له‌لایه‌ن: هێمن عهبدولعهزیزمانگی ڕه‌جه‌ب؛ مانگێكه وه‌ك هه‌موو مانگی تر.ئاشكرایه كه خوای وه‌دیهێنه‌رو درووستكه‌ر له بوونه‌وه‌رو درووستكراوی خۆیدا هێندێ شتی فه‌زڵ داوه به‌سه‌ر هێندێ شتی تردا، وه‌ك چۆن له نێو ڕیزی بڕواداران هێندێكی به باشتر وه‌سه‌ر هێندێكان داوه، له پێغه‌مبه‌رانیش هێندێ پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر هێندێكان به چاكتر گێڕاوه، دیاره سه‌باره‌ت به مانگ و به‌ڕۆژو به ساڵیش به هه‌مان جۆر فه‌زڵی هێندێكی داوه به سه‌ر هێندێكان، ئه‌وه‌ی كه له‌م باسه‌شدا مه‌به‌ستمانه قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ین، باس كردنه له مانگێك له‌و مانگانه‌ی كه خوا ڕیزی به‌سه‌ر مانگانی تر جگه له سێ مانگه‌كه‌ی تر داوه، كه ئه‌ویش مانگی ڕه‌جه‌به.
هه‌قیقه‌تی ئه‌مه‌ش له‌م ئایه‌ته‌دا وه‌دیاره ده‌كه‌وێت، ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلاَ تَظْلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ (التوبة: 36) ، واته: له‌و ڕۆژه‌وه خوا ئاسمان و زه‌وی داهێناوه، نووسیویه‌تی ژماره‌ی مانگه‌کان دوازده‌ن، له چواریاندا شه‌ڕ ده‌وه‌ستێ، له‌مانه‌دا ناهه‌قی له خۆتان مه‌که‌ن. دیاره ئه‌م مانگانه‌ش به پێی میقداری ڕۆیشتنی مانگ وه‌دیار ده‌كه‌وێ و ده‌ستنیشان ده‌كرێت، نه‌ك به پێی ڕۆیشتنی خۆر، وه‌ك بێباوه‌ڕان پشتی پێ ده‌به‌ستن.
مانگه حهڕامهكانیش هه‌ر له‌م ئایه‌ته‌ی پێشوو ده‌ستنیشان كراوه، هه‌ر چه‌ند ناوه‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) كه ناویان هاتووه‌و ئاماژه‌یان پێكراوه.
هه‌روه‌ك له ئه‌بی به‌كڕه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له حه‌جی ماڵئاوایی دا فه‌رمووی: (زه‌مانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه به چه‌شنی ئه‌م ڕۆژه‌ی كه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی تیا درووست كرد، ساڵ تیایدا دوازده مانگه‌و، چوار له نێویاندا مانگی حه‌ڕامه، سێیان یه‌ك وه‌دوای یه‌كه‌وه دێن، ئه‌وانیش بریتین له زولقهعیدهو زولحیججهو موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌بی موزه‌ڕ كه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو جهمادهكهو شه‌عبان) (رواه البخاري رقم /1741 في الحج باب الخطبة أيام منى ، ورواه مسلم رقم /1679)
شیاوی باسه كه به ڕه‌جه‌ب ئێژن موزه‌ڕ (مضر) چونكه ئه‌وان ئه‌م مانگه‌یان زۆر به گه‌وره ئه‌گرت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر.
هۆكاری ناونانی ڕه‌جه‌ب:
ئیبنوفارس له (معجم مقاييس اللغة /ص: 445) ده‌ڵێت:
ڕه‌جه‌ب: پیته‌كانی (ڕا و جیم و با) بنه‌ڕه‌تێكه بریتییه له پاڵپشتی كردنی شتێك له شتێك و به‌هێزكردنی، بۆیه كه ده‌ڵێن: (رجبت الشيء أي عظّمته) ، واته: به‌گه‌وره‌ی گرت، بۆیه پێی گوتراوه: ڕه‌جه‌ب، چونكه شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا به‌گه‌وره‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها له (أبي رجا‌ء العطاردي) ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا گوتوویه‌تی: ئێمه به‌ردمان ده‌په‌رست، ئه‌گه‌ر به‌ردێكمان شك ببردایه، هه‌ڵمان ده‌گرته‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تری له‌و باشترمان شك ببردایه، ئه‌وه ئه‌ومان فڕێ ئه‌داو ئهمیانمان هه‌ڵده‌گرته‌وه، ئه‌گه‌ریش به‌ردمان شك نه‌بردایه، خۆڵمان كۆ ده‌كردوه، پاشان ده‌مانبرد له ژێر گوانی مه‌ڕ دامان ئه‌ناو شیره‌كه‌یمان به‌سه‌ردا ئه‌دۆشی، ئینجا ته‌وافمان به‌دوایدا دهكردو پاشان به ده‌وریدا ده‌سووڕاینه‌وه، كاتێكیش كه مانگی ڕه‌جه‌ب ده‌هات، ده‌مانگوت: (مُنْصِلَ الأسِنَّة) واته: تیره‌و نێزهكانمان تووڕ ئه‌داو ده‌ستمان لێ هه‌ڵده‌گرتن. (رواه البخاری)
به‌یهه‌قی ده‌ڵێت: نه‌فامانی پێشوو ئه‌م مانگه‌یان به‌گه‌وره ده‌گرت، به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌جه‌ب شمشێره‌كانیان دا ئه‌ناو شه‌ڕیان تیا نه‌ده‌كرد.
ڕه‌جه‌ب یه‌كێكه لهحهڕامهكان (اشهر الحرم):
بێگومان مانگه حه‌ڕامه‌كان مه‌كانه‌ت و پێگه‌یه‌كی به‌رزو بڵندیان هه‌یه، كه یه‌كێك له مانگه‌كان ئه‌و مانگی ڕهجهبهیه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلا الشَّهْرَ الْحَرَامَ (المائدة: 2) واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستكاری درووشمه‌كانی خوا مه‌كه‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه و سنووری مانگه حه‌ڕامه‌كان تیایدا مه‌به‌زێنن.
یانی ئه‌و شتانه‌ی كه خوا له به‌ر گه‌وره‌ییان حهڕامهكانی تیا حه‌ڕام كردووه، ئێوه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، وه به‌رهه‌ڵستی كردوون له‌وه كه كاری خراپ و ئه‌توارو خوخده‌ی ناپه‌سه‌ندی تیا ئه‌نجام بده‌ن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَلا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ (التوبة: 36) , واته: له نێویاندا سته‌م له نه‌فسی خۆتان مه‌كه‌ن.
بۆیه ئیبنو جه‌ریری ته‌به‌ڕی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: پێویسته حوڕمه‌تی مانگه حه‌ڕامه‌كان به گرنگ وه‌ربگیرێ و پێشێل نه‌كرێن، له كاتێكدا كه خوا به تایبه‌تی گرتوون و پله‌و پایه‌ی له ئیسلامدا به‌رز ڕاگرتوون. هه‌روه‌ها خوا ئاگاداری كردووینه‌وه كه تاوان و سه‌رپێچی تیا ئه‌نجام نه‌ده‌ین.
شه‌ڕكردن له مانگه حه‌ڕامه‌كان:
دیاره وه‌ك باسمان كرد، كه خوا ناوی له‌م چوار مانگه ناوه به مانگی حه‌ڕام، ئه‌وه دیاره حه‌ڕامی كردووه كه هه‌تا شه‌ڕیشی تیا بكرێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَسْأَلونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ (البقرة: 217) . واته: لێت ده‌پرسن: تووشی شه‌ڕبوون له مانگی شه‌ڕبه‌سا چۆنه؟ بێژه: شه‌ڕ له هه‌یڤی وادا گوناهێکی زۆر گه‌وره‌یه. هه‌رچه‌ند جه‌ماوه‌ری زانایان یه‌كده‌نگن له‌وه كه شه‌ڕكردن له مانگه حه‌ڕامه‌كان نه‌سخ بۆته‌وه به ئایه‌تی فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ (التوبة: 5 ) واته: هه‌رکه مانگه حه‌ڕامه‌کان بڕانه‌وه، ئه‌و بوت په‌رستانه له کوێ وه‌ده‌س که‌وێ، له گرتن و به‌ندکردن و کوشتنیان ده‌س مه‌پارێزن و بۆشهیان بۆ بنێنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت زانایان بۆ بهنهسخ ناسینی ئه‌م ئایه‌ته پشتیان به‌وه به‌ستووه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شه‌ڕی له گه‌ڵ ئه‌هلی تائیف كرد، له كاتێك كه ئه‌و مانگه مانگی (ذي القعدة) بوو، كه یه‌كێكه له مانگه حه‌ڕامه‌كان.
وه هێندێكی تر ده‌ڵێن: درووست نییه كه بڕواداران له مانگی حه‌ڕامدا ده‌ستپێشخه‌ر بن له شه‌ڕدا.
هێندێكێش ده‌ڵێن: درووسته، به‌ڵگه‌شیان ئه‌و شه‌ڕه‌ی تائیف بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵیگیرساند له دژی ئه‌هلی تائیف. كه ئه‌وان كاتی خۆی له مانگی شه‌ووالدا له دژی مسوڵمان هێرشیان كرد‌و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا كردن.
به‌ڵام ئه‌بێ بزانین كه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌و مانگه حهڕامهدا له لایه‌ن مسوڵمانان كرا، جیهادی ده‌فع بوو، واته: ئه‌گه‌ر دوژمنانی ئیسلام هێرشیان هێنایه سه‌ر خاكی مسوڵمانان، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌هلی ئه‌م شوێنه واجبه كه پاڵیان پێوه بنێ به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه، جا ئه‌م شه‌ڕه له مانگی حه‌ڕام بووبێت یاخود له مانگی تر بووبێت.
قوربانی سه‌ربڕین تیایدا:
عه‌ڕه‌به نه‌فامه‌كانی پێشین له مانگی ڕه‌جه‌بدا قوربانییان سه‌رده‌بڕی تا له بوتهكانیان نزیك ببنه‌وه!
كاتێ كه ئیسلام هات هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ی نه‌فامی كه سه‌ر ئهبڕان پووچی كردنه‌وه. هه‌ر چه‌ند زانایان ناكۆكن له سه‌ر حوكمی قوربانی سه‌ربڕین له مانگی ڕه‌جه‌بدا، جه‌ماوه‌ران لای حه‌نه‌فییه‌كان و مالیكی و حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌ڵێن: كاری عهتیره نه‌سخ بۆته‌وه به پێی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر r كه فه‌رموویه‌تی: (لا فرع ولا عتيرة) (رواه البخاري ومسلم من حديث أبي هريرة) .
به‌ڵام شافعییه‌كان ده‌ڵێن: نه‌سخ نه‌بۆته‌وه بگره موسته‌حه‌ببه، كه ئه‌مه‌شیان قسه‌ی ئیبنو سیرینه.
ئیبنوحه‌جه‌ر (به ڕه‌حمه‌تبێت) پشتگیری له‌م ڕایه‌ی شافعییه‌كان كردووه، ئه‌ویش پشتی به‌م فه‌رمووده به‌ستووه كه ئهبووداوودو نه‌سائی و ئیبنوماجه له نوبهیشه (خوا لێی ڕازی بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه و حاكم و ئیبنو مونزیر ته‌سحیحیان كردووه كه یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به پێغه‌مبه‌ریان فه‌رموو: (إنا كنا نعتر عتيرة في الجاهلية في رجب فما تأمرنا . قال : اذبحوا في أي شهر كان …) واته: ئێمه له نه‌فامیی له مانگی ڕه‌جه‌ب قوربانیمان سه‌رده‌بڕی، ئه‌ی ئێستا فه‌رمانی چیمان پێده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: سه‌ربڕین له هه‌ر مانگێك كه ده‌تانه‌وێت.
ئیبنو حه‌جه‌ر (به ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م كاری عهتیرهیهی پووچ نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ی پووچ كردۆته‌وه كه قوربانی سه‌ربڕینه‌كه تایبه‌ت بكه‌یت به مانگی ڕه‌جه‌ب.
ڕۆژوو له مانگی ڕه‌جه‌بدا:
شتێكی تایبه‌ت به فه‌زڵی به‌ڕۆژو بوونی مانگی ڕه‌جه‌ب نه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و نه لای یارانی، نه‌هاتووه‌و باس نه‌كراوه. بگره ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژوو گرتن باس كرابێت، ئه‌وه بۆ هه‌موو مانگه‌كان وه‌ك یه‌ك هاتووه. ئه‌ویش ڕۆژانی دووشممه‌و پێنجشه‌ممه‌و ڕۆژه سپییه‌كان و ڕۆژێك نا ڕۆژێك و یه‌كه‌م یا ناوه‌ڕاست یاخود ئاخری مانگه‌كان.. هتد كه له سوننه‌تدا هاتوون.
بۆیه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوا لێی ڕازی بێت) نه‌هی كردووه كه له مانگی ڕه‌جه‌بدا به‌ڕۆژوو بیت، چونكه ده‌یگوت: ئه‌مه خۆچواندنه به نه‌فامی، هه‌روه‌ك خهرشهی كوڕی حوڕ، ده‌ڵێت: عومه‌رم بینی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ده‌گرت كه له مانگی ڕه‌جه‌ب به‌ڕۆژوون و ده‌خسته نێو خواردنه‌وه پێی ده‌گوتن: بخۆن، چونكه ئه‌و مانگه مانگێكه نه‌فامان به‌گه‌وره‌یان ده‌گرت. (الإروا‌ء 957 وقال الألباني : صحيح) .
هه‌روه‌ها ئبینولقهییم (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: سێ مانگه‌كه‌ی (ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان و ڕه‌مه‌زان) بێپچڕانه‌وه له سه‌ر یه‌ك به ڕۆژوو نه‌بووه، هه‌روه‌ك هێندێ له خه‌ڵكی ده‌یانكرد، وه له مانگی ڕهجهبیشدا قه‌ت به ڕۆژوو نه‌بوووه و به چاكیشی نه‌زانیوه كه تێیدا به ڕۆژوو بیت.
هه‌روه‌ها حافیز ئیبنوحه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له باره‌ی فه‌زڵی ڕه‌جه‌ب ده‌ڵێت: هیچ شتێك له باره‌ی فه‌زڵی مانگی ڕه‌جه‌ب و به‌ڕۆژوو بوون و شه‌ونوێژكردن تیایدا دیاری نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له فه‌توای لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی (اللجنة الدائمة) هاتووه: كه ده‌ڵێن: ده‌رباره‌ی به تایبهتگرتنی مانگی ڕه‌جه‌ب بۆ ڕۆژووبوون، هیچ شتێكمان له شه‌رعدا بۆ ئاشكرا نه‌بووه.
عومره له مانگی ڕه‌جه‌بدا:
له فهرمووهكان وارد نه‌بووه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له مانگی ڕه‌جه‌ب عومره‌ی كردبێت، هه‌روه‌ك موجاهید (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێت: من و عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر چووینه مزگه‌وت بینیمان كه‌وا عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر له ته‌ك حوجره‌ی عائیشه (خوا لێیان ڕازی بێت) دانیشتبوو و پرسیاریان لێی ده‌كرد و ده‌یانگوت: ئایا پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند جار عومڕه‌ی كردووه؟ ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: چوار جار كه یه‌كیان له مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه. ده‌ڵێت: ئێمه پێمان ناخۆش بوو كه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه، له حوجرهكهش گوێمان له سیواكه‌كه‌ی عائیشه ده‌بوو كه له ده‌مودانی وه‌رئه‌دا، ئه‌ڵێت: عوڕوه: گوتی: ئه‌ی دایكی بڕواداران، ئایا گوێت لێ نییه كه باوكی عه‌بدولڕه‌حمان چی ده‌ڵێت:؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: چی ده‌ڵێت؟ گوتی: ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوار جاران عومره‌ی كردووه كه یه‌كیان له مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه، ئه‌ڵێ: ئه‌ویش فه‌رمووی: ڕه‌حمه‌تی خوا له ئهبوعهبدولڕهحمان بێت، خۆ عومره نه‌بووه كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا نه‌بووبێت، له كاتێكدا كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ت له مانگی ڕه‌جه‌ب عومره‌ی نه‌كردووه، كه عائیشه وای فه‌رموو، ئیبنوعومه‌ر ، نه گوتی نا، نه‌گوتی به‌ڵێ. (متفق عليه وجاء عند مسلم) .
ئیمامی نه‌وه‌وی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: بێده‌نگی ئیبنوعومه‌ر له ئاست نكووڵییهكهی عائیشه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌وا ئیبنوعومه‌ر ئیشتیبای كردووه، یا له بییر چووه، یا گومانی بووه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: الإسلام سؤال وجواب
|