|
فه‌ره‌نسا: هه‌موو دوو سه‌عات جارێك ئافره‌تێك هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ری
ئافره‌تانی فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی كچانی لاوی پاریس له دڵه‌ڕاوكێی ترسی ئه‌وه‌دا ده‌ژین كه تووشی توندوتیژی بێن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه زۆر جار ده‌گاته سنووری زه‌وتكردن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ئیغتیسابكردنی. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه بۆته قسه‌وباسی ڕ‌ۆژنامه و هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسا. ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رژمێرییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه كه ٤٤١٢ حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر له ساڵی ڕابوردوودا ڕووی داوه؛ واته ڕوودانی ڕووداوێكی له‌و جۆره هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك.
ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) له كاتێكدا دێت كه یاریده‌ده‌ری شارداری پاریس (كلیمانتین ئوتان) كتێبێكی سه‌باره‌ت به كێشه و گرفتی لاوان خستۆته بازاڕاوه و ده‌ڵێ كه كاتێك قوتابی بووه له نزیك زانكۆی هه‌شته‌می پاریس هه‌ڵكه‌وتوو له قه‌راغی باكووری، تووشی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر هاتووه و كاری جنسی به‌زۆری له‌گه‌ڵدا كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر ملكه‌چ نه‌بێت بۆیان به چه‌قۆ ده‌یكوژن.
پۆلیسی پاریس ده‌ڵێت كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌گه‌نه پۆلیس و تۆمار ده‌كرێت، به‌شێكی كه‌من له‌و حاڵه‌تانه و زۆرێكیان له‌به‌ر هه‌ستكردن به ترس و ئیهانه‌كردن و به‌ده‌رنه‌كه‌وتنیان خاوه‌نه‌كانیان پۆلیس ئاگادار ناكه‌نه‌وه.
ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی دژی فڕاندن و ئیغتیساب" كه بۆ یارمه‌تدانی ئه‌و ئافره‌تانه دامه‌زراوه كه ده‌فڕێنرێن و كاری جنسییان به‌زۆر له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، دامه‌زراوه ده‌ڵێت: كه له ١٠ كه‌س له‌وانه‌ی تووشی ئه‌م كاره دێن ته‌نها یه‌كێكیان دێته ڕێكخراوه‌كه‌مان و سكاڵای خۆی تۆمار ده‌كات..
سه‌رژمێرییه‌كانی پۆلیس ده‌ڵێت به ڕێژه‌ی (%٧٠)ی هه‌واڵدانی له‌و جۆره یارمه‌تیی ده‌سگیركردنی تاوانباره‌كه ده‌دات. له ساڵی ڕابوردووشدا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ٢٩٣٢ تاوانباردا له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسادا؛ له‌وانه ٦٣٧ بێگانه بوون، (٧٥)یان له‌ژێر ته‌مه‌نی یاسایییه‌وه بوون، به‌ڵام شتێكی سه‌یری چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌وه بوو كه ٥٨ له‌وانه ئافره‌ت بوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌تانیش هه‌ڵسابن به كاری ئیغتیساب و زۆرله‌ملێی پیاوان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی (الشرق الاوسط) له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|