له‌لایه‌ن: هێمن عهبدولعهزیزدهردی داواكردنی ده‌سه‌ڵات (طلب الإمارة) له ئیسلامدایهكێكی تر له دیارده‌و نیشانه‌كانی دڵی نه‌خۆش بریتییه له دیارده‌ی خواستن و داواكردنی ده‌سه‌ڵات، یان داواكردنی به‌رپرسیارێتی، چونكه له ئیسلامدا ئه‌میرایه‌تی ته‌كلیفه نه‌ك ته‌شریف، واته: ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتی پێده‌ده‌رێت له به‌ر ئه‌وه نییه كه ڕیز له‌و كه‌سه گیراوه بۆیه پێی دراوه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه كه مشوری خه‌ڵكه‌كه‌ی پێ بخورێ و باری قوڕسی خه‌ڵكه‌ی پێ هه‌ڵبگیرێت، چونكه بابای به‌رپرس وێڕای هه‌ڵگرتنی تاوانه‌كانی خۆی له قیامه‌ت، تاوانی خه‌ڵكیش ئه‌بێت هه‌ڵبگرێت، بۆیه ده‌بینین له قیامه‌تدا تاكوو حه‌ق و حسێبی خه‌ڵكی ته‌واو ده‌بێت، به‌رپرسان له بن پاڵی پردی سیڕات ده‌به‌سترێنه‌وه، نایشكرێنه‌وه تاكو هه‌ق و حسێبی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت كه له دونیا لێیان زه‌وت كردوون، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْؤُولُونَ (الصافات:24) واته: ڕاینگرن، چونكه ئه‌وانه به‌رپرسن.
هه‌روه‌ك یه‌كه‌م چینیش كه ده‌خرێته ژێر سێبه‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌وه له ڕۆژێكدا كه جگه له‌و سێبه‌ره سێبه‌ری تر نییه، فه‌رمانڕه‌وایانی دادگه‌رن. بۆیه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌سانێك كه داوای به‌رپرسیارێتیان كردبێت نه‌یانداونه‌تێ!
له‌وانه له فه‌رمووده‌یه‌كی ئه‌بووموسای ئه‌شعه‌ری (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووه كه ده‌فه‌رموێت: من و دوو كه‌س له ئامۆزاكانم چووینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، یه‌كێكیان گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) (أَمِّرنا على بعض ما وَلاَّك الله عزّ وجل) ، واته: هێندێ له‌و كارانه‌ی خوا پێی داویت پێمان بسپێره! ئه‌وی تریش هه‌مان قسه‌ی دووپات كرده‌وه! پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (إنا والله لا نولي هذا العمل أحداً يسأله أو أحداً حرص عليه) (متفق عليه) . واته: به‌و خوایه ئێمه ئه‌م كاره ناده‌ین به‌كه‌سێك كه داوای بكات یان سووڕ بێت له‌سه‌ری.
وه له گێڕاوه‌یه‌كی تری ئیمام ئه‌حمه‌ددا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن أَخْوَنَكم عندنا من يطلبه) واته: ناپاكترینتان لای ئێمه ئه‌و كه‌سه‌یه كه داوای (ده‌سه‌ڵات) ده‌كات. ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا تا وه‌فاتیشی فه‌رموو ده‌سه‌ڵاتی نه‌دا به‌و دوو كه‌سه!
له گێردراوه‌كه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌مه ده‌فامرێته‌وه: كه‌وا حیكمه‌ت له‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌بوو كه كه‌سێك داوای ئه‌م پێشه‌وایه‌تییه بكات هه‌تا هه‌تایه تاوانبار ئه‌كرێت و به دونیا ویستی و سامانپه‌رستی ناوزه‌ن ده‌كرێت! بۆیه گرنكترین مه‌ترسی له‌وه‌یه كه داوای ده‌سه‌ڵاتدارێتی بكه‌یت، چون تا ماویت بێبه‌ش ده‌بیت له ته‌وفیقی خوا. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی كوڕی سه‌مره (خوا لێی ڕای بێت) هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی ده‌فه‌رموێت: (يا عبد الرحمن بن سمرة لا تسأل الإمارة، فإنك إن أُعِطيتها عن غير مسألة أُعِنت عليها، وإن أعطيتها عن مسألة وكلت إليها) (متفق علیه). واته: ئه‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی كوڕی سه‌مره، داوای ئه‌میرایه‌تی مه‌كه، چونكه گه‌ر ئه‌م ئه‌میرایه‌تییه‌ت پێ بدرێت، به شێوه‌یه‌ك كه خۆت داوات نه‌كردبێ، ئه‌وا یاره‌مه‌تیت ده‌درێ و پشتگیریت لێده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر داوا بكه‌یت و پێت بدرێت، ئه‌وا بێبه‌ش ده‌بیت له یارمه‌تی خوا. بێگومان ئه‌مه‌ش دۆڕاندنێكی ئاشكرایه بۆ ئه‌و كه‌سه‌و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ژێر چاودێری ئه‌و كه‌سه‌وه كار ده‌كه‌ن. بۆیه یه‌كێك له دوعای بڕواداران ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: (اللهم رحمتك أرجو فلا تَكِلْنِي إلى نَفْسي طَرْفَةَ عَيْنٍ فأهْلِكَ) واته: خودایه ئومێدم به ڕه‌حمه‌تی تۆیه‌و چاوترووكانێك پشتم به‌ر مه‌ده، ده‌نا به هیلاك ده‌چم، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (من سأل القضاء وُكِلَ إلى نفسه، ومن جُبِرَ عليه، ينـزل عليه ملكا يسدده) (رواه الخمسة إلا النسائي) . واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای حوكمڕانێتی بكات ئه‌وه خۆی بێبه‌ش ده‌كات له ڕه‌حمه‌تی خوا، به‌ڵام كه‌سێك به‌زۆر ئه‌م كاره‌ی به‌سه‌ر دا بسه‌پێنن، ئه‌وا فریشته‌كان دێنه خوارو وه‌فریای ده‌كه‌ون.
بێگومان داواكردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیش شتێكی حه‌زێكی نه‌فسی نه‌گریسه كه كه‌م كه‌س هه‌یه حه‌زی پێ نه‌كات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إنكم ستحرصون على الإمارة وستكون ندامة يوم القيامة) (رواه البخاري عن أبي هريرة) . واته: ئێوه سووڕن له‌سه‌ر ئه‌میرایه‌تی كه‌چی ئاكام و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی په‌شیوانییه له ڕۆژی دوایی.
هه‌روه‌ها له ئه‌بووموسای ئه‌شعه‌ری (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێ: (انطلقت مع رجلين الى النبي -صلى الله عليه وسلم- فتشهد أحدهما ثم قال جئنا لتستعين بنا على عملك وقال الآخر مثل قول صاحبه فقال إن أخونكم عندنا من طلبه فاعتذر أبو موسى الى النبي -صلى الله عليه وسلم- وقال لم أعلم لما جاءا له فلم يستعن بهما على شي‌ء حتى مات). (رواه ابو داود قال شيخ الألباني حديث منكر) .
واته: خۆم و دوو كه‌س چووینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یه‌كێكیان گوتی: بۆ ئه‌وه هاتووین تاكو پشتمان پێ ببه‌ستیت له كاره‌كه‌ت، ئه‌وی تریش هه‌مان قسه‌ی هاوڕێكه‌ی دووپات كرده‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ناپاكترینتان لای ئێمه ئه‌و كه‌سه‌یه كه داوی ئه‌م كاره بكات!! (كاتێ ئه‌بووموسا ئه‌مه‌ی لێ بیستن) عوزری بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێنایه‌وه‌و فه‌رمووی: نه‌م زانی كه بۆ ئه‌مه هاتوونه‌ته لات، ئیتر ببڕای ببڕا ئه‌بووموسا تا وه‌فاتیشی فه‌رموو داوای كۆمه‌كی له‌م دووانه نه‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له عائیشه‌ی دایكی بڕواداران (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا اراد الله بالأمير خيرا جعله له وزير صدق إن نسي ذكره وإن ذكر أعانه وإذا أراد الله به غير ذلك جعل له وزير سوء لم يذكره وإن ذكر لم يعنه) (رواه ابي داود قال شيخ الألباني / حديث صحيح) .
واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خێری ئه‌میرێكی بوێت ئه‌وا وه‌زیرێكی سه‌ر ڕاستی بۆ ده‌نێرێت، كه ئه‌گه‌ر له بیری چوو وه‌بیری بێنێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر بڕیاری شتێكیدا پشتی بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا شه‌ڕی ئه‌میرێكی بوێت ئه‌وا وه‌زیرێكی به‌دكاری بۆ ده‌نێرێت، كه ئه‌گه‌ر بیری چوو، وه‌بیری نه‌هێنێته‌وه، گه‌ر شتێكیشی بڕیاڕ دا پشتی نه‌گرێت.
هه‌روه‌ها له ئه‌بووهوڕیڕه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إنكم ستحرصون على الإمارة وإنها ندامة وحسرة فنعمت المرضعة وبئست الفاطمة) (رواه النسائي قال الألباني / صحيح.)
واته: ئێوه مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌میرایه‌تی، كه‌چی له دواییا مایه‌ی په‌شیوانی حه‌سڕه‌ته، باشترین شت شیردانه و خراپترینیش له شیر پچڕانه.
مه‌به‌ست له ئاماژه‌دان به شیردان، وه‌ده‌ستهێنانی ماڵ و نه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات و یه‌كخستنی وشه‌كانه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا. شیرپچڕانیش: بریتییه له له‌ده‌ستدان و له نێوچوونی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له به‌رده‌ستی دابوون به ته‌واوبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. واته: كه‌سێك كه داوای ده‌سه‌ڵات و ئه‌میرایه‌تی كردووه‌و پاشان پێی دراوه، له پڕ خۆی له نێو كۆمه‌ڵێك نازو نیعمه‌تی زۆر ده‌بینێته‌وه، كورد گوته‌نی: خواردنی له نه‌بڕان بووه، كه‌چی به لاچوونی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی یا سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگو ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی داوای ناكاو پێی ده‌درێت، ئه‌گه‌ر لێشی بسه‌ننه‌وه، لای ئاسایی ده‌بێت، چونكه له سه‌ره‌تاوه داوای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌كرد بوو.
هه‌روه‌ها له (ابو ذر) (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، ده‌فه‌رموێت: به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) م گوت: (يا رسول الله -صلى الله عليه وسلم- ألا تستعملني قال فضرب بيده على منكبي ثم قال يا أبا ذر إنك ضعيف وإنها أمانة وإنها يوم القيامة خزي وندامة إلا من أخذها بحقها وأدى الذي عليه فيها). (صححه مسلم) ، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌كارم ناهێنیت؟ (واته: نامكه‌یت به كار به‌ده‌ست؟) ده‌ڵێ ئه‌میش ده‌ستێكی خسته سه‌ر شانم و فه‌رمووی: ئه‌ی (أبو ذر) تۆ بێ توانایت، ئه‌م كاره ڕاسپارده‌ی خوایه، به‌ڵام مایه‌ی ڕووڕه‌شی و په‌شیمانی ئه‌و لایه، ته‌نها گه‌ر به هه‌قی خۆی وه‌ربگیرێت و به‌چاكی ڕاپه‌ڕێنرێت.
وه له گێردراوه‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: (أراك ضعيفاً وإني أحب لك ما أحبي لنفسي لا تأمرن على اثنين ولا تولين مال يتيم) (صححه مسلم) . واته: ئه‌ی (أبا ذر) من چۆنم بۆ خۆم پێخۆشه، ئاواشم بۆ تۆ پێخۆشه ، نه‌كه‌ی پێشه‌وایه‌تی دووكه‌س بكه‌یت و ماڵی هه‌تیو بگریته ئه‌ستۆ!.
ئیبنوحه‌جه‌ر (به ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: موهه‌لله‌ب (به ڕه‌حمه‌تبێت) گوتوویه‌تی: سووڕبوون له‌سه‌ر ویلایه‌ت هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵایسانی شه‌ڕو ناكۆكی له نێوان مسوڵمانان. تا وای لێ دێت خوێن له نێوان مسوڵمانان ئه‌ڕێژرێ‌و ماڵ‌و سامانی یه‌كتر به‌حه‌ڵال ئه‌زانرێ! وای لێ دێت كه فه‌سادو ئاشووب سه‌ر زه‌وی دائه‌گرێت.! (له‌پاش خوێن و كوشتارێكی زۆر ئینجا په‌شیوان ئه‌بنه‌وه، كاتێكیش كه په‌شیوان ئه‌بنه‌وه، هه‌موو شت ته‌واو بووه‌و عیززه‌ت و شه‌هامه‌تی هه‌مووی له‌ده‌ست دراوه‌و هیچی نه‌ماوه!) ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌شیوانییه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێش ده‌مێك به‌ر له ئێستا ئاماژه‌ی پێ دا. (فتح الباري: ج13/ص126) .
ڕه‌واندنه‌وه‌ی دوو ته‌مومژ:
یه‌كه‌م: زۆر له‌وانه‌ی كه حه‌زیان له پێشه‌وایه‌تییه، یان حیزبایه‌تی ئه‌كه‌ن، ئه‌ڵێن: زۆر شتێكی ئاساییه كه داوای پێشه‌وایه‌تی بكه‌ین، چونكه كاتی خۆی یوسف پێغه‌مبه‌ر (عليه السلام) فه‌رمووی: قَالَ اجْعَلْنِي عَلَى خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ (یوسف:55) واته: بم كه به خه‌زنه داری سه‌ر زه‌وی چونكه به‌ڕاستی من پارێزه‌رێكی زانا ئه‌بم بۆی.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ته‌مومژێكه‌و ئه‌مڕۆ حه‌یفێ وه‌ك په‌تایه‌ك كه‌وتۆته نێو ڕابوونی ئیسلامیی و مسوڵمانانه‌وه‌و كراوه به به‌ڵگه‌ی داواكردن و حه‌زكردن به لێپرسراوێتی و ده‌سه‌ڵاته‌وه!! بۆیه ئێمه‌ش لێره‌وه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌مومژه چوار خاڵان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه:
(1) تایبه‌تمه‌ندێتی:
بێگومان داواكردنی ده‌سه‌ڵات تایبه‌ت بووه به پێغه‌مبه‌رانه‌وه. چونكه ئه‌وان مه‌عسووم و بێ‌تاوان بوون، وێنه‌ی داوا كردنی ده‌سه‌ڵاتیش لای یوسف وه‌ك نزاكه‌ی سوله‌یمانه –علیه السلام- كه فه‌رمووی: قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكاً لا يَنْبَغِي لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي (صّ: 35) واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار لێم خۆش به، وه مولكێكی وام بده‌یه كه بۆ كه‌س نه‌شێت له دوای منا.
(2) فه‌ڕزی عه‌ین بوون: بێگومان كه یوسف (علیه السلام) داوای ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ی كرد، یان له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئه‌یزانی كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌یئه‌توانی دادگه‌ری‌و چاكسازی گێڕانه‌وه‌ی حه‌قی هه‌ژاران و بسه‌پێنێت، وای ئه‌بینی بۆیه داوا كردنه‌كه‌ی به فه‌ڕزی عه‌ینی له سه‌ر خۆ ئه‌زانی. ئه‌مه‌ش وه‌ك حوكمی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان وایه، خۆ ئه‌گه‌ر زانرا كه كه‌سێ یان گڕووپێك توانای ئه‌م چاكسازییه‌ی هه‌یه، ئه‌وا داواكردنی تاقم و گڕووپێكی تر بۆی ئه‌وه شتێكی نامۆ‌و ناپه‌سه‌نده بۆی. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی (عبدالرحمن بن سمرة) له پێشدا ڕوونمان كرده‌وه.
(3) نه‌سخ بوون: چونكه وه‌ك ده‌ڵێن: "(إن طلب يوسف عليه السلام كان جائزا في شرع من قبلنا، لكنه منسوخ في شرعنا بأحاديث النهي السابقة)" . واته: داواكه‌ی یوسف درووست بوو، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی ئه‌و به پێی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه نه‌هی له وه‌رگرتنی یان ویستنی ده‌سه‌ڵات كراوه به شه‌رعی ئێمه نه‌سخ بۆته‌وه. بێگومان داوای یوسفیش –علیه السلام- له شه‌رعی پێش ئێمه‌دا درووست بوو، به‌ڵام به شه‌رعی ئێمه به پێی ئه‌م فه‌رموودانه‌ی كه به‌رهه‌ڵستی له‌م كاره ئه‌كه‌ن نه‌سخ بۆته‌وه.
(4) له ڕووێكی تره‌وه: ئه‌توانین بڵێین: داواكردنی ده‌سه‌ڵات درووسته بۆ كه‌سێك كه بزانێ له‌سه‌ری پێویسـته كه داوای بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌یداندا سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كوژرێت، كه‌چی كه‌س نییه شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه، بۆیه یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كان به باشی ده‌زانێت كه جێگه‌ی ئه‌و بگرێته‌وه، چون كه‌س شك نابات كه وه‌ك خۆی بۆ ئه‌و شوێنه بشێت. ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ریش (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) هه‌روای فه‌رمووه له: (فتح الباري: ج13/ص126) . هه‌روه‌ها (قوڕتووبی)یش له ته‌فسیره‌كه‌ی له: (ج9/ص216،ج15/ص204) .
شێخ عه‌بدولقادر عه‌بدولعه‌زیز (خوا ئازادی بكا‌و بیپارێزێت) ده‌ڵێت: زۆر سه‌یره بۆ كه‌سانێك كه شوێن پێشه‌واكه‌یان ناكه‌ون یان گوێڕایه‌ڵی نابن، به‌و مه‌رجه نه‌بێت كه ده‌سه‌لاَتێكیان بده‌نێ، یان شتێك له مووچه‌یان بۆ ببڕنه‌وه! له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌یكات له كه‌سانێ كه داوای ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (ثلاثة لا يكلمهم الله يوم القيامة ولا يزكيهم ولهم عذاب أليم: رجل على فضل ما‌ء بالطريق يمنع منه ابن السبيل، ورجل بايع إماما لا يبايعه إلا لدنيا، إن أعطاه ما يريد وَفَى لَهُ وإلا لم يَفِ لَهُ، ورجل بايع رجلا بسلعة بعد العصر فحلف بالله لقد أُعِطي بها كذا وكذا، فصدقه فأخذها ولم يُعْطَ بها) (رواه البخاري عن أبي هريرة في كتاب الأحكام: باب من بايع رجلا لا يبايعه إلا للدنيا) . واته: سێ كه‌س له ڕۆژی دوایی خوا قسه‌یان له گه‌ڵدا ناكاو پاكیشیان ناكاته‌وه، وه سزایه‌كی به ئازاریشیان پێ ئه‌چه‌ژێت، پیاوێك هێندێ ئه‌وای له به‌رمایه، كه‌چی ڕێبوارێك به لایدا ڕه‌ت ئه‌بێت و تێنووی ئه‌بێت و داوای لێ ئه‌كات، كه‌چی ئه‌م نایداتێ! وه كه‌سێكیش به‌یعه‌تێك ئه‌دات به ئه‌میره‌كه‌ی، كه به‌یعه‌ته‌كه‌ی بۆ دونیایه، ئه‌گه‌ر ئه‌میره‌كه‌ی شتێكی پێبدات، ئه‌وه به وه‌فا ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كه‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر پێیشی نه‌دا، ئه‌وا بێئه‌مه‌ك ئه‌بێت به‌رامبه‌ری! وه كه‌سێك شتێك ئه‌فرۆشێت به كه‌سێك و سوێنی بۆ ئه‌خوات و ئه‌ڵێت: به‌و خوایه ئه‌مه‌نده ئه‌وه‌نده‌یان پێداوه، ئه‌وی تریش بڕوای پێ ئه‌كات و لێی ئه‌كڕێت، كه‌چی ئه‌و نرخه‌شیان پێ نه‌دابوو.
ته‌مومژی دووه‌م: دیسان هێندێك ده‌ڵێن: داواكردنی ده‌سه‌ڵات شتێكی ئاساییه، چونكه ئه‌وه‌تا كاتی خۆی: عوسمانی كوڕی ئه‌بی عاس (خوا لێی ڕازی بێت) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) (إجعلني إمام قومي) . واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بمكه به پێشه‌وای گه‌له‌كه‌م! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یش فه‌رمووی: (أنت إمامهم) واته: تۆ پێشه‌وایانیت.
ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: ئه‌وانه‌ی كه به‌م جۆره له‌م فه‌رمووده تێگه‌یشتوون: ئه‌وا باچاك بزانن، كه زۆر به خراپی لێی حاڵی بوو ون، چونكه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه وه‌رگرین، ئه‌وا ئه‌بینین كه: "عوسمانی كوڕی ئه‌بی عاس " داوای پێشه‌وایه‌تی نه‌كردووه، به‌ڵكوو داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بیكات به پێش نوێژی گه‌له‌كه‌ی. فه‌رمووی: (إجعلني إمام قوم) واته: بمكه به پێش نوێژی گه‌له‌كه‌م، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (أنت إمامهم واقتدي باضعفهم واتخذ مؤذناً لا يأخذ على أذانه أجراً) واته: تۆ به‌ر نوێژیانیت، وه په‌یوه‌ندی به كه‌م ده‌ستترینیان بكه‌و بیكه به بانگبێژ و با هیچ شتێكیش له‌پاداشتی بانگه‌كه‌وه وه‌ر نه‌گرێت.
كه‌واته: ئه‌م بۆچوونه‌یان له كێ‌و ئه‌می تریان له‌كێ.!!
باسێك ده‌رباره‌ی موڕاعاتكردنی گه‌وره به‌سه‌ر بچو‌وكدا
دیاره له پێشكه‌وتن و ئه‌میرایه‌تی له ئیسلامدا ته‌مه‌ن ده‌ورێكی گرنگ ده‌بینێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقاً مِنَ اللَّهِ (یوسف: 80)، واته: گه‌وره‌كه‌یان هه‌ڵیدایه: بۆ ئێوه نه‌تانزانیوه كه باوكتان په‌یمانێكی به ناوی خودا لێ ساندن؟، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يؤم القوم أقرأهم لكتاب الله، فإن كانوا في القراءة سوا‌ء فأعلمهم بالسُّنة، فإن كانوا في السنة سوا‌ء فأقدمهم هجرة، فإن كانوا في الهجرة سوا‌ء فأقدمهم سنا) (رواه مسلم عن أبي مسعود) . واته: یه‌كێك ئیمامه‌تی نوێژ ده‌كات كه له هه‌مووان قوڕئانخوێنتر بێت (قوڕئانی له‌به‌ر بێت)، ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌ك یه‌ك بوون، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه پێش ده‌كه‌وێت كه له هه‌موون شاره‌زاتره به سوننه‌ت، ئه‌گه‌ر له مه‌شا وه‌ك یه‌ك بوون، ئه‌وه كامیان پێش هه‌مووان هیجره‌تی كردووه، ئه‌و پێش ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌مه‌شا وه‌ك یه‌كبوون، ئه‌وه كامیان به ته‌مه‌نتره ئه‌وه پێش ئه‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أراني في المنام أتسوَّك بسواك، فجاءني رجلان أحدهما أكبر من الآخر، فناولت السواك الأصغر، فقيل لي: كَبِّر، فدفعته إلى الأكبر منهما) (متفق علیه عن ابن عمر رضی الله عنهما) واته: له‌خه‌وما پێیان نیشاندام كه سیواكم ده‌كرد، دوو پیاو هاتنه لام و یه‌كیان له‌وی تریان به ته‌مه‌نتر بوو، منیش سیواكه‌كه‌م دا به بچووكه‌كه‌یان، پێیان گوتم: بیده به گه‌وره‌كه‌یان، منیش دام به گه‌وره‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌هل (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووه ده‌ڵێت: له خه‌یبه‌ر من و موحه‌یسه‌و حوه‌یسه‌ی برا گه‌وره‌ی كه دوو برابوون چووینه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، موحه‌یسه ویستی قسه بكه‌ت، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: گه‌وره‌كه‌یان گه‌وره‌كه‌یان با قسان بكات، ئینجا حوه‌یسه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن. (رواه البخاري في : الديات: 6898) و (الأحكام: 7192) ، هه‌روه‌ها له (الأدب: باب إكرام الكبير، ويبدأ الأكبر بالكلام والسؤال ] ، وه له [ الأدب المفرد) .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ليس مِنّا مَنْ لم يرحم صغيرنا، ويعرف شرف كبيرنا) (قال النووي: حديث صحيح رواه أبو داود والترمذي، وقال الترمذي: حديث حسن صحيح عن عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده) واته: له ئێمه نییه كه‌سێك به زه‌یی به بچو‌وكدا نه‌یه‌نێته‌وه و ڕیزی گه‌ورانیشمان نه‌گرێت.
كه‌واته له‌و ده‌ق و فه‌رمایشتانه‌ی كه هێنامانه‌وه، ئاشكراكردنی موڕاعتكردنه له‌وانه‌ی كه به ته‌مه‌نن، وه‌ك ئاماژه‌مان دا كه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له حاڵ و مه‌قامیان وه‌ك یه‌كبن، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه پێش ده‌كه‌وێت كه گه‌وره‌ترینیانه، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی (مالیكی كوڕی حوه‌یریس)یش هێنامانه‌وه له ڕسته‌ی (وليؤمكما أكبركما) (رواه البخاري) به‌ڵام دیاره پێشه‌وای مسوڵمان هه‌میشه بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كارێكی سه‌رنجی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی ئه‌دات، وه‌ك بینیمان كه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدی وه‌ك سه‌ركرده نارده شه‌ڕی ڕۆمه‌كان كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بوو، هه‌رچه‌ند پیاوی وه‌ك عومه‌ریشی تیا‌بوو كه ته‌مه‌نی زۆر له زه‌ید گه‌وره‌تربوو.
هه‌روه‌ها له‌و فه‌رمووده‌ی كه له ئه‌بی مه‌سعوودی به‌دریش گێڕدرابووه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی پێشنوێژییه‌كه، وه‌ك پێشه‌وایه‌تی نییه كه پێویستی به لێهاتوویی و ئه‌زموون هه‌بێت، بۆیه كه عوسمانی كوڕی ئه‌بی عاس (خوا لێی ڕازی بێت) داوای پێشنوێژی كرد پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌ی پێدا. چونكه هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته سوكنایه‌تی ئه‌هێنێت به دڵی كه‌سه‌كان، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) موڕاعاتی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كردووه.
ده‌نا منداڵ یا كه‌م ته‌مه‌ن هه‌ر چه‌ند له ژیاندا موتاڵا بكا‌و بخوێنێت، له كاری سه‌روكار ڕامێنێت، هێنده‌ی پیاوێكی نه‌خوێنده‌واری به ئه‌زموون پێناكرێت، كورد گوته‌نی: به سه‌د حه‌كیم هێنده‌ی ده‌رده‌دارێكیان پێناكرێت، بۆیه ده‌بینین كه ئه‌بووهوڕه‌یڕه (خوا لێی ڕازی بێت) كه به بازاڕدا ڕه‌ت ده‌بوو ده‌یفه‌رموو: "(اللهم لا تدركني سنة ستين ولا إمارة الصبيان)" واته: خودایه ساڵی شه‌ست و ئه‌میرایه‌تی منداڵم پێ نیشان مه‌ده. (خوا په‌نامان بدات) چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (هلاك أمتي على يدي أغيلمة سفهاء) (رواه البخاري) واته: به هیلاكچوونی ئوممه‌تم له ده‌ست چه‌ند منداڵێكی بێئه‌قڵ دایه!! هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاری له كتێبی فیته‌ندا هاتووه به نێوی "(هلاك أمتي على يدي أغيلمة سفهاء)" واته: به به‌ڵاچوونی ئوممه‌تی من به ده‌ست چه‌ند منداڵكۆكه‌یه‌كی بێئه‌قڵ، پاشان بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: موسای كوڕی ئیسماعیل پاشان له عه‌مری كوڕی یه‌حیای كوڕی سه‌عید ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت: باپیرم هه‌واڵی پێدام و گوتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌بووهوڕه‌یڕه له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانیشتبووین و مه‌ڕوانیشمان له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌بووهوڕه‌یڕه فه‌رمووی: من له ڕاستگۆی به‌ڕاستگیراو (واته: له پێغه‌مبه‌رم بیست ده‌یفه‌رموو: (هلكة أمتي على يَدَي غِلْمةٍ من قريش) واته: ئوممه‌تی من به ده‌ست چه‌ند منداڵێكی قوڕه‌یش به به‌ڵا ده‌چێت، مه‌ڕوان گوتی: نه‌فره‌تی خوا له‌و منداڵانه بێت، ئه‌بووهوڕه‌یڕه فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمویستایه بیڵێم: كه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له فولانی كوڕی فولانه ده‌مگوت، پاشان له‌گه‌ڵ باپیرم چووین بۆ نێو به‌نی مه‌ڕوان ئه‌و كاته‌ی كه موڵكی شامیان له ئه‌ستۆگرتبوو، هه‌ركه منداڵێكی تازه پێگه‌یشتووی ببینیایه، ده‌یفه‌رموو: ڕه‌نگه ئه‌مانه بن كه باسیان كراوه، ئێمه‌ش ده‌مانگوت: تۆ باشتر ده‌زانیت..!
ئیبنوحه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له شه‌ڕحه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (ابن الأثير) ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له وشه‌ی (الأغيلمة) لێره، مه‌به‌ستی پێ منداڵه، چونكه له له‌هه‌مووان بچووكترن، گوتم: وشه‌ی (الصبي) و (الغُلَيْم) بۆ بچووك به‌كاردێت، كه مه‌به‌ستی پێ ئه‌وانه‌ن كه ئه‌قڵیان لاوازه‌و ناتوانن كار‌و بار باش به‌ڕێوه ببه‌ن، خه‌لیفه‌كانی به‌نی ئومه‌ییه‌ش تیایاندا نه‌بوو كه‌سێك كه بالغ نه‌بووبێ و داوای خه‌لافه‌تی بكردایه، به‌ڵكوو منداڵ لێره كه باس كراوه، منداڵی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ده‌هاتن و داوای خه‌لافه‌تیان ده‌كرد له پشت خه‌لافه‌ته‌كه‌یانه‌وه منداڵ و ڕۆڵه‌كانی خۆیان ده‌كرد به‌سه‌ر كار به سه‌ر كاره‌كاندا؟!! به هۆكار ئه‌وه به‌ڵاو گێچه‌ڵێكی زۆریان ده‌نایه‌وه! پاشان ئیبنو حه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) ده‌ڵێت: له ڕیوایه‌تی ئبنو ئه‌بی شه‌یبه‌وه هاتووه كه‌وا ئه‌بووهوڕه‌یڕه له بازاڕ ده‌ڕۆیشت و ده‌یفه‌رموو: (خودایه مه‌مگه‌یه‌نه ساڵی شه‌ستی كۆچی و ئه‌و ڕۆژه‌ی كه منداڵ سه‌روكاری له ده‌سته)، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه‌وا یه‌كه‌م منداڵ كه كار‌و باری خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت له ساڵی شه‌ستدایه، دیاره ئه‌مه‌ش كه بوو، چونكه یه‌زیدی كوڕی موعاویه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه داوای خه‌لافه‌تی كرد، ئیبنو حه‌جه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، تا له دواییا ده‌ڵێت: یه‌كه‌م كه‌س یه‌زید بوو كه ده‌سه‌لاتی وه‌رگرت، هه‌روه‌ك له قسه‌كه‌ی ئه‌بووهوڕه‌یڕه بۆمان ئاشكرا بوو كه سه‌ره‌تای ساڵی شه‌سته گرتنه ده‌ستی كار له ئه‌ستۆی منداڵاندایه، چونكه یه‌زید له ده‌وری حوكمه‌كه‌یدا پیاوانی به‌ساڵاچووی له گه‌ورایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌خست و خزمه منداڵه‌كانی خۆی له جێگه دا ئه‌نان!! ( فتح الباري: ج13/ص9،10)
بۆیه ده‌ڵێم: له‌و فه‌رمووده‌ی كه ڕوونمان كرده‌وه هۆشدارییه‌كی زۆری لێ ئاشكرا ده‌بێت له به ئه‌ستۆگرتنی كاروباری خه‌ڵكی وه‌سه‌ر منداڵاندا، ئیمامی بوخاریش كه به‌شێكی به‌م ناو نیشانه داناوه، ئاماژه‌یه به‌وه كه هۆكانی گێچه‌ڵ و به‌ڵاكان به ئه‌میر دانانی منداڵانه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌رزه‌كاری و زوو هه‌ڵچوون و بێحیكمه‌تی و بێئه‌زموونی و دوور نه‌ڕوانینی منداڵانه له كاری ڕۆژانه‌یاندا.
(ئاوڕێك له ڕابردووی حاڵه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان) و په‌تای ده‌سه‌ڵات
حه‌یفێ زۆر له‌وانه‌ی كه خۆیان به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه نووساندووه‌و به هیچ كڵۆجێ لێی نابنه‌وه‌و ئاماده‌شن خۆیان له‌سه‌ری وه كوشت بده‌ن!! ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر تیاچوونی خۆی‌و كه‌سانی تر بووه..! وه‌ك زۆر له جیهانی ئیسلامی ئه‌مڕۆ بینیمان، كه به‌ڕاستی جێگای داخ و حه‌سڕه‌تی هه‌موو مسوڵمانێكی به شه‌ڕه‌فه.. چاكترین به‌ڵگه‌ش حاڵه‌تی ئه‌مڕۆی ڕابوونی ئیسلامییه له كوردستان.. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵی 1991 تا ساڵی 1992 زیاتر له سی هه‌زار چه‌كداری ئیسلامی هه‌بوو و له‌گه‌ڵ دووسه‌د هه‌زار هێزی به‌رگری ئاماده باشی هه‌بوو.. به‌ڵام كوا ئه‌م ژماره به‌رچاوو و زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی كه هه‌بوو..! ڕاسته ڕه‌نگه بڵێین ئاخر زۆری‌و بۆری بوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ڵێین خۆ ئه‌گه‌ر زۆری‌و بۆریش بێت، به‌ڵام سه‌نگی خۆی هه‌بوو، بیرمه كه له‌ساڵی 1992 به‌ره‌ی كوردستانی كه زیاتر له حه‌وت حیزب بوون هه‌موو له لایه‌ك و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش له لایه‌كی تر كه‌وتبوونه تای ته‌رازووه‌وه!
سی هه‌زار ئه‌ندامی دڵسۆز‌و گیان فیدا كوان ئه‌مڕۆ بۆ كێ چوون؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رموویه‌تی: (خير الصحابة أربعة وخير السرايا أربعمائة وخير الجيوش أربعة آلاف ولن يغلب اثنا عشر الفاً من قلة) (رواه ابو داود وقال حديث صحيح مرسل، وقال شيخ الألباني صحيح) . واته: باشترین یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوار خه‌لیفه‌كه‌ن (خه‌لیفه ڕاشیدینه‌كان) وه چاكترین كه‌تیبه، ئه‌و كه‌تیبه‌یه كه له چوار سه‌د كه‌س پێكدێت، وه چاكترین سوپاش، ئه‌و سوپایه كه له چوار هه‌زار جه‌نگاوه‌ر پێكبێت، سوپایه‌كیش له دوازده هه‌زار كه‌س پێكبێت قه‌ت ژێر ناكه‌وێ له كه‌میا! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نگه‌ره پته‌وه‌ی تێكدا سووڕبوونی چه‌ند كه‌سانێك بوو له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات تا تووشی ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌ی كردین! پێم وا نییه هیچ كاتێك حاڵه‌تی ئیسلامی له‌مه‌ی خراپتر به‌سه‌ر هاتبێ.. ئه‌مه‌ی كه ده‌ڵێم (ڕه‌شبینی) نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌نده به‌چاوی خۆم ئه‌یبینم زۆر كارێكی جه‌رگ سۆیه، مه‌گه‌ر خوا به ڕه‌حمی خۆی ئاوڕێك له‌م حاڵه‌ته پڕ مه‌ینه‌ته بداته‌وه (آمين). ده‌نا وه‌ک مانگی چوارده ڕوونه که خوا ئه‌مانه‌تی خۆی ئه‌دات به پیاوی خۆی.
به‌ڵێ سه‌ره‌نجامی ئه‌و من گه‌ڕایی و خۆویستییه‌بوو كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی هێنا پێشه‌وه كه ڕێی خۆشكرد بۆ هه‌ریه‌ك له‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه.
(1) درووست بوونی حاڵه‌تی حیزبایه‌تی له هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه! كه حیزب نه‌بوو. (له باسێكی تایبه‌تدا له گۆڤاری دووربین ئاماژه‌م به ده‌مارگیری حیزبی داوه، ده‌توانن له‌وێدا سه‌یری بكه‌نه‌وه).
(2) نه‌یهێشت ئه‌م به‌ناو حیزبه ببێت به حیزب (به‌و مانایه‌ی كه هه‌ڵگری هه‌موو بنه‌مایه‌كی حیزبی بێت و دوور بێت له كاركردن له ڕێگه‌ی ئه‌م حیزبه نه‌ك كار كردن بۆ ئه‌م حیزبه).
(3) خیلاف و دووبه‌ره‌كییه‌كی زۆری درووستكرد، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی درووست بوونی چه‌ندین حیزبی تر بوو، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر كاره‌ساته.!
(4) بیری ته‌كفیری كوێرانه‌ی هێنا پێشه‌وه.
(5) تاقمی تری درووست كرد كه دژ بن له گه‌ڵ هه‌موو بنه‌مایه‌كی ته‌نزیمی، هه‌تا جیهادیش.
(6) په‌ك خستنی حه‌دده شه‌رعییه‌كان!
(7) بوون به گاڵته‌جاڕی هه‌موو كه‌سێك (چ له كوفری بێئیمان، چ دوو ڕووی بێ‌ویژدان، چ مسوڵمانۆكه‌ی به‌سته زمان).
(8) په‌رته‌وازه بوونی زۆر له ئه‌ندامان.. (هه‌ندێك له كونجی ماڵی خۆیان.. هه‌ندێك ڕوو به‌ره‌و هه‌نده‌ران).
(9) سارد بوونه‌وه‌ی زۆر له ئه‌ندامان، نه‌ك له كاری جیهادی بگره له هه‌موو ئیسلام (خوا په‌نامان بدات)
(10) په‌كخستنی جیهاد، (كه زۆركات له كوردستان ئه‌بوو به فه‌ڕزی عه‌ینی).
(11) دزه كردنی سیخوڕ‌و پیاو خراپان بۆ ناو ئه‌م به ناو حیزبه زۆر به ئاسانی.
(12) كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامه باڵاكان هه‌ر یه‌ك به وڵاتێكی دراوسێ؟!!
(13) به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌سه‌ر درووست بوو..
(14) خێزانی شه‌هیدان و هه‌تیوان پشت گوێ خران.
(15) پیاوانی دڵسۆز و گیان فیدا تووڕ هه‌ڵدران و فه‌رامۆش كران.
(16) له بن عه‌بای ئه‌م حیزبه پاره وه‌رگیراو كه‌سیش نازانێ كه بۆ كێ سه‌ری نا.!
(17) هه‌ر كه‌س له ڕاسته خۆی بۆخۆی بوو بۆیه هه‌ركه‌س ده‌بوو زوو ده‌ستوه‌شێنێ و پاره‌و موڵكوماڵ بۆخۆی وه‌ده‌ستبێنێ، بۆ پێری خۆی خه‌رجی كاو ڕوو له‌وی تر وه‌رچه‌رخێنێ..!
(18) له‌م ناوه كه‌سانێ ئه‌كه‌وتنه به‌ر پێ كه له‌گه‌ڵ هیچێك له‌م گڕووپانه ئاماده نه‌بوو وه‌ڕێبكه‌وێت، تا ئی وا هه‌بوو له به‌ری ئه‌ڕژا، كه‌چی ئه‌مان له‌به‌ریان ئه‌بڕا.
(19) تا هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌درا به نهێنییه‌وه یه‌كتر قه‌ڵاچۆكه‌ن.!
(20) سه‌ره‌نجام ڕوو ڕه‌ش بوونی هه‌ر دوو دونیامان پێ بڕاو كڵاشمان دڕا‌و هیچمان پێ نه‌بڕا.
ئه‌مانه‌ی كه ئاماژه‌م پێدان لوێچێك بوون له ته‌غارێك كه له سه‌ری سایه‌ی كورسی و ململانێی ده‌سه‌ڵات له دایكبوون.
بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هێنده به تووندی داواكه‌ی (أبو ذر) ی ڕه‌تكرده‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌تا دونیا ماوه زه‌وی كه‌سێكی تری وه‌ك (أبو ذر) له مه‌ردی و جوامێری وه‌خۆناگرێ و كه‌سیش وه‌ك ئه‌و نابێت، كه‌چی نه‌كرا به لێپرسراوی هیچ شتێك.. ئه‌ی كه‌واته خه‌ڵكی ئێستا بۆ داوای ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌نده پێموایه له به‌ر دووشت:
یه‌كه‌م: نه‌بوونی زانستی شه‌رعی: كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ (الزمر: 9) دیاره كه زانستی شه‌رعیش نه‌بوو، خه‌ڵكی به ملا ده‌كه‌وێ بۆ هه‌موو خراپه‌یه‌ك داده‌نه‌وێ.
زانستی شه‌رعیش له یه‌ك له دوو شتان گوم ده‌بێت، نه‌بوونی مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعی، یان ونبوونی یا كه‌مبوونی یان نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ری، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عنْ عبدِ اللَّه بن عمرو بن العاص رضي اللَّه عَنهُما قال : سمِعتُ رسولَ اللَّه -صلى الله عليه وسلم- يقول : إنَّ اللَّه لا يقْبِض العِلْم انْتِزَاعاً ينْتزِعُهُ مِنَ النَّاسِ ، ولكِنْ يقْبِضُ العِلْمَ بِقَبْضِ العُلَماءِ حتَّى إذا لمْ يُبْقِ عالماً ، اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤوساً جُهَّالاً فَسُئِلُوا ، فأفْتَوْا بغَيْرِ علمٍ ، فَضَلُّوا وأَضَلُّو) متفقٌ علیه.
واته: له عه‌مری كوڕی عاص _خوا لێی ڕازی بێت_ ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو كه ده‌یفه‌رموو: بێگومان خوای په‌روه‌ردگار زانست و زانیاری هه‌ڵناگرێت به داماڵینی له خه‌ڵك، بگره ئه‌م زانسته به هه‌ڵگرتنی زانایان هه‌ڵده‌گرێت، (تا) كه هیچ زانایه‌ك نه‌ما، خه‌ڵكی كه‌سانی نه‌فام ده‌كه‌ن (به زانا‌و ده‌مڕاستی خۆیان) و پرسیاریان لێ ده‌كرێت! (ئه‌وانیش) به بێ زانست فه‌توایان بۆ ده‌ده‌ن و گومڕایان ده‌كه‌ن و خۆشیان گومڕا ده‌بن.
به‌شێكیش له بێئاگایی و نه‌بوونی زانستی شه‌رعیی، ئاگادار نه‌بوونه، یا خۆ بواردنه له ئاقیبه‌تی شه‌ڕی ئه‌وانه‌ی كه دوای به‌رپرسیارێتی و ئه‌میرایه‌تی كه‌وتوون.
دووه‌م: نه‌كه‌وتنه به‌ر ململانێی ده‌روون و داخوازییه‌كانی. چونكه نه‌فس هه‌ر ئه‌وه‌یه كه خوا وه‌سفی ده‌كاو ده‌فه‌رموێت: إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ (یوسف: 53) واته: بێگومان نه‌فس هه‌میشه پاڵنه‌رو داواكه‌ری خراپه‌یه. كه‌سێ نه‌فسی خۆی نه‌ناسێ قه‌ت هیچ دوژمنێكی تری نه‌ناسیوه، ئه‌وه‌نده نه‌فس دژایه‌تی خودی ئینسان ده‌كات، هیچ دوژمنیك هێنده‌ی دژایه‌تی ناكات، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عن النواس بن سمعان -رضي الله عنه- قال: سألت رسول الله -صلى الله عليه وسلم- عن البر والإثم، فقال: البرحسن الخلق، والإثم ما حاك في صدرك وكرهت أن يطلع عليه الناس) (أخرجه مسلم) واته: له نه‌واسی كوڕی سه‌معان ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێت: پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرد ده‌رباره‌ی چاكه‌و خراپه، ئه‌ویش فه‌رمووی: چاكه ڕه‌وشتی جوانه، خراپه‌ش ئه‌وه‌یه كه له سینه‌ت په‌نگی خورادووه‌و پێت ناخۆشه كه خه‌ڵكی پێی بزانن. یان ده‌فه‌رموێت: (تعرض الفتن على القلوب كالحصير عودا عودا. فأي قلب أشربها نكت فيه نكتة سوداء. وأي قلب أنكرها نكت فيه نكتة بيضاء. حتى تصير على قلبين، على أبيض مثل الصفا. فلا تضره فتنة ما دامت السماوات والأرض. والآخر أسود مربادا، كالكوز مجخيا لا يعرف معروفا ولا ينكر منكرا. إلا ما أشرب من مراه) (رواه مسلم عن حذيفة) واته: فیتنه‌كان دا‌و دا‌و شوێنه‌وار له‌سه‌ر دڵه‌كان په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌چه‌شنی ئه‌و ڕایه‌خه‌ی كه داوه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك ڕایه‌ڵ كراون، جا هه‌ر دڵێك ئه‌و فیتنه‌یه‌ی به‌ركه‌وێت، خاڵێكی ڕه‌ش له‌سه‌ری درووست ده‌كات، وه هه‌ر دڵێكیش ئه‌وفیتنه‌یه‌ی له خۆی وه دوور گرت خاڵێكی سپی له‌سه‌ر درووست ده‌كات، تا دڵه‌كان ده‌بن به دوو جۆر دڵ، سپی وه‌ك كێوی سه‌فا، كه هیچ فیتنه‌یه‌ك ناتوانێ كاری تێ بكات تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ك خۆیان مابن! ئه‌وی تریان ڕه‌ش وه‌ك ئه‌و ته‌نیه‌ی بن میچی مه‌نجه‌ڵ یان وه‌ك ئه‌و گۆزه سه‌ره‌و نخوونه‌ی لێ دێت، كه هیچ شتێك به خۆوه ناگرێت، كه وایشی لێ هات ئه‌م دڵه به هیچ چه‌شنێ چاك به چاكه و خراپ به خراپه نازانێت. خوا په‌نامان بدات.
وصلى الله على سيدنا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* تێبینی: دیاره من مه‌به‌ستم هیچ لایه‌ك له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆن دا نییه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌نده هه‌ستی پێكردبێت بێ فه‌رق و جیا فه‌رق له نێوان هیچ كام له‌و كه‌سایه‌تییه ئیسلامیانه‌ی كه وه‌ك مه‌درسه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاریان كردبێت نه‌بووه، هه‌ر یه‌كه‌یان پشكی حه‌زو داخوازی ئه‌میرێتیان كه‌م تا زۆر به‌ركه‌وتووه، ده‌نا به‌نده له‌م چه‌ند تێبینییه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها ئاماژه‌م بۆ ئه‌و ده‌ردی ده‌سه‌ڵات ویستنه كردووه تیایدا.
* سه‌رچاوه: عمدة في إعداد العدة في الجهاد في سبيل الله لشيخ عبدالقادر عبدالعزيز (فك الله اسره) .
|