ماڵپه‌ڕێکه بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت كه په‌یڕه‌وی پێشینه چاكه‌كان ده‌گرن له ناسینی ئیسلام و شێوازی جێبه‌جێكردنی.
ده‌سته‌ی كار
هیچ لایه‌ك و لایه‌نێكی ڕه‌سمی نییه یارمه‌تی یان سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكات، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لاوی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كه‌وه له جۆره‌ها ڕه‌گه‌ز و شوێن و وڵاته‌وه ده‌برێت به‌ڕێوه. هه‌مووشیان خۆیان به‌وه ده‌زانن كه له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن و له‌سه‌ر په‌یڕه‌و و مه‌نهه‌جی پێشینه چاكهكانن له تێگه‌یشتنی ئیسلام و جێبه‌جێكردنیدا. شوێنكه‌وته‌ی هیچ بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵێكی سیاسی یان حیزبی یان هیچ ده‌وڵه‌تێك نین؛ سه‌ربه‌خۆن له كاری خۆیاندا و پابه‌ند نین به هیچ لایه‌نێكه‌وه.
په‌یاممان
به‌شداریكردن له پڕۆژه‌ی ڕاپه‌ڕین و وریابوونه‌وه‌ی ئیسلامی له ڕێگه‌ی دروستكردنی ماڵپه‌ڕێكی ئیسلامیی ڕه‌سه‌ن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. پێشكه‌شكردنی زانیاری جۆاروجۆر به برا و خوشكانی كوردزبان و كاركردن شانبه‌شانی كه‌سانی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری، زانستی و وریاییی گه‌لی كورد.
مه‌به‌ستمان
ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگار، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاریی شه‌رعی و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی موسڵمانانی كورد به مانا به‌رزه‌كانی ئه‌م دینه و ئاشناكردنیان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستگۆیی و به‌ئه‌مه‌كی له كاردا، دروستكردنی تاكێكی موسڵمان بیر ڕۆشن و وریا و چابوك، گه‌یاندنی ده‌نگی ئیسلام به سه‌رجه‌م موسڵمانانی كورد له سه‌رتاسه‌ری دنیا. ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژ له‌سه‌ر ئیسلام و پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی ئه‌رێیی ڕۆشنگه‌ری بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رچی بیدعه و كاری نابه‌جێ هه‌یه لێی، فه‌رمانكردن به چاكه و جڵه‌وگیری له خراپه.
هه‌روه‌ها
١- كاركردن بۆ خێر و خۆشیی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی وه‌ك ئایینه‌كه‌مان فه‌رمانی پێ کردووین.
٢- داكوتانی به‌ها به‌رزه‌كانی ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی به‌رز و په‌سه‌ند له‌سه‌ر ئاستی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت له تاراوگه‌دا.
٣- دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان یه‌كتردا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانتان به‌پێی توانا.
٤- پته‌وكردنی متمانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ئومێد و هیوا له‌ناو موسڵماناندا.
٥- به‌رفراوانكردنی بازنه‌ی ناسین به ئیسلام و ده‌رخستنی ته‌واوی گشتگیریی یاسا و ده‌ستوور و حوكمه‌كانی و هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كات و شوێنێك.
٦- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریی ئافره‌تان و گرنگیپێدانیان له بواره‌كانی نووسین، وه‌ڕگێران، كێشه‌كانیان و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام له‌م ڕووه‌وه دروستیان كردووه.