پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٦-شه‌عبان-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٨/٠٨/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر :: له‌ كۆچكردنه‌وه‌ بۆ به‌در
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٨١٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٦/٢٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

٣٢- دروستكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
مزگه‌وت له‌ ئیسلامدا پایه‌یه‌كی به‌رز و شوێنێكی پایه‌داری هه‌یه‌؛ پیرۆزترینی شوێنه‌كانه‌. خواپه‌رستی تێدا ده‌كرێت و ناوی خوای تێدا ده‌برێت؛ في بيوت أذن الله أن ترفع ويذكر فيها اسمه يسبح لها فيها بالغدو والآصال رجال. [النور: ٣٦ ]. ڕێوڕه‌وشت و هه‌دیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ مزگه‌وتدا ته‌نها له‌ نوێژكردندا كورت هه‌ڵنه‌هاتبوو، به‌ڵكوو هه‌روه‌ك شوێنی به‌ندایه‌تی بوو، شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی و قه‌زاوه‌تیش بوو، شوێنی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو، شوێنی به‌ڕێكردنی سوپا و دانانی نه‌خشه‌ی جه‌نگ بوو. هه‌موو جوڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌وكاته‌ له‌ مزگه‌وته‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرا و نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرا. جا كاتێك مزگه‌وت ئه‌م مه‌كانه‌ته‌ گه‌وره‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كارێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوای گه‌یشتنی بۆ مه‌دینه‌ ئه‌نجامی دابێت، دروستكردنی مزگه‌وت بوو كه‌ له‌م بابه‌ته‌ماندا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێك گه‌یشته‌ مه‌دینه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك كاتی نوێژ بهاتایه‌ نوێژی ده‌كرد، پاشان فه‌رمانی دا به‌ دروستكردنی مزگه‌وت له‌ شوێنێكدا كه‌ دارخورمانی دوو منداڵی هه‌تیوی تێدا بوو له‌ نه‌وه‌ی نه‌ججار، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) لێی كڕین و موسڵمانه‌كان دارخورماكه‌یان بڕی و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختیان كرد، ئیتر ده‌ستیان كرد به‌ ڕێكخستن و له‌سه‌ریه‌كدانانی به‌رده‌كانی ڕووی پێشه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كاته‌ ڕووی له‌ (بیت المقدس) بوو، هیچ كاتێكیان له‌وه‌ خۆشتر نه‌بووه‌ كه‌ كاریان تێدا ده‌كردو به‌رزیان ده‌كرده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵیاندا كاری ده‌كرد و هه‌موو به‌ یه‌كه‌وه‌ دڵخۆش و ئاسووده‌ بوون.

پشتێن و ناواخنیشی له‌ ڕه‌گی دارخورماو سه‌ره‌كه‌شی به‌ گه‌ڵای دارخورمان داپۆشرابوو، به‌م شێوه‌یه‌ تا دوای چوار ساڵ له‌ كۆچ ئه‌وكات پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ دیوارو به‌رد هه‌ڵیچنی و دروستی كرده‌وه‌، پاشان له‌ساڵی حه‌وته‌می كۆچیدا دووباره‌ دروست كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌بوهوڕه‌یره‌و ته‌لق‌ی كوڕی علی حه‌نه‌فی‌ش كه‌ له‌وساڵه‌دا موسڵمان بوون به‌شداریان تێدا كرد و ئه‌مجاره‌یان مزگه‌وته‌كه‌ گه‌وره‌تر كرا.

پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) شوێنی میمبه‌ره‌كه‌ی دیاری كرد، وه‌ ماڵی خێزانه‌كانیشی به‌ شێوه‌یه‌ك لێ كرد كه‌ بكه‌ونه‌ لای سه‌رو و ڕۆژهه‌ڵات و خوارووه‌وه‌، وه‌ زۆر به‌ وردیش شوێنی نوێژی دیاری كرد كه‌ پاش خۆی كرایه‌ میحراب، وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌كه‌وێته‌ نێوان ماڵی عائیشه‌و میمبه‌ره‌وه‌ ناو نرا به‌ "الروضة".

مزگه‌وت گرنگیی و پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای ئیسلامیدا هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ پێنج جار تێیدا كۆ ده‌بنه‌وه‌ بۆ نوێژ، به‌ حاڵی یه‌كتری ئاشنا ده‌بن و له‌ یه‌كتری ده‌پرسن، له‌سه‌ر چاكه‌و خواناسی یارمه‌تی و كۆمه‌كی یه‌كتر ده‌كه‌ن، پاشان مزگه‌وت بنكه‌ی قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری بووه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكیداو پێگه‌ی بانگه‌شه‌ جیهادو نه‌فیری گشتی بووه‌ له‌ مێژووی ئیسلامیدا.

گرنگییه‌كه‌ی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ فێربوونی موسڵمانان و شاره‌زا بوونیان له‌ ئایینه‌كه‌یان، ڕۆشنبیركردن و تێگه‌یشتنیان، خوێندنه‌وه‌ی قورئان و له‌به‌ركردنی...هتد.

به‌م شێوه‌یه‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چه‌نده‌ها جۆرو شێوازی چالاكی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینی، شوێنی به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی، نوێژو زیكری خوا، شوێنی قه‌زاوه‌ت، شوێنی جه‌نگ دژی كافران و بێباوه‌ڕان، وه‌رگرتنی عیلم و زانیاری شه‌رعی، فێربوونی قورئان و سوننه‌ت.


به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ڕابوردوو ئێسته‌شدا مزگه‌وت گه‌وره‌ترین ڕۆڵی له‌ ژیانی كۆمه‌ڵگای موسڵماندا هه‌یه ‌و بێ مزگه‌وت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ پێی ناوترێت كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمان، ئه‌مه‌ش بوو یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كاره‌ گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ دوای هاتنی بۆ مه‌دینه‌ی پیرۆز، دروستكردنی مزگه‌وتی مه‌دینه‌ بوو، پاشانیش ئیتر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامیدا مزگه‌وته‌كان دروستكران و په‌یامی خواپه‌رستی و فێربوونی زانست و هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕۆشنبیركردنی موسڵمانانیان له‌ ئه‌ستۆ گرت و هه‌زاران زاناو شاره‌زاو موجاهیدو خواناس له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ پێیان هه‌ڵناو په‌روه‌رده‌ كران.

ئێمه‌ش جێی خۆیه‌تی ئاوڕ له‌ مزگه‌وته‌كان بده‌ینه‌وه‌و ئاوه‌دانیان بكه‌ینه‌وه‌و خۆمان و منداڵه‌كانمان ئالوده‌ی مزگه‌وته‌كان ببنه‌وه‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م زنجیره‌ له‌ (الشبكة الأسلامية) وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته‌ كوردی.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

٣١- گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ مه‌دینه‌

٣٠- چه‌ند موعجیزه‌یه‌ك‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆچدا

٢٩- يه‌كه‌مین كۆچكه‌ران له‌ هاوه‌ڵه‌كان

٢٨- كۆچی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رچه‌رخانی مێژوویی

٢٧- چه‌ند تێڕامانێك له‌ واقعی مه‌دینه‌ پێش كۆچ

٢٦- مه‌دینه‌ پێش كۆچ

٢٥- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م

٢٤- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م

٢٣- ئه‌وانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌‌ به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه‌ هاتن

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
01.23.2008 20:49:43 GMT
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان. خوا جه‌زاتان بداته‌وه بۆ ماندوبوونتان و‌ ڕه‌حمیش به‌ئێمه‌ بکات. پرسیارێکیشم هه‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بکرێت جوابم بده‌نه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆتان. من بیستومه‌وه‌ که‌ یه‌که‌م مزگه‌وت که‌ پێغه‌مبه‌ر(ص، ع) نوێژى تیا کردوه مزگه‌وتى( قیبا) بوو له‌ مه‌دینه هه‌ر ‌‌‌له‌وێشه‌ ڕووى قیبله‌ى له قودسه‌وه‌ بۆکه‌عبه‌ گۆڕیوه نوێژێکى به‌ قه‌د عه‌مره‌یه‌ک خێرى هه‌یه‌.خواجه‌زا ى به‌ خێرتان بداته‌وه‌ .

عه‌لى


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ژووری "ئێره‌ ده‌نگی ئیسلامه"‌ پێی خۆی خسته‌‌ ساڵی پێنجه‌میه‌وه‌
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠