له‌لایه‌ن: خالد بهرزنجیديمانهيهكى ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر تاجاتات (tajatat) بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ
سه‌باره‌ت به مه‌ڵبه‌نده‌كانى هه‌ست له پێست و ده‌ماره‌كان و وێنه‌گرتنى قورئانى
له كۆنگره‌ى پزیشكى هه‌شته‌م له (رياض) له سعودیه
و: خاليد به رزنجي
پرِۆفیسۆر تاجاتات تاجاسۆده دانى نا به وشه‌ى: ( لا إله إلا الله محمد رسول الله)
له پاش ئه‌و مامۆستا زه‌ندانى به‌م وتانه دوا: ئه‌م زانایه شایه‌تمانى ئاشكرا كرد, ئه‌مه پرِۆفیسۆر (تاجاتات تاجاسوده ) ,سه‌رۆكى به‌شی توێكاری و كۆرپه‌له زانییه له زانكۆی شاینگ ماى له تایلاند, ئێستاش رِاگرى كۆلێژى پزیشكیه هه‌ر له‌وىَ
Professor Tejasen Chairman of the Department of Anatomy and is the former Dean of the faculty of Medicine, University of Chiang Mai, Chiang Mai, Thailand. سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر تاجات تاجاسۆن به‌وه بوو كه هه‌ندێ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌مان پیشاندا, كه په‌یوه‌ندی به بوارى پسپۆرِیه‌كه‌یه‌وه (توێكاری Anatomy )یه‌وه هه‌بوو.
له‌وه‌ڵامدا پێی وتین: ئێمه‌ش له په‌رتوكه پیرۆزه‌كانى بوزیمانداوه‌سفی ورد هه‌یه له سه‌ر قۆناغه‌كانی كۆرپه‌له, ئێمه‌ش پێمانووت: زۆر تامه‌زرۆین تا ئه‌و وه‌سفانه بزانین, ده‌مانه‌وێت ئه‌و نووسینانه له په‌رتووكه‌كانتاندا ببینین, دوای ساڵێك كاتێك هاته‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی قوتابییه‌كانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی مه‌لیك عبد العزیز, لێمان پرسییه‌وه, به‌ڵام ئه‌و داوای لێبوردنی لێكردین و وتی: به‌داخه‌وه ئه‌و كاته وه‌ڵامم دانه‌وه له سه‌رئه‌وه‌ی كه له په‌رتووكی پیرۆزی بوزیماندا وه‌سفی ورد ده‌رباره‌ی كۆرپه‌له هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆم دڵنیا بم, به‌ڵام كه لێم كۆڵییه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ده‌قی له‌و جۆره له په‌رتووكی ئێمه‌دا نییه, له‌و كاته‌دا موحازه‌ره‌یه‌كی نووسراوی دكتۆر (كيث مور) مان پێشكه‌ش كرد، كه ناونیشانی موحازه‌ره‌كه (هاو ئاهه‌نگی كۆرپه‌له زانی بوو له قورئان و سوننه‌تدا) , لێمان پرسی: ئایا مامۆستا (كيث مور) ده‌ناسیت؟ وتی: به‌رِاستی ئه‌و پیاوێكه له گه‌وره زانا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌و بواره‌دا, دوا به‌دوای بینینی موحازه‌ره‌كه سه‌رسام بوو, پاشان چه‌ند پرسیارێكمان له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی خۆیدا لێ‌كرد كه په‌یوه‌ست بوو به باسی پێست له وه‌ڵامدا پرِوَفیسوَر تاجاتات تاجاسون وتی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سووتان قوڵ بێت, كۆئه‌ندامی هه‌ست كردن به ئازار له ناو ئه‌بات.
وه‌رِگێره‌كه‌ی نێوان زندانی و پرِوَفیسوَر وتی: ئایا گرنگه به‌لاته‌وه بزانی كه له په‌رتووكی پیرۆزی قورئاندا (1400) ساڵه ئاماژه دراوه به‌وه‌ی سزای بێباوه‌ڕان له ئاگری دۆزه‌خ به‌وه‌یه كاتێك پێسته‌كانیان ده‌سووتێت په‌روه‌ردگار پێستی نوێیان به‌به‌ردا ده‌كاته‌وه تا سزای ئاگره‌كه بچێژن, كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و ڕِاستییه‌ی كه هه‌سته ده‌ماره‌كان له ناو پێستدان و ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌ش ئه‌مه‌یه إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب إن الله كان عزيزا حكيما ( النساء: 56).
واته: ئه‌وانه‌ی كافرن به ئایه‌ته‌كانی ئێمه, ده‌یان خه‌ینه ئاگرێك كه هه‌ر كات پێسته‌كانیان ته‌واو سووتا خێرا پێستی تریان به به‌ردا ده‌كه‌ین هه‌تا به‌رده‌وام سزا بچێژن, بێگومان په‌روه‌ردگار به هێز و دانایه.
ئایا هاوده‌نگی له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه ئاماژه كردنه به گرنگی كۆتاییه هه‌سته ده‌ماره‌كان له پێستدا كه پێش (1400) ساڵ باسكراوه؟
دكتۆر تاجاتات تاجاسون: به‌ڵێ هاوده‌نگم له‌گه‌ڵتان كه ئه‌وه زانیاری هه‌سته ده‌ماره‌كانه له پێستدا له قورئاندا باسی كراوه, چونكه باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ی به سووتاندن سزا بدرێن كه پێسته‌كانیان سووتا پێستی تریان بۆ دروست ده‌كرێته‌وه تا به‌رده‌وام سزا بچێژن, ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه پێش (1400) ساڵ باس له‌وه كراوه كه هه‌ست كردن به ئازار له پێستدایه بۆیه پێستی نوێیان بۆ دروست ده‌كرێته‌وه, هه‌ر بۆیه په‌روه‌ردگار سزای بێباوه‌ڕان له ڕۆژی دواییدا به نوێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كانیان ده‌دات, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب .
لێره‌دا وێنه‌ى ئه‌ولینكه دابنێ
به‌و جۆره چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌مان بۆ باس كرد و پرسیارمان لێ‌كرد: ئایا ده‌گونجێت ئه‌و ئایه‌تانه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیییه‌وه بۆ موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه و سلم) هاتبێت؟
له وه‌ڵامدا وتی: بێگومان ئه‌وه ناگونجێت , وتمان: ئه‌ی له كوێوه هاتووه؟ وتی: هه‌رگیز ناگونجێت له سه‌ر چاوه‌ی مرۆیییه‌وه هاتبێت به‌ڵام ئه‌و پرسیاره من ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئایا موحه‌ممه‌د ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌بێت له كوێوه وه‌رگرتبێت؟ پێمانووت: له (الله)ه‌وه (سبحانة و تعالى) , ئنجا پێی وتین: (الله) كێیه؟ وتمان: بنیاتنه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه, گه‌ر دانایی ببینی, ئه‌وا به‌ڵگه‌ی یه‌كێكی كاربه‌جێ و دانایه (الحكیم), گه‌ر له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا زانستت بینی به‌ڵگه‌ی به دیهێنه‌رێكی زانایه (العلیم), گه‌ر شاره‌زایت بینی له پێكهاتنی دروست كراوه‌كاندا به‌ڵگه‌ت ده‌داتێ كه ئه‌وه كاری شاره‌زایه (الخبیر), وه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت بینی شایه‌تیت ده‌داتێ كه ئه‌وه له كاری به به‌زه‌یییه (الرحیم) , وه به‌و جۆره گه‌ر رێكخستن و یه‌ك سیسته‌می و په‌یوه‌ندی پته‌وی بوونه‌وه‌رت بینی به‌ڵگه‌ت ده‌داتێ، ئه‌وه له كاری به‌دیهێنه‌رێكی تاك و ته‌نهایه (الواحد) (سبحانة و تعالى) .
دكتۆر تاجاتات دانی به هه‌موو رِاستییه‌كاندا نا, پاشان گه‌رِایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌كی له‌و دیاردانه‌ی كه بینیبووی و بیستبووی دا, دواتر پێمان گه‌یشت له دوای موحازه‌ره‌یه‌كی پێنج له قوتابییه‌كانی موسڵمان بوون.
كاتی واده‌ی كۆنگره‌ی پزیشكی هه‌شته‌می سعودی هات, پرۆفیسۆر (تاجاتات تاجاسود) بانگهێشت كرا , كۆنگره‌كه له هۆڵێكی گه‌وره‌دا سازدرا, كه باسه‌كانی تایبه‌ت بوو به ئیعجازی پزیشكی قورئان و سوننه‌ت, چوار ڕۆژ چه‌ندین مامۆستای موسڵمان و ناموسڵمان گوێ بیستی بابه‌ته‌كان بوون, له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا پرۆفیسۆر تاجاتات تاجاسون هه‌ستایه سه‌رپێ و ئه‌م وشانه‌ی وت:
“In the last three years, I became interested in the Quran… From my studies and what I have learned throughout this conference, I believe that everything that has been recorded in the Quran fourteen hundred years ago must be the truth, that can be proved by the scientific means. Since the Prophet Muhammad could neither read nor write, Muhammad must be a messenger who relayed this truth which was revealed to him as an enlightenment by the one who is eligible creator. This creator must be God, or Allah.
I think this is the time to say La ilaha illa Allah, there is no god to worship except Allah (God), Muhammad rasoolu Allah, Muhammad is Messenger of Allah…
The most precious thing I have gained from coming to this conference is La ilaha illa Allah, and to have become Muslim.” [ 1 ]
پرۆفیسۆر تاجاتات تاجاسون: (له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا خۆم سه‌رقاڵ كرد به وه‌رگێرِانی واتاكانی ئه‌و قورئانه‌ی كه "مامۆستا عبدالمجید زندانی" پێی دام, هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی موحازه‌ره‌كانی پرۆفیسۆر (كيث مور) بووم , كه (مامۆستا زندانی) داوای كرد وه‌ریان بگێرِمه سه‌ر زمانی تایلاندی و بۆم جێ به‌جێ كرد, ده‌توانن ئه‌و وه‌رِگێراوه له‌و كاسێته‌دا ببینن كه له دیراسه‌كه‌مدا پێشكه‌شم كردووه, من باوه‌رِم وایه هه‌موو شته‌كانی قورئان كه (1400) ساڵه باسكراوه رِاسته‌قینه‌یه, كه ئه‌مرِۆ ده‌توانرێت به هۆكانه زانستییه‌كان بسه‌لمێنرێن, ئه‌مه له كاتێكدا به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية و سلم) توانای به هیچ جۆرێك نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نه‌بووه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه موحه‌ممه‌د (صلى الله علية وسلم) په‌یامبه‌ری خودایه و ئه‌و زانستانه‌ی له‌و رِێیه‌وه به ئێمه گه‌یاندووه, بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له رِێگای سروشه‌وه له كردگارێكی زانا به هه‌موو شتێكه‌كانه‌وه بێت, ئه‌و كردگاره‌ی كه هه‌ر ئه‌بێت (الله) بێت, هه‌ر بۆیه ئیدی به برِوای من كاتی ئه‌وه هاتووه من شایه‌تی بده‌م و بڵێم (أشهد أن لا إلة إلا الله و أن محمدا رسول الله).
له كۆتاییدا پێویسته له سه‌رم كه بۆ هه‌وڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م وتوو وێژانه سوپاستان بكه‌م كه به پله‌یه‌كی به‌رز سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێناوه, بێگومان ئه‌و برِگانه‌ی بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه ئاماده‌كراوه زۆر قورسه به قه‌باره‌یه گرنگی منیش لێره‌دا ته‌نها به لایه‌نه زانستییه‌كه نه‌بووه, به‌ڵكوو به‌و ئه‌مانه‌ته مه‌زنه‌ش بوو كه توانیم به هۆیه‌وه سه‌ردانی زاناكان بكه‌م و هاورِێی نوێ په‌یدا بكه‌م , به نرخترین شتێكیش كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌ستم كه‌وتبێت ئه‌و بیر و باوه‌ره‌یه كه (لا إله إلا الله و محمد رسوال الله) یه‌و به‌وه‌ش بوومته تاكێكی موسڵمان.
مامۆستا زندانی/ خاوه‌نی ئه‌م وته‌یه رِاستی فه‌رمووه:
و قل الحمد لله سيريكم آياته فتعرفونها (سوره النحل: 93)
واته/ بڵی سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار كه ئایه‌ته‌كانی خۆیتان له داهاتوودا نیشان ده‌دات و ئه‌وكاته ده‌یناسن كه ئایه‌ته‌كانی خودایه.
بوَبینینی وته‌كانی ئه‌م زانایه به فیدیوَیی سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه:
http://www.youtube.com/watch?v=rhpTbb_yJS4
http://www.islampedia.com/ijaz/Html/Scientist_All/Tejatat%20Tejasen.htm
http://nooran.org/ar/Dialog/F3D.htm
http://video.aol.com/video-detail/scientist-from-thailand-reverted-to-islam/2648870426?icid=acvsv1
|