ئهلف- به‌جێهێنانی به‌ندایه‌تیی ڕاست و دڵسۆزانه بۆ خوا ئیسلام بازدان و گۆڕانكارییه‌كی قوڵ و ته‌واوی له جیهانی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا هێنایه كایه‌وه، ئیتر هیچ بوارێك نه بۆ په‌رستنی بت و ئه‌ستێره‌و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كان مانه‌وه، وه نه بۆ مامه‌ڵه‌و به‌كارهێنانی جادووگه‌ری و فاڵچێتی و نوشتهكاری و هه‌ڵواسین و باوه‌ڕ بوون به خورافات و ئه‌فسانه‌كان، به‌ڵكوو دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت له بینش و به‌ندایه‌تی و سلوك و هه‌ڵس و كه‌وتیاندا ڕووه‌و په‌رستی خوای تاك و ته‌نها هه‌نگاویان نا، خوا تاك و ته‌نهاو بێ هاوتایه: وإلهكم إله واحد (البقرة: من الآية١٦٣) ئه‌و زاته: لا تدركه الأبصار وهو يدرك الأبصار (الأنعام: من الآية١٠٣) ناچوێت به هیچ كام له دروستكراوه‌كانی خۆی، خۆی وه‌سفی خۆی كردووه به سیفاته‌كانی بیستن و بینین و زانست و ژیان و جگه له‌وانیش كه له كیتاب و سوننه‌تدا هاتوون، به‌ڵام ئه‌م سیفاتانه هاوشێوه‌ی سیفاتی دروستكراوه‌كانی نین، به‌ڵكوو ئێمه به‌و شێوه باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه له كیتاب و سوننه‌تدا هاتوون و چۆنیه‌تی و شێوازیان نازانین چۆنه ليس كمثله شي‌ء وهو السميع البصير (الشورى: من الآية١١) .
ئیسلام كوده‌تایه‌كی ڕیشه‌یی له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵدا به‌رپا كرد، به جۆرێك كه هه‌ڵس و كه‌وت و خو و نه‌ریتی خه‌ڵكی به ته‌واوی گۆڕی كه چه‌نده‌ها ساڵ و نه‌وه له دوای نه‌وه له‌سه‌ری گۆش كرابوون، پێوه‌رو فه‌رمانیان و تێڕوانیانی بۆ بوونه‌وه‌رو ژیان گۆڕی، هه‌روه‌ك بنه‌ماو بنكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشی به شێوه‌یه‌كی ڕۆشن گۆڕی، جا له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا وێنه‌و دیارده‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات، دیارده جاهیلییه‌كان نه‌مان و كۆمه‌ڵێك دیارده‌و مهعالمی نۆێ ده‌ركه‌وتن، گۆڕانكاری و هه‌نگاوه‌كه ئێجگار گه‌وره بوو له نێوان سه‌رده‌می نه‌فامی و ئیسلامی‌دا، دوای وه‌رگرتنی ئیسلام مرۆڤه‌كان هه‌روا بێ مه‌به‌ست و به‌ره‌ڵا نه‌كرابوون له هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌و ژیانیاندا، به‌ڵكوو یاسایه‌كی ته‌واو و كۆمه‌ڵێك زه‌وابت و ڕاگری شه‌رعی هه‌موو ژیانیانی ڕاگیر كردبوو، له گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی ژیان تا شتانی بچووك و بچووكتر هه‌مووی یاسا‌و بنه‌مای دروستی بۆ دانرا، هه‌ر له ئه‌خلاق و نه‌ریت و خوو وه‌ك خه‌و و هه‌ڵسان، خواردن و خواردنه‌وه، هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه، كڕین و فرۆشتن... هتد. گومانی تێدا نییه كه باو و نه‌ریته‌كان خۆ زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر مرۆڤدا‌و زۆر گرانه مرۆڤ بتوانێت له كۆڵ خۆیان كاتهوهو هه‌روا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداریان ببێ و له جێیان كۆمه‌ڵێك ئاداب و خوی نۆی دا‌نێت، به‌ڵام ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه پته‌و و قوڵه‌ی ئیسلام له ده‌روونیاندا جێی كردبۆوه وای لێ كردن بتوانن له هه‌رچی كه‌سایه‌تی و بۆچوون و بینشی نه‌فامی هه‌یه به ته‌واوی داڕنرێن و ببنه مرۆڤێكی نوێ و كۆمه‌ڵگایه‌كی نۆی كه هه‌رگیز مێژووی مرۆڤایه‌تی نموونه‌ی وه‌های به خۆیه‌وه نه‌دیوه، ڕاهاتن له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیكردنی خوای تاك و ته‌نها، به نوێژ‌و رۆژو و حه‌ج و زه‌كات و جیهاد، مه‌به‌ست به هه‌ر كارێكی خێر دواڕۆژوو پهزمهندی كاری چاكه، نزیكبوونه‌وه له په‌روه‌ردگار به زیكر‌و یادی ئه‌و، ئارامگرتن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی و كێشه‌و چه‌رمه‌سه‌ری، ڕووكردنه‌وه خوا، لێ پارانه‌وه داوالێكردنی، پڕبوونی دڵ به یه‌كخواناسی ته‌واو و دڵسۆزی و ترس و ئومێد‌و خۆشه‌ویستی...هتد.
هه‌روه‌ها ڕاهاتبوون له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی نییه‌ت و مه‌به‌ست له هه‌موو چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییاندا، چونكه ده‌یانزانی كه چه‌مكی به‌ندایه‌تی له ئیسلامدا زۆر فراوانه‌وه گشت بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه، جا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون و ڕاهاتنیان له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی، موسڵمانه‌كان ڕزگاریان بوو له هه‌رچی خو و ره‌وشتی نه‌فامی پێش ئیسلام هه‌یه، وه‌ك مه‌ی خواردنه‌وه‌و هاوسه‌رگیریی حه‌رام و سو‌و و ڕه‌وشت و ئاكاری ناپه‌سه‌ندی وه‌ك درۆ و خیانه‌ت و له پاشمله‌باسكردن و غه‌شكردن و حه‌سوودی و ئێره‌یی بردن و خۆ به گه‌وره‌زانین و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و... هتد. ئیتر به‌م شێوه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌دینه‌دا دروستی كرد كۆمه‌ڵگایه‌كی خواویست و ره‌ببانی لێ پێك هات كه تاكه‌كانی هه‌وڵ و كۆششیان ئاوادانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به خواناسی و دادپه‌روه‌ری و مافدان و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و هه‌موو مانا‌و چه‌مكه ئیجابی و به‌به‌رهه‌مه‌كانی ژیان بوو.