله تعالى، وأما الثاني فقد صدع بالحق فهنيئا له) واته: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕوخسه‌تی خوای وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌وی تریان هه‌قی گه‌یاند، كه‌وابوو پیرۆزی بێت شه‌هیدیه‌كه‌ی. به‌ڵام جۆری دووه‌میان كه تۆبزیكردنه له‌سه‌ر ڕه‌فتار ئه‌مه‌یان دوو به‌شه: (1) بۆ كاتی پێویست و زه‌رووری ڕێگه‌ی پێدراوه، ده‌نا هیچ. (2) ئه‌وی تریان ڕێگه‌ی پێدراوه. ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی پێدراوه، كه حاڵی دووه‌میانه: وه‌ك تۆبزیكردن بۆ ئاڕه‌ق خواردنه‌وه، یا خواردنی گۆشتی به‌راز، یاخود مردوو، له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ركه‌سێ زۆری لێبكرێ و ده‌روه‌ست نه‌یه‌ت ئه‌وه هیچی له‌سه‌ر نییه كه هه‌ر كارێك له‌و كارانه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكوو هێندێ له زانایان به واجبی ئه‌زانن كه ئه‌و كه‌سه خۆی نه‌خاته تالووكه‌وه‌و ئه‌بێت ئه‌م كاره ڕاپه‌ڕێنێت، چونكه له‌م كاره‌یدا زه‌ره‌ر به هیچ كه‌س ناگه‌یه‌نێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ (البقرة: 195) واته: خۆشتان به فه‌تاره‌ت مه‌ده‌ن به ده‌ستی خۆ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه، مه‌گه‌ر له كاتی پێویست و زه‌رووریه‌تدا: وه‌ك تۆبزیكردن بۆ كوشتنی كه‌سێك به ناهه‌ق، یان دزیكردن یان ئافره‌تێكه‌و به زۆری زینای پێ ئه‌كرێت، ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه، به‌ڵام كه ئه‌ڵێین: زه‌رووره‌ت ئه‌وه‌یه كه بۆ نموونه ئافره‌تێكیان به زۆر خستۆته سه‌ر چه‌قۆیه‌كه‌وه كه ئه‌گه‌ر زینا نه‌كات ملی ئه‌بڕنه‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ریش زیناكه بكات، ئه‌وه لای خوا هیچ حه‌ددێكی بۆ دانه‌نراوه، چونكه به زۆر پێی كراوه، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ (النور: 33 ) واته: هه‌ر كه‌سێش ناچاریان بكا، خودا پاش ناچاركرنیان، گونابه‌خش و دلۆڤانه. یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتي الخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهوا عَلَيْهِ ] [ رواه ابن ماجة عن ابن عباس "رضي الله عنهما ") (له پێشدا لێكمان داوه‌ته‌وه) حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆبزی ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك بێگومان كه‌سێك كه تۆبزی و زۆری له كه‌سێك ئه‌كات تا كارێكی خراپ ئه‌نجام بدات، یا كارێكی پێ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه به ویست و خواستی خۆیه‌وه ئه‌و كاره هه‌ڵنه‌بژیرێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌كه تاوان بوو، له شه‌رعدا چ حوكمێك هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه حوكمه‌كه وه سه‌ر تۆبزی كه‌ره‌كه ئه‌سه‌پێنرێت، بۆ نموونه كه‌سێك به زۆر كه‌سێك به كوشتن بدات، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه له جێگه‌ی بكوژه‌كه ئه‌كوژرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر دزی به‌كه‌سێك بكات ئه‌وه ئه‌و كه‌سه له جێگه‌ی بكه‌ره‌كه ده‌ستی ئه‌بڕێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی ڕێگری به سه‌ردا نه‌چه‌سپێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر بچه‌سپێت ئه‌وه حه‌ددی ڕێگری لێ ده‌ر ئه‌كرێت: كه بڕینی ده‌سته ڕاست و قاچی چه‌پیه‌تی، وێڕای حوكمه‌كانی تر كه له پێشدا باسمان كرد، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالاً مَعَ أَثْقَالِهِمْ (العنكبوت: 13) واته: باری گرانی خۆیان و باری گرانی خه‌ڵكی دیش- وه‌ك باری گرانی خۆیان- هه‌ڵده‌گرن و ڕۆژی دواییش له‌سه‌ر ئه‌و بوختانكردنه، ده‌كه‌ونه به‌رپرسیاره‌وه. یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ومَنْ سَنَّ في الإِسْلامِ سُنَّةً سيَّئةً كَانَ عَليه وِزْرها وَوِزرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بعْده مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزارهمْ شَيْءٌ) (رواه مسلم) واته: هه‌ر كه‌سێكی له ئیسلامدا سوننه‌تێكی خراپ (بیدعه)یه‌ك دابهێنێت، ئه‌وه جگه له تاوانی خۆی، تاوانی ئه‌و كه‌سانه‌یش كه له دوای ئه‌م جێبه‌جێیان كردووه هه‌ڵئه‌گرێت، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێك له‌ودا كه‌م ببێته‌وه. كه‌واته: تۆبزیكردن له شه‌رعدا نییه هه‌ڵبه‌ت خوای گه‌وره یاساغی كردووه كه خه‌ڵكی به تۆبزیكردن بهێنرێنه نێو ئیسلامه‌وه، به‌ڵكوو وه‌رگرتنی دیین ئه‌بێ له حاڵه‌تی تێگه‌یشتن و به‌ڵگه‌و بیانووی ئاشكراوه بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكرێته‌وه، نه‌ك به زه‌بری شمیشَرو چه‌ك ، چونكه ئایینی خوا به‌رنامه‌ی ژیان و ژینه، ئه‌بێ به‌و چه‌شنه بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكرێته‌وه كه به‌هاتنه ناوی پاداشتی نه‌بڕاوه‌ت به‌ر ئه‌كه‌وێ و به دووركه‌وتنه‌وه‌ش لێی ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دونیا‌و ئاخیره‌ت ئه‌بیته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ش وه نه‌بێت كه خوا حه‌زبكات پێی تا له دژی تۆدا به‌كاری بهێنێت، بگره سه‌ره‌نجامی هه‌موو پێخواسییه‌ك پێ قڵیشبوون و پێ ئاوسانه، ڕێگاكه خۆی وایه، جا كێ حه‌ز ئه‌كات ئازاری نه‌بێ با كه‌وشه‌كانی له پێكات، ئه‌نا خوێنی خۆی له مله‌خۆی! چون ده‌مێكه‌و به‌رده‌وامیش خوا ده‌فه‌رموێت: فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ (الكهف: 29) واته: كێ ده‌یه‌وێت با بڕوابێنێ و كێش نایه‌وێت با بێ باوه‌ڕ بێت، ئاقیبه‌ته‌كه‌شی دیاره، یان ده‌فه‌رموێ: مَنْ عَمِلَ صَالِحاً فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (فصلت:46) واته: ئه‌وه‌ی چاكه بكات پاداشتی چاكه‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی ، ئه‌وه‌ش كه خراپه و تاوان بكات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌كه‌وێت ، دڵنیابه كه په‌روه‌ردگاری تۆ بچوكترین سته‌م له به‌نده‌كانی ناكات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌ش خوا ده‌فه‌رموێت: لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ (البقرة: 256) یان ده‌فه‌رموێت: وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (يونس:99) (له پێشدا لێكدراوه‌ته‌وه) "بۆیه سه‌یرده‌كه‌ین و دیقه‌ت ئه‌ده‌ین كه به درێژایی مێژووی ئیسلامیی نه‌بووه كه له گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه تۆبزی كرابێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئیسلام، بگره خاوه‌ن كتێبه‌كان به جووله‌كه‌و دیانه‌وه به‌رده‌وام له ژێر سایه‌ی ئیسلام هه‌قیان هه‌بووه‌و نه‌فه‌وتاوه، باشترین نموونه شارستانییه‌تی ئه‌نده‌لووس و باقی خه‌لافه‌ته به ئه‌مه‌كه‌كانی ئیسلام بوو، كه چ كه‌ش و هه‌وایه‌كیان بۆ تێكڕای خه‌ڵكه‌كه به ساڵح و تاڵحیه‌وه درووست كردبوو و ده‌به‌ری حه‌سا بوون و بێ پاسه‌پۆڕت ئه‌و سه‌رو ئه‌وسه‌ری دونیایان ئه‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڕێگه‌یان پێ بگرێ و بڵێت: له كوێوه هاتوون. درێژایی حوكمڕانێتی ئیسلام ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت، كه هه‌ر كه‌سێك له دووره‌وه بهاتایه نێو ئه‌م شارستانییه‌ته زێڕینه‌ی ئیسلام و ببینیایه شاگه‌شكه ئه‌بوو به‌م مه‌مله‌كه‌ته به‌هه‌شت ئاسایه." وه‌ك مه‌حوی ڕه‌حمه‌تی ئه‌ڵێت: به نوری عه‌كسی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده مونعه‌كیس بوبون غه‌ریبی تازه هاتوو ده‌یوت: ئه‌م پێغه‌مبه‌رستانه. "ده‌نا ئه‌و چه‌نده شه‌ڕه‌ی كوفر‌و ئیمانیش كه به‌رده‌وام بازاڕی گه‌رمه‌و جمه‌ی دێت، شه‌ڕی لابردی زوڵم و سته‌م و تۆبزیكردنی كوفره له‌سه‌ر ئه‌هلی ئیسلام و ئه‌وانی تر، واته: شه‌ڕی گه‌ر كوفر له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه داخوا كافره‌و كوفری هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه وێڕای ئه‌وه بابای كافر خۆی كافره، ڕێگه‌ش نادات كه خه‌ڵكی به ئازادی ئه‌و ئیسلامه هه‌ڵببژێرن. بۆیه كورد ده‌مێكه گوتویانه: شه‌ڕحی مار به‌دار." ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه:" فقه السنه" السید سابق
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).