|
بۆچی پیاو دوو هه‌نده‌ی ژن ئه‌بات له میراتدا؟!!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ده‌ورانی نه‌فامی بده‌ینه‌وه:
ئه‌بینین كه ئافره‌ت وه‌ك كاڵایه‌ك ئه‌كڕاو ئه‌فرۆشرا، نه میراتی به‌جێ ئه‌هێشت، نه میراتیشی ئه‌برد ، هه‌تا هێندێ له جووله‌كه‌كان ڕێگریان ئه‌كرد له‌وه كه له خوشك‌و برایه‌كه‌وه خوشكه‌كه میرات ببات! له ئینگلستان له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌م له ساڵی 1567 ی زایینی، بڕیارێك بوو كه له په‌رله‌مانی سكوتله‌ندی ده‌رچوو بوو، كه تێیدا ئافره‌ت به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا نابێت كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.
كه ئه‌مه‌ش هه‌مان كار ئامێزی ده‌ورانی نه‌فامییه، كه عه‌ڕه‌به‌كان تێیدا ئافره‌تانیان له چوار چێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جن‌و جانه‌وه‌راندا حسێب ئه‌كرد، بۆیه ئافره‌تان و منداڵانیان له به‌شه میرات بێ به‌ش ئه‌كرد، چونكه پیاو له ئافره‌ت به‌هێز تر بوو، بۆیه پیاو هه‌موو شتێكبوو، چون هه‌ر ئه‌وان گوایه ئه‌هلی شه‌ڕو شۆڕو شۆڕش بوو ون، پیاوی هێرش و سوار چاكی و شۆڕه سواری بوو ون!
به‌ڵام سیسته‌می میرات له ئیسلامدا
ئیسلام هات مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشی له گه‌ڵ ئافره‌تاندا نواند، به جۆرێ ڕیزی بۆ دانان كه به درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یان بۆ نه‌كرابێت، له میراتیشدا هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی باشی بۆ دیار كردن، كه ئافره‌ت خۆی قه‌ت به خه‌ونیش خه‌وی به‌م هه‌ڵوێسته جوامێریه نه‌بینبوو كه ڕۆژێك بێت ئاوا به‌م چه‌شنه پشتگیری لێ بكرێ‌و پارێزگاری له مافه‌كانی بكرێت.
ئه‌م باسه‌ی ئه‌مڕۆشمان كه ده‌مشكێنی ده‌مدرێژانی پێوه ئه‌نوێنین، له‌وه كه دێین وه‌ك باقی ته‌مومژه‌كان به نه‌شته‌ری به‌ڵگه‌و عه‌داله‌ت ئه‌كه‌ین به ورگی خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌و فووه‌ی كه تیایاندا گیر بووه فس ئه‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به میرات خوای گه‌وره فه‌رمووێ: لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيباً مَفْرُوضاً [ النساء : 7 ] واته: پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه باوان و خزمان به میراتی له دوایان به جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه به میراتی له باوان و خزمان به جێ ده‌مێنێت، كه‌م بێت یا زۆر به‌شی هه‌ر كه‌سێك دیاری كراوه‌و ده‌بێت بیدرێتێ. واته: به‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌تا ئیسلام چوارده سه‌ده‌یه هه‌قی ئافره‌تی پارێزراو كردووه، هه‌ر یه‌ك له‌وان له به‌شی خۆیان بێ به‌ش نه‌بوو ون.
بۆیه ئیسلام قه‌ت نه‌هاتووه كه زۆر‌و سته‌م له ئافره‌ت بكات و له ڕووی دابه‌شكردنی میراتیشه‌وه كاتێك نیو به‌شی پیاو ئه‌دات به ئافره‌ت، ئه‌وا له سه‌ر حسێبی هیچ ئافره‌تێك نه‌بووه كه كه‌ڕامه‌تی پێشێل كرا بێت.. له كاتێكدا كه خوا ده‌فه‌رموێ: يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعاً فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيما [النساء:11] ، واته: خوا ڕێنموونیتان ده‌كات ده‌رباره‌ی نه‌وه‌كانتان له بواری میارتگرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) كه به‌شی نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه‌یه. (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت به گشتی ڕێزداره له ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر دایكه، ئه‌وه به‌هه‌شت له ژێر پێیایه‌تی و له لایه‌ن كوڕانییه‌وه ئه‌و په‌ڕی ڕێزی هه‌یه‌و ژیانی مسۆگه‌ره، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ڕێزی هه‌یه لای مێرده‌كه‌ی و ده‌بێت ژیانی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی پیاوی به‌ر كه‌وێت له میراتدا، چونكه ئه‌و ئه‌ركێكی پیرۆزی له ئه‌ستۆدایه، كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی ئاده‌میزادو به خێو كردنیه‌تی، وه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌مووانیشه كه ژیانی دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌ر شانی حوكمه‌تی ئیسلامییه كه مانگانه ببڕێته‌وه بۆ ئافره‌تان به گوێره‌ی ئه‌ركی سه‌ر شانییان و ژماره‌ی منداڵیان). خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئافره‌تان له دوان زیاتر بوون ئه‌وا دوو به‌ش له سێبه‌شی میراتیه‌كه له‌وان به‌ش ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه ته‌نها كچێكی هه‌بوو ئه‌وا نیوه‌ی داراییه‌كه‌ی ئه‌درێتێ، وه شه‌شیه‌كیش ده‌درێت به هه‌ر یه‌ك له‌دایك و باوكی ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایك و باوكی هه‌بوو ئه‌وا دایكی سێیه‌كی ده‌باو ئه‌وی تریشی بۆ باوكی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر جگه له دایك و باوكی براو خوشكی هه‌بوو ئه‌وه شه‌شیه‌كی میرات بۆ دایكی ده‌بێت. ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌ت و دیاریكردنی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت. ئێوه نازانن كه باوانتان و نه‌وه‌كانتان كام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌ر ئه‌وه به گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بكه‌ن به‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌شكردن) فه‌ڕزه له‌سه‌رتان كه په‌یڕه‌وی بكه‌ن. چونكه له لایه‌ن خواوه‌یه، به ڕاستی خوا هومیشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام، كه ئه‌و خوایه‌ی پیاوو و ئافره‌تی درووستكردووه دایناوه، هه‌ر ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه به حاڵی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، بۆیه خوا هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی له هه‌ڵبژاردنی پیاو به‌سه‌ر ئافره‌ت یان به پێچه‌وانه‌وه نه‌بووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ [ فاطر: 15] واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، وه بۆ هه‌موو هه‌ر ته‌نها خوایه كه بێ نیازه‌و شایانی سوپاسه. له كۆمه‌ڵگاشدا هه‌تا له نێو زۆرێك له مسوڵمانانیش باوه كه بۆچی پیاو دوو هه‌نده‌ی ئافره‌ت ئه‌بات له میراتدا؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری هه‌ق و عه‌داله‌ت ئه‌م بڕیاره شه‌رعییه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵسه‌نگێنین ئه‌بینین، ئه‌وانه‌ی كه له‌م كاره ئه‌خوێنن زۆر سه‌راو ژوو له‌كاره‌كان ڕاماون.. ئه‌گه‌ر له شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا ڕا بمێنین ئه‌بیینن له زۆر باران هه‌ر ئافره‌ت قازانجی كردووه. به‌ڵام له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌بینین كه به ڕووكار برا دوو هه‌نده‌ی خوشكه‌كه‌ی ئه‌بات له میراتدا، ئه‌بینین ئه‌گه‌ر تۆ بمری و (30,000) دینار له دوای خۆت جێبهێڵیت، میراتگرانی تۆش بریتی بن له كوڕێك و كچێك، ئه‌وا له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه، كوڕه‌كه‌ت (20,000) دینار ئه‌باو كچه‌كه‌شت (10,000). به‌ڵام كاره‌كه لێره به‌م دابه‌ش كردنه كۆتایی نایه‌ت، كوڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه (20,000) دینار ئه‌بات، ئه‌وا له شه‌رع و یاساوه له سه‌رییه‌تی له ڕووی خواردن و خواردنه‌وه‌و خانوو و جێگه‌و ڕێگه‌و كاره‌باو جل و پۆشاك‌و فێر كردن، چاودێری ته‌ندرووستی و ده‌روونیشه بۆ خۆشكه‌كه‌ی، ئه‌بێ خه‌رجی خوشكه‌كه‌ی بكێشێت. واته خوشكه‌كه‌ی ته‌نها له‌وه‌دا له دابه‌شكردنی میراته‌كه‌دا نیوه‌ی براكه‌ی ئه‌بات، ده‌نا براكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خه‌رجی كێشانه‌ی خوشكه‌كه‌ی ئینجا ئه‌بێت خه‌رجی ڕۆژانه‌ی خۆی و خانه‌واده‌و ماڵ‌و منداڵی خۆیشی بكێشێت. خۆ ئه‌گه‌ر له‌م خانه‌واده‌ش كه‌سی پیری به ساڵا چووی ده‌گه‌ڵ بوون، هه‌مدیس ئه‌و پیاوه له سه‌رییه‌تی كه خه‌رجی ئه‌مانیش بكێشێت، جا ئه‌و كه‌س باوك یان دایك یان مام یان باپیر یان خاڵۆی بێت، هه‌ر ئه‌بێ ئاگاداریان ببێت.
به‌م چه‌شنه خوشكه‌كه (10,000) و له گه‌ڵ براكه‌ی به‌شداری له وه‌رگرتنی میراته‌كه ئه‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م ڕوانگه‌وه سه‌رنج له كاره‌كه بده‌ین، ئه‌بینین كه هاوكێشه‌كه زۆر به‌و لایه ئه‌كه‌وێت، كه پیاوه‌كه (10,000)ی بردووه‌و خوشكه‌كه‌ی (20,000)!
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر خوشكه‌كه‌ی شووی نه‌كردبێت و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وكات ئه‌توانێ كه ته‌نها به‌شه میراته‌كه‌ی خۆی بۆخۆی خه‌رج بكا‌و بازرگانی بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆی پێ پێكبهێنێ... به‌ڵام براكه‌ی به‌شه میراته‌كه‌ی خۆی ئه‌بێ له خۆی و له ماڵ و منداڵی خۆشی‌دا خه‌رج بكات .. بۆیه ئه‌بینین لێره‌دا خوشكه‌كه‌ی (10,000) دیناری له‌و ناوه‌دا قازانج كردووه. به‌ڵام براكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئه‌بێ خاو‌و خێزانی خۆیشی وه ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه له سه‌ره‌نجامی هاوكێشه‌كه‌شدا ئه‌بینین براكه‌ی ئه‌گه‌ر له (20,000)ه‌كه‌ی ته‌نها (5,000) بۆ بمێنێته‌وه باشه.
سه‌رنجده‌ن: تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك خوای میهره‌بان ڕێزی له ئافره‌ت ناوه‌و كه‌ڕامه‌تی پاراستووه، بۆیه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌یه كه خوای ده‌سه‌ڵاتدارو كار له‌جێ دایناوه، هه‌ر خۆیشی زانایه به ڕێكخستنی كاری به‌نده‌كانی.
|