له‌لایه‌ن: هێمن عهبدولعهزیزتۆڵهسهندنهوهو شه‌لاقكێشان (القصاص والحدود)ئایین و شه‌ریعه‌تی خوا به‌ر له‌وه‌ی خاڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و قیساسی تیا ده‌ركه‌وێت ئایینی دادگه‌ری و چاوپۆشی و نه‌رم و نیانی بووه له گه‌ڵ به‌نده‌كان، هه‌ر ئایه‌تێك یا هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك كه له جوغزی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاتبێت، پێش ئه‌وه بوارێكی به‌رچاوی ڕه‌خساندووه له پێش به‌نده‌كان تا له دونیادا تاوان و سه‌رپێچی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، خۆ ئه‌وانه‌یش كه تاوانبار‌و سه‌رپێچی كار بوو ون هه‌مدیس و به‌رده‌وام ده‌رگای تۆبه‌و په‌شیمانییان بۆ له‌سه‌ر پشتبووه، هه‌تا له فه‌رموده‌یه‌كی بوخاری دا هاتووه كه یه‌كێك له به‌نی ئیسڕائیل سه‌د كه‌سی كوشتبوو، چون چاوی له تۆبهبوو كه‌چی خوا هه‌ر لێی خۆشبووه و خستوویه‌تییه به‌هه‌شته‌وه, لێ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌هیچ ده‌رگایه‌كی په‌شیمانی ناكه‌ن و چاویان له هیچ ئامۆژگاری و نه‌سیحه‌تێك نییه و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ری ئه‌وده‌م خوای گه‌وره لێیان دێته ده‌ست و هه‌ر یه‌كه‌و به شیوازێك و به‌جۆرێك بڕیار‌و حوكمی بۆ ده‌رده‌كات، بۆیه كه‌سێك كه‌سێكی كوشتبێت، ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، كه‌سێك به بێ ناچاری دزی كردبێت ده‌ستی ئه‌بڕێت، كه‌سێك لووتی كه‌سێكی به خوێن هێنابێت، ئه‌بێ لووتی خوێنی لێبێته‌وه.. وه‌هه‌روه‌ها.
بۆیه له‌م باسه‌ی ئه‌مجاره‌شماندا ئاماژه به‌و تۆڵه‌و حوكمانه ئه‌كه‌ین كه له شه‌ریعه‌تی خوادا بۆ كه‌سانێكی موسته‌هه‌ق به سزا سازكراوه‌و دیاركراوه.
پێش ئه‌وه باسی ناوه‌رۆكی ئه‌و باسه بكه‌ین، سه‌ره‌تا با بزانین (قِصَاص) چییه؟
(قصاص) له ڕووی زمانه‌وه: وه‌ك ئیبن فارس ئه‌ڵێت: (القاف والصاد أصل صحيح يدل على تتبع الشيء) پیتی قاف‌و پیتی (صاد) بنه‌ڕه‌تێكی ته‌واوه ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر به‌دواداچوون ئه‌كات، بۆیه ئه‌ڵێن: (اقتصصت الأثر) واته: شوێنم هه‌ڵگرت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر شوێن ئه‌سه‌رێك بكه‌وێت، بۆیه كه‌سێ كه شه‌قێك له كه‌سێك هه‌ڵئه‌دات، تۆ شوێن شه‌قه‌كه‌ی ئه‌كه‌ویته‌وه وه‌ك خۆی به‌چ ڕێ‌و شوێن و چۆن شه‌قه‌كه‌ی وه‌شاندووه ئهیوهشێنیتهوه.
هه‌روه‌ها له ڕووی شه‌رعه‌وه: جورجانی ئه‌ڵێت: (قصاص) بریتییه له‌و شته‌ی كه بكه‌رێك كردوویه‌تی هه‌مان شت له بكه‌ره‌كه بكرێته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ $ وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (البقرة:178-179) واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ، پێویست كراوه له‌سه‌رتان : تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان ، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناهه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه) ، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆز‌و میهره‌بانییه كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له جیاتی كوشتنه‌وه خوێن‌بایی وه‌ربگرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه، ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناهه‌ق ده‌كوژن) ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.
حیكمه‌تی فه‌ڕزبوونی تۆڵه
ئیسلام تۆڵه‌و قیساسی فهڕزكردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ڵاوژه له كۆمه‌ڵگادا درووست نه‌بێت و هه‌ر كه‌س نه‌یه‌ت به پیكی خۆی لێبداو كێی ویست و چۆنی ویست دایبگرێ و دایپڵۆسێ، وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی پێشوو له پێش ئیسلامدا له نێوان تیره‌و قهبیلهكانهوه به‌رده‌وام بازاڕی گه‌رم بوو، كه تێیدا هه‌رچی كه بنده‌ست و هه‌ژارو بێ كه‌س بوو له لایه‌ن دهسداران و هێزدارانهوه هه‌میشه بێ هیچ تاوان و سهرپێچییهكهوه زوڵمی لێ ئه‌كراو ئهكوترا!! به‌ڵام كه ئیسلام هات ڕوونی كرده‌وه كه‌وا هه‌موو كه‌سێك به پرسیاره له‌و كاره‌ی كه ئه‌یكات، وه هه‌ر خۆشی سزای تاوانه‌كه‌ی خۆی وه‌ر ئه‌گرێت نه‌وه‌ك كه‌سی تر.
تۆڵه هه‌تا له ئایینه‌كانی تریشدا هه‌بووه
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ (المائدة: 45) واته: له ته‌وڕاتدا بۆ ئه‌وانه بڕیارمان داوه له‌سه‌ریان كه (ئه‌گه‌ر) یه‌كێك كه‌سێك بكوژێت ده‌بێت بكوژرێته‌وه، وه چاوی یه‌كێك كوێر بكات، ده‌بێت كوێر بكرێت، وه لووتی یه‌كێك عه‌یبدار بكات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بكرێت، وه گوێی یه‌كێك ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕێت، وه دانی یه‌كێك بشكێنێ ده‌بێ دانی بشكێنرێت، وه برین و زامهكانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به گوێره‌ی خۆ به ده‌سه‌نرێت، جا ئه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه‌ی ده‌بێته كه‌فاڕه‌تی گوناهی، (بێگومان) ئه‌وه‌ی حوكم و دادوه‌ری نه‌كات به‌و به‌رنامه‌ی كه خوا ڕه‌وانه‌ی كردووه، ئا ئه‌وانه له ڕیزی ستهمكاراندان.
جۆره‌كانی تۆڵه‌سه‌ندن
تۆڵه سه‌ندن دوو جۆره:
(1) تۆڵه‌ی كه‌سی
(2) تۆڵه‌ی غه‌یره كه‌سی.
جۆره‌ی یه‌كه‌م: تۆڵه‌ی كه‌سی: واته: كوشتنه‌وه‌ی كه‌سێك كه به ناهه‌ق كه‌سێكی كوشتووه. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى... (البقرة:178) (له پێشدا لێكدراوه‌ته‌وه)
جۆری دووه‌م: تۆڵه‌ی غه‌یره كه‌سی، بریتییه له سزادانی كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ركه‌سێك به بڕینی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی یاخود برینداركردنی به شتێك، به بێ ئه‌وه‌ی كه كوشتبێتی، له‌وكاته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كردووه، چی به كه‌سه‌كه گه‌یاندووه ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ [ المائدة: 45 ] (له پێشدا لێكدراوه‌ته‌وه) بۆیه له‌م سۆنگه‌وه كه‌سێك چاوی كه‌سێك كوێر بكات چاوی كوێر ئه‌كرێته‌وه، لووتی كه‌سێك ببڕێت لووتی ئه‌بڕێته‌وه، گوێی كه‌سێك ببڕێت گوێی ئه‌بڕێته‌وه.
مه‌رجه‌كانی تۆڵه‌ی غه‌یره كه‌سی
ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه، ئه‌بێت ئاقڵ بێ و شێت و منداڵی نا بالغ نه‌بووبێت.
به‌ڵام مه‌رجه‌كانی تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دهستدرێژیكردووهو ئه‌ندامی كه‌سێكی بڕیوه یا برینداركردووه:
(1) نابێ زوڵمی لێ بكرێ و ئه‌و چاوێكی بڕیوه تۆ هه‌ر دوو چاوی هه‌ڵكۆریت!
(2) وه‌كو خۆی بێت، واته نابێت ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌سته ڕاستی كه‌سێكی بڕیبێت تۆ بێیت ده‌سته چه‌پی ببڕیته‌وه.
(3) له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ش ئه‌بێت وه‌ك ئه‌مه‌ی ئه‌و بێت، واته: ئه‌گه‌ر ئه‌و هاتبێت قاچێكی شه‌لی كه‌سێكی بڕبیێت تۆ بێیت قاچێكی ساغی ئه‌و ببڕیته‌وه.
(4) نابێ تۆڵه‌كه بسه‌نرێته‌وه تاكو ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژی بۆكراوه چاسه‌ر ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر چاك بووه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له‌لایه‌ن دهستدرێژكهرهوه به‌ری كه‌وتووه په‌كی بكه‌وێت، ئه‌وه تۆڵه‌كه ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كی كه‌وت ئه‌وه تۆڵه‌ی وه‌ك خۆی لێ ئه‌كرێته‌وه.
(5) به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانبار به ناهه‌ق شه‌قێكی له كه‌سێ وه‌شاند ئه‌و لێی ئهوهشێنرێتهوه، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی شه‌قێك بوو نابێت شه‌قه‌كه‌ی وا له بناگوێی گیر بكرێت كه چاوێكی له‌گه‌ڵ كوێر بكرێت.
(6) نابێ تۆڵه‌ی جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین به جنێو‌و قسه‌ی ناشیرن بكرێته‌وه.
تۆڵه‌ی كه‌سێك كه ماڵی كه‌سێكی به زایه داوه
وه‌كوو كه‌سێك ماڵی كه‌سێكی ڕوخاندبێت، به‌هه‌مان شێوه ماڵی ئهڕوخێنرێتهوه، هه‌رچه‌ند هێندێ له فه‌قیهه‌كان ئه‌ڵێن: ئه‌مه درووست نییه به‌ڵكوو ئه‌بێت له بڕی ئه‌و كاره‌ی كه كردوویه‌تی له‌ماڵی ئه‌و كه‌سه بۆی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، وه‌كو كه‌سێك كه به سه‌یاره‌كه‌ی به‌رده‌رگای ماڵێك تێك ئه‌دات، ئه‌بێت ئه‌و بهردهگرهی ماڵه‌ی بۆ چاك بكاته‌وه.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من وقف دابة في سبيل من سبل المسلمين ، أو في سوق من أسواقهم ، فأوطأت بيد أو رجل فهو ضامن) (رواه الدار قطنی ) واته: كه‌سێك وڵاخێك له ڕێگه‌ی مسوڵمانان یا له بازاڕیان بوه‌ستێنێت (كه‌شوێنی ئه‌و نه‌بێت) و به ده‌ست یا به قاچی شوێنێكی تێكدا، ئه‌وه خاوه‌ن وڵاخه‌كه خۆی به‌رپرسیار ئه‌بێت لێی، واته: پاراستنی ئه‌و شوێنه له ئه‌ستۆی خاوه‌ن وڵاخهكهیه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ڕو ماڵاتیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان به‌هه‌ر ئاقارێكدا ببه‌ن و ماڵ و مومته‌له‌كات و ڕێگه‌ی خه‌ڵكی تێك بده‌ن، ئه‌وه خاوه‌ن ماڵاته‌كه له‌سه‌ریه‌تی كه زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان بۆ ببژێرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه تۆڵه‌ی له‌سه‌ره نهخوێنبایی
تاوانێكه كه له زوڵم سه‌رچاوه‌ی گرتووبێت، بۆ نموونه كه‌سێك ئه‌یه‌وێ گاز لهكهسَێك بگرێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌می كابرا ئه‌گرێ تا گازه‌كه نه‌گرێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌نجامی ده‌ست خستنه ده‌می كابراوه دانێكی ئه‌شكێنێت، له‌و كاته ئه‌وه‌ی كه دانه‌كه‌ی شكاندووه نه تۆڵه نه خوێنی ئه‌و كه‌سه‌ی ناكه‌وێته سه‌ر، چون ئه‌و ده‌فعی زوڵمێكی كردووه له‌سه‌ر خۆی. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يعض أحدكم أخاه كما يعض الفحل -الذكر من الإبل- ، لا دیه له) (رواه البخاری) واته: یه‌كێكتان ده‌ستی براكه‌ی خۆی ئه‌گه‌زێت وه‌ك حوشتر ئهیگهزێت، ئه‌وه هیچ خوێنباییهكی له‌سه‌ر نییه.
یاخود كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئه‌ڕوانێته ماڵی دراوسێكه‌یه‌وه، خاوه‌ن ماڵیش به‌ردێكی لێ ئه‌گرێت و چاوێكی كوێر ئه‌كات، كابرای كه چاوی كوێربووه هیچ هه‌قێكی ناكه‌وێت و بۆشی نییه داوای چاوه‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من اطلع في دار قوم بغير إذنهم، ففقئوا عينه، فقد هدرت عينه) "أبو داود " ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌بێ ئیزن سه‌ر به‌ماڵی كه‌سێكدا بگرێت، گه‌ر ئه‌و كه‌سه چاوێكی كوێر كرد، ئه‌وه چاوه‌كه‌ی به زایه چووه.
یاخود كه‌سێك بۆ به‌رگریكردن له خۆی یا له ماڵی یا له ئابڕووی پیاوێ بكوژێت كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر، دیسان تۆڵه‌ی لێ ناسانرێتهوه. هه‌روه‌ك پیاوێك دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌ڵێت: (أرأيت إن جا‌ء رجل يريد أخذ مالى؟ قال: فلا تعطه مالك، قال: أرأيت إن قاتلنى؟ قال: قاتله، قال: أرأيت إن قتلنى؟ قال: فأنت شهيد، قال: أرأيت إن قتلته؟ قال: هو في النار) (مسلم) واته: ئه‌گه‌ر پیاوێك هات و ویستی ماڵم زه‌وت بكات، فه‌رمووی: پێی مه‌ده، گوتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كردم؟ فه‌رمووی: تۆش شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌وه، گوتی ئه‌گه‌ر منی كوشت؟ فه‌رمووی: تۆ شه‌هیدیت، گوتی: ئه‌گه‌ر من ئه‌وم كوشت؟ فه‌رمووی: ئه‌و له دۆزه‌خایه.
یاخود پیاوێك له شوێنێك كوژراوه نازانرێت كه بكوژه‌كه‌ی كێیه، ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه له سه‌ریان نییه كه خوێنه‌كه‌ی ببژێرن، مه‌گه‌ر خاوه‌ن خوێنه‌كه داوا له په‌نجا كه‌سی ئه‌و شوێنه بكات كه سوێند بخۆن كه ئاگایان له كوشتنی ئه‌و كه‌سه نییه، ئه‌گه‌ر سوێندیان خوارد باشه، ده‌نا ئه‌بێ خوێن‌بایی بده‌ن. هه‌رچه‌ند هێندێ له فه‌قیهه‌كان ئه‌م كاره ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه.
لاباسێكی گرنگ
جیاوازی نێوان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه (القصاص) و شه‌لاق (الحد) و ئاگاداركردنه‌وه (التعزیر).
له‌سه‌ره‌تا ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان لێك دایه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه به پێویستی ئه‌زانم كه چاوێكیش به ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی حه‌ددو ته‌عزیر دا بخشێنین.
حه‌د كه ووشه‌یه‌كی عه‌ڕه‌بییه‌و به كوردی پێی ئه‌گوترێت شه‌لاق، كه ئاماژه‌یه به‌و ئامێره‌ی كه سنوربهزێنانی شه‌رعی پێ ته‌مێ ئه‌كرێت.
بۆیه له ڕووی زمانه‌وه وه‌ك ئیبن فارس وشه‌ی (الحد) لێك ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێت: (حد) بریتییه له ڕێگری.
یاخود ئه‌ڵێن: بریتییه له‌و به‌ر به‌سته‌ی كه له نێوان دووشتدا هه‌یه، وه‌ك ئه‌ڵێن [ فلان محدود إذا كان ممنوعاً ] واته: فولان كه‌س سنوورداره ئه‌وه ئه‌گه‌ر یاساغبوو.
وه ئه‌ڵێن: بۆیه به حه‌ددی تاوانبار ئه‌ڵێن حه‌د چونكه ڕێی لێ ئه‌گرێت كه جارێكی تر تاوان و سه‌رپێچی بكات.
وه له ڕووی شه‌رعه‌وه، هه‌روه‌ك (الكسائي) ئه‌ڵێت: حه‌د یاخود شه‌لاق له شه‌رعدا سزایه‌كی دیاری كراو‌و واجب و هه‌قێكی خواییه.
هه‌روه‌ها (الفتوحی) ئه‌ڵێت: سزایه‌كی دیاركراوه بۆ تاوان و سه‌رپێچیكاران تاكو جارێكی تر ڕوو له تاوان نه‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها (الشربيني) ئه‌ڵیت: سزایه‌كه بۆ تهرقكردنهوهی تاوانباران كه تاوان و سه‌رپێچییان لێ پشكواوه.
ئه‌ی ته‌عزیر چییه؟
ئیبن فارس (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: (التعزیر) پیتی (ع، ز، ر) دوو ووشه‌یه، یه‌كه‌میان بریتییه له به‌گه‌وره‌گرتن و سه‌ركه‌وتن، دووه‌میان توخمێكه له لێدان، یه‌كه‌م: سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَتُعَزّرُوهُ وَتُوَقّرُوهُ ] (الفتح) واته: ڕێزی شایانی لێ‌بگرن. بنه‌ڕه‌تی دووه‌م: بریتییه له لێدان به بێ شه‌لاق.
هه‌روه‌ها له ڕووی شه‌رعه‌وه:
ئیبن هه‌ممام ئه‌ڵێت: ته‌عزیر بریتییه له ته‌مێ كردنێك به بێ شه‌لاق.
ماوه‌ردی ئه‌ڵێت: ته‌عزیر بریتییه له‌و تهمێكردنهی كه له ڕووی شه‌رعه‌وه هیچ سزایه‌ك و شهلاقێكی بۆ دیار نه‌كراوه.
(الرملی) ئه‌ڵێت: تهمێكردنێكه بۆ هه‌موو تاوانێك كه نه حه‌ددی بۆ دانراوه نه كه‌فاڕه‌ت.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌و جۆره تهعریفانهی سه‌ره‌وه ووردبینه‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌بێت:
1. ڕێككه‌وتنێك له تهعزیردا هه‌یه له ڕووی پێناسه‌كردنه‌وه كه بریتییه له ته‌مێكردن (التأديب).
2. ئه‌م هه‌قیقه‌ته له شه‌رعدا پێویسته كه خاڵێكی پێوه گرێبده‌ین، ئه‌ویش كه‌سێك ئه‌گه‌ر له شه‌رعدا حه‌ددی بۆ دیار نه‌كرابێت و پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه شێوازێك به‌كار ئه‌هێنرێت تاكو تێیدا ته‌مێ بكرێت.
3. له ته‌عریفی سێیه‌م كه باس له تهعزیرێك ئه‌كرێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی له ڕووی شه‌رعه‌وه كه‌فاڕه‌تی بۆ دانه‌نرابێت، ئه‌بینین كه له پێناسه‌كانی تر ئه‌م خاڵه‌ی پێوه نه‌لكێنراوه، به‌ڵام هه‌ر كاری پێ ئه‌كرێت.
جا بێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه:
جیازای نێوان شه‌لاق (الحد) و تۆڵه (القصاص) و ئاگاداركردنه‌وه (التعزیر)
یه‌كه‌م: جیاوازی نێوان شه‌لاق و تۆڵه و نێوان سزای ئاگاداركردنه‌وه:
ناكۆكییه‌ك هه‌یه له نێوان سزای شه‌لاق و تۆڵه له‌گه‌ڵ سزای ئاگاداركردنه‌وه له چه‌ند لایه‌كه‌وه:
1. سزای شه‌لاق و تۆڵه سزایه‌كی دیاركراوه له شه‌رعدا، كه هیچ بواری ئیجتیهادێك تێیدا جێی نابێته‌وه، هه‌ر ئینسانێك له هه‌ر پله‌و ئاستێكدا بێت بۆی نییه كه ئیجتیهاد بكا‌و حوكمه‌كه بگۆڕێت، یا زیادو كه‌می لێبكات.
به‌ڵام سزای ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای ئیجتیهادێك كه حاكم ئه‌یكات، خۆی ئه‌م حوكم و ئه‌و ئه‌ندازه دیار ئه‌كات، له‌گه‌ڵ موڕاعاتكردنی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی كه‌سه تاوانباره‌كه یا باری ده‌روونی كه‌سه‌كه یا خه‌ڵكه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌ژیه‌ت.
2. سزای ئاگاداركردنه‌وه ئه‌گونجێت هه‌تا له‌سه‌ر منداڵ و شێتیش مسۆگهركرێت (مه‌به‌ستمان له شێت:ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی شێتی به‌سه‌ره‌وه ماڵه، وه‌لێ هه‌ستی ئه‌وه‌شی لا هه‌یه كه ئه‌مه تاوانه‌وه نابێت كه ئه‌نجامی بدات). به‌ڵام سزای شه‌لاق و تۆڵه له سه‌ر هیچ كام له‌م دوو چینه (منداڵ و شێت) درووست نییه.
3. ئاگاداركردنه‌وه ئه‌گۆڕێت به‌حاڵی خه‌ڵكه‌كه، بۆ نموونه ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه كه‌سانێك كه ناو‌و ناوبانگێكی چاكیان هه‌یه‌و له نێو خه‌ڵكیدا ناسراون سووكتره له كه‌سانی تر، به پێچه‌وانه‌ی سزای شه‌لاق و تۆڵه كه هه‌موو خه‌ڵك تێیدا وه‌ك یه‌كن.
4. ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌قێك له هه‌قه‌كانی خوا بێت، ئه‌وه پێویسته كه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام درووسته ئه‌گه‌ر چاوپۆشی و شه‌فاعه‌تی بۆ بكرێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ی له هه‌قی كه‌سێكبوو، ئه‌وه مه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خۆی چاوپۆشی له هه‌قی خۆی بكات، ده‌نا ئه‌گه‌ر موسته‌هه‌قی زه‌جرو ئاگاداركردنه‌وه بوو ئه‌وه‌ی ئه‌بێت ئاگاداربكرێته‌وه.
به‌ڵام تاوانێك كه موسته‌هه‌قی شه‌لاق و حه‌د بوو ئه‌وه ئه‌بێت به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ بكرێت، بۆ كه‌سیش نییه كه شه‌فاعه‌تی بۆ بكا‌و ڕایبگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه تاوانی تۆمه‌تی به كه‌سێك ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه چاوپۆشی لێئه‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كراوه‌كه چاوپۆشی له هه‌قی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش ڕای تێكڕای سه‌ر مهزهبهكانه جگه له حه‌نه‌فی.
5. شهلاقێك له‌سه‌ر بنه‌مای شوبهه‌یه‌ك جێگیر ببێت لا ئه‌چێت، نابێت ئه‌و شه‌لاقه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بنه‌ماكه‌ی شوبههبوو، هه‌تا ئه‌م شه‌لاقه له سۆنگه‌ی زیناو دزی و مهیخۆریشا بێت، یان شتێك بوو له نێوان خالیق و مه‌خلوقدا، وه‌ك شه‌لاقی تۆمه‌ت.
به‌ڵام ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه جێبه‌جێ ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر شوبههش له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌بێت. سه‌یری (الأشباه والنظائر للسيوطي 1/273-275) بكه.
6. ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه بۆ تۆبه‌كردنی خاوه‌نه‌كه‌ی لا ئه‌چێت، به‌ڵام حه‌ددو شهلاقدان به تۆبه لا ناچێت، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌و كاته تۆبه‌ی كردبێت كه حوكمی ئیسلامی له ئارادا نه‌بووبێت، واته: ئه‌گه‌ر حوكمی ئیسلامی هاته پێشێ نابێت كه حاكمی ئیسلامی به هۆكار زیناكردنی كه‌سێك كه پێش حوكمه‌كه كردوویه‌تی شه‌لاقی لێبدات. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِلاَّ ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُواْ عَلَيْهِمْ (المائدة:34) واته: مه‌گین ئه‌وانه‌ی به‌ر له‌وه گیرتان كه‌ون، له كار په‌شیوان ببنه‌وه تۆبه بكه‌ن. زه‌مه‌نی حوكمی ئیسلامیش وه‌ك ئه‌و كاته وایه كه ئافره‌تێكی دووگیان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زینای كردبوو كه‌سیش پێی نه‌زانیبوو، هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گوتی: من ده‌مه‌وێ تۆبه بكه‌م زینام كردووه، هه‌ر چه‌ند پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی ڕه‌نگه نه‌تكردبێت! به‌ڵام ئافره‌ته‌كه سووڕبوو له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی، بۆیه پاش ئه‌وه كه منداڵه‌كه‌ی ئه‌بێت و ئه‌كه‌وێته سه‌ر پێ دێته‌وه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌ویش شه‌لاقی زینای لێ ده‌رئه‌كات.
7. ته‌عزیرو ئاگاداركردنه‌وه ئه‌گۆڕێت به گۆڕانی سه‌رده‌م و ووڵاتان، چون ڕه‌نگه له ووڵاتێك جێگه‌ی ته‌عزیر كێشانی بێت و له وڵاتی تر جێگه‌ی ڕێزی بێت.
دووه‌م: جیاوازی نێوان شه‌لاق و تۆڵه
خیلاف هه‌یه سه‌باره‌ت به شه‌لاق له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌دا له‌چه‌ند ڕووێكه‌وه:
1. ده‌گونجێ له حاڵه‌تی حوكمی شه‌لاق به‌سه‌ر كه‌سێكدا چاوپۆشی و شه‌فاعه‌ت هه‌بێت، چ ئه‌و تاوانه تاوانی كه‌سی بێت یا تاوانێك بێت به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك، به‌ڵام له شه‌لاق وانییه، كه نه‌ده‌بێ چاوپۆشی بكرێ و نه ده‌شبێت شه‌فاعه‌تی بۆ بكرێت ته‌نها وه‌ك باسمان كرد شه‌لاقی تۆڵه نه‌بێت، كه ته‌نها ئه‌حناف له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه نین.
2. ئه‌گه‌ر هه‌قی تۆڵه كه‌وته سه‌ر كه‌سێكی موسته‌هه‌ق به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه هه‌قه‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێت و بمرێت، ئه‌وه خاوه‌ن هه‌ق بۆی هه‌یه كه دوای مردنیشی داوای هه‌قی خۆی له میراتگر تاوانباره كۆچكردووه‌كه بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی شه‌لاق كه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیرسهوه نییه.
3. بڕیاری شه‌لاق لای پێشه‌وا یان نوێنهرهكانییهتی، واته: بۆ كه‌س نییه كه ئه‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه له خۆوه بگرێته به‌ر مادام پێشه‌واو ئیمامێك نییه كه ڕێگا به خه‌ڵكێك بده‌ن كه ئه‌م بڕیاره بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی تۆڵه‌یه كه خاوه‌ن هه‌ق هه‌موو كات بۆی هه‌یه كه داوای تۆڵه له تاوانباره‌كه‌ی بكاته‌وه، به مه‌رجێك له ڕووی شه‌رعه‌وه ڕێگه‌ی پێبدرێت.
4. درووسته له جیاتی تۆڵه داوای تهعویزو قه‌ره‌بوو به پاره له تاوانكارهكه بكاته‌وه، به‌ڵام شه‌لاق وانییه چون به قه‌ره‌بووش له‌سه‌ر تاوانباره‌كه لا ناچێت.
2. نێوبژیكردن درووسته له مه‌سه‌له‌ی تۆڵه‌دا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شه‌لاق كه‌س بۆی نییه كه ناوبژی بكا‌و حوكمه‌كه لا ببات.
ئایا شه‌لاقكێشان پاكبوونه‌وه‌یه بۆ تاوانبار یاخود تهریقكردنهوهیهكه به بێ ئه‌وه‌ی بۆی ببێت به كه‌فاڕه‌ت؟
زانایان بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره یه‌كده‌نگ نین و چه‌ند قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌یه له‌وانه:
قسه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌ڵێن شه‌لاقكێشان كهفاڕهتیشه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌یان قسه‌ی زۆربه‌ی زۆری زانایانه.
قازی عیاز (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: زۆربه‌ی زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه كه شه‌لاقكێشان پاكبوونه‌وه‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. هه‌ربۆیه ئیمامی بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) گۆشه‌یه‌كی هه‌یه له سه‌حیحه‌كه‌ی به نێوی (باب الحدود كفارة) واته: به‌شی شه‌لاقه‌كان كه‌فاڕه‌تن.
به‌ڵگه‌ی زانایانیش بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) كه‌وا عوباده‌ی كوڕی سامت ئه‌گێڕێته‌وه كه له‌یه‌ك په‌یمانه‌كانی (عه‌قه‌به) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (بَايِعُونِي عَلَى أَنْ لَا تُشْرِكُوا بِاللَّهِ شَيْئًا وَلَا تَسْرِقُوا وَلَا تَزْنُوا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ وَلَا تَأْتُوا بِبُهْتَانٍ تَفْتَرُونَهُ بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَأَرْجُلِكُمْ وَلَا تَعْصُونِي فِي مَعْرُوفٍ فَمَنْ وَفَى مِنْكُمْ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَعُوقِبَ بِهِ فِي الدُّنْيَا فَهُوَ لَهُ كَفَّارَةٌ وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَسَتَرَهُ اللَّهُ فَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ إِنْ شَاءَ عَاقَبَهُ وَإِنْ شَاءَ عَفَا عَنْهُ قَالَ فَبَايَعْتُهُ عَلَى ذَلِكَ) (أخرجه البخاري في الإيمان –18- وفي الحدود باب: الحدود كفارة –6784- ) واته: به‌یعه‌تم پێبده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه به هیچ چه‌شنێك هاوتا بۆ خوابڕیار نه‌ده‌ن و دزی وزینا نه‌كه‌ن، وه ڕۆڵه‌كانتان نه‌كوژن و تۆمه‌ت و بوهتانیش له ئێستا‌و دوایی بۆكه‌س مه‌كه‌ن، له چاكه‌كان بێ فه‌رمانیم مه‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێك به وه‌فا بێت له ئێوه ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، هه‌ر كه‌سێكیش تاوانێك له‌و تاوانگهلانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پێیه‌وه له دونیا سزا ئه‌درێت و ئهیشبێته كه‌فاڕه‌ت بۆی ، كه‌سێكیش تاوانێك له‌و تاوانگهلانه ئه‌نجام بدات و خوا بۆی بشارێته‌وه، ئه‌وه حوكمه‌كه‌ی لای خوایه گه‌ر بیه‌وێت سزای ئه‌دا یا لێی خۆش ئه‌بێت. ئه‌ڵێ: ئێمه‌ش به‌یعه‌تمان پێیدا. یان له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: (ومن أتى منكم حداً فأقيم عليه فهو كفارته) (رواه مسلم). واته: هه‌ر كه‌سێك شه‌لاقی بكه‌وێته سه‌رو لێی بدرێت، ئه‌وه ئه‌بێت به كه‌فاڕه‌ت بۆی.
هه‌روه‌ها ئیبن ڕه‌جه‌بی حه‌نبه‌لی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: (وهذا صريح في أن إقامة الحدود كفارات لأهلها) (فتح الباريء لأبن رجب 1/79 ) واته: ئه‌وه زۆر ئاشكرایه كه‌وا جێبه‌جێكردنی شه‌لاقه‌كان كه‌فاڕه‌تن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
قسه‌ی دووه‌م: هێندێ له زانایان ئه‌ڵێن: شه‌لاقكێشان ته‌نها بۆ تهمێكردنی تاوانبارهكهیه و ناشبێت به كه‌فاڕه‌ت بۆی. ئه‌مه‌ش قه‌ولی هێندێ لی تابیعین و هێندێ له زاناكانی ئه‌م دواییه‌ن له‌وانه (به‌غه‌وی) (فتح الباري لأبن رجب 1/81) . به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت: ذٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَهُمْ فِى ٱلآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (المائدة:33) واته: ئه‌م سزایه ڕوو ڕه‌شییه بۆیان له‌دونیاو له قیامه‌تیش ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه. له‌م ئایه‌ته خوای په‌روه‌ردگار ئاماژه به دوو سزا ئه‌كات كه یه‌كیان له دونیایه ئه‌وی تریان له قیامه‌ته، مه‌گه‌ر كه‌سێك تۆبه بكات، ئه‌وده‌م سزای قیامه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت.
به‌ڵام هێندێ له زانایان له‌م ڕووه‌وه بێ ده‌نگ بوو ون، نه گوتوویانه ناڵێین كه شه‌لاقه‌كان كه‌فاڕه‌تن و نه كهفاڕهتیش نین.
به‌ڵگه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا أدري الحدود كفارة لأهلها أم لا) (أخرجه الحاكم في المستدرك وقال صحيح على شرط الشيخين عن ابي هريرة -رضي الله عنه-) واته: نازانم كه‌وا شه‌لاقه‌كان كه‌فاڕه‌تن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یاخود نا.
قه‌ولی ڕاجحیش له‌و مه‌سه‌له‌یه قسه‌ی یه‌كه‌میانه كه ئه‌ڵێن: شه‌لاقكێشان ئه‌بێته كه‌فاڕه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌پێی تێڕوانین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
(1) فه‌رمووده‌ی عوباده راستترین سه‌نه‌ده، بگره (متفق عليه) یشه. (إكمال المعلم)
(2) زۆر به ڕاشكاوی ئه‌م بڕیاره‌ی تێدهرئهكهوێت، هه‌ر بۆیه پێشه‌وا بوخاری گۆشه‌یه‌كی به‌م ناوه ناوه. (هه‌مان سه‌رچاوه
(3) ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه چینی دووه‌م پشتیان پێ به‌ستووه كه شه‌لاق نابێته كه‌فاڕه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئاشكرا نییه تا ئه‌و بڕیاره‌ی لێ ده‌ركه‌وێ، چون ئه‌بێ بزانین كه ئه‌م ئایه‌ته كافران ئه‌گرێته‌وه یاخود ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن. (هه‌مان سه‌رچاوه).
(4) ئه‌گه‌ر له ئایه‌ته‌كه‌ش باس له سزای دونیا‌و قیامه‌ت بكات، مه‌رج نییه هه‌ر دوو سزا له‌سه‌ر تاوانباره‌كه بچه‌سپێت، چونكه به‌ڵگه‌مان له‌ده‌سته كه سزای دونیا ئه‌بێته گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵا له قیامه‌ت. (فتح الباري لأبن رجب 1/81)
(5) فه‌رمووده‌ی ئه‌بی هوڕه‌یڕه ده‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی عوباده تێك ناگیرێن، له‌و فه‌رمووده‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ڵێت: نازانم پێش ئه‌و فه‌رمووده‌یه بوو كه ئه‌ڵێت: شه‌لاقكێشان كهفاڕهته بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، واته: كاتێ فه‌رمووی نازانم پێش ئه‌وه بوو كه خوا بۆی ئاشكرا بكات، كه ئاشكراش بوو ئینجا فه‌رمووی ئه‌بێته كه‌فاڕه‌ت بۆی.
ده‌جا خۆشه‌ویستان خوێنه‌رانی هێژا
پوخته‌ی قسان له‌م چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه سه‌باره‌ت به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و شه‌لاقكێشان بوو، كه‌سانێكی نا حاڵی ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌یان بۆ درووست بوو كه بۆچی ئیسلام هێنده سووڕه له‌سه‌ر سنووردانان و تهمێكردنی به‌نده‌كان ئه‌گه‌ر ههرزهلین و ههڵهیانكرد؟
ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: سه‌ره‌تا ئه‌بێ بزانین كه ئایین و به‌رنامه‌ی خوا ئایینی ڕه‌حمه‌ت و خۆشییه بۆ به‌نده‌كان، بۆیه قه‌ت ڕووی گله‌یی له كه‌سێك نه‌بووه كه به هه‌ڵه تاوانێكی ئه‌نجامدابێت، بگره سزاشی بۆ دیار نه‌كردووه، مه‌گه‌ر بۆ به‌رژوه‌ندی ئه‌و كه‌سه خۆی بووبێت.
به‌ڵام ئه‌ڵێین: له سۆنگه‌ی ئه‌وه كه شه‌ریعه‌تی خوا بۆ پاراستنی پێنج شتان هاتووه بۆیه هه‌موو ئه‌و سزا‌و تۆڵانه‌ی كهئاماژهیشمان پێدان بۆ پارستنی ئه‌م پێنج شته بوون.
ئه‌و پێنج شته چین؟
(1) ئایین: خوای په‌روه‌ردگار ئینسانی درووستكرد ده‌گه‌ڵ درووستكردنی په‌یام و په‌یامبه‌ری بۆ ڕه‌وانكردن تاكو ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێ ئاشنا بكه‌ن كه بریتییه له پهرستشكردن بۆ خوا، كه‌سێكیش ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی پێ ئاشنا نه‌كرێت ئه‌وه ئایینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێ ئاشكرا نه‌كراوه. مادام ئاشكرا بوونی ئه‌ركی به‌نده‌كانیش په‌یوه‌ست بێت به ناسینی ئایینه‌كانه‌وه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌ركی ڕاسته قیینهی ئه‌م ئایینه پاراستنی ئایینه‌كه خۆیه‌تی، بۆ ئه‌مه‌ش خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕهوانكردوون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى ودِينِ الْحَقِّ لـِيُظْهِرَهُ عَلى الدِّينِ كُلِّهِ ولــَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (الصف 9 ) واته: خوا ئه‌و خوایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خۆی ناردووه به ڕێنموونی و ئایینێكی ڕاست و دروسته‌وه تا سه‌ر هه‌موو ئایینێكی بخات ئه‌گه‌ر چی هاوبه‌ش پهیداكهرانیش پێیان ناخۆش بێت. دیاره كه سزا‌و تۆڵهكانیش تێكڕا بۆ به‌رقه‌رابوون و پاراستنی ئه‌م ئایینه بوون.
(2) ژیری (العقل) : هه‌رچی یاسا و ڕێبازی ده‌ستكردی مرۆڤه كه هه‌یه گشتیان نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی (عقل) نین به‌ڵكوو گشتیان وه‌سیله‌و ڕێگه‌ی تێكدانی خۆشی ئینسانن.
به‌ڵام ئیسلام دێت پێت ئه‌ڵێت: ئاره‌ق مه‌خۆ چون ئه‌قڵی ئینسان تێك ئه‌دات، پێت ئه‌ڵێت: جگه‌ره مه‌كێشه چون دڵ و سینه‌و ئه‌قڵت له ده‌ست ئه‌دات، پێت ئه‌ڵێت: با ژن و پیاو تێكه‌ڵ نه‌ون چون كار له هه‌ست و هۆشی مه‌ردم ئه‌كات سه‌رخۆش و بێ هۆش و دڵگۆش له‌به‌رده‌م نه‌فسی نه‌گریس و ویستی ئیبلیس چۆك ئه‌ده‌یت و ناپاكی خێزانت تووش ئه‌كات. ئیسلام ده‌ڵێ: يا أَيـُّهـَا الَّذينَ آمـَنوالاتَقْرَبوا الصَّلاةَ و أَنــْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَاتَقُولُونَ (النساء 43) . واته: ئه‌ی بڕوا دارینه نزیكی نوێژ مه‌بن له كاتێكدا كه سه‌رخۆشبوون، تاوه‌كو (ئاگاتان له خۆبێ و) بزانن كه‌وا چ ده‌ڵێن له نوێژدا. ئه‌و هه‌موو خۆكژی و ماڵ وێران كردنه‌ی كه له دونیا ڕووده‌دات گشتیان به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئایینی ئیسلام.
(3) ماڵ و دارایی: ئیسلام ڕێ پێ نادات كه ماڵ و سامان به ته‌نها له گیرفانی هێندێ كه‌س گۆشه‌گیربێ و هێندێك له سه‌ریان بڕژێ و هێندێكیشیان له‌به‌ریان ببڕێ، ئیسلام هاتووه تاكو خه‌ڵكی هه‌ست به چینایه‌تی و به‌رزی و نزمی نه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێ كه خه‌ڵكی له‌و ماڵه‌ی كه هه‌یانه سه‌رفی كه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی كه نیانه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: وَآتوهُمْ مِنْ مَالِ اللهِ الَّذي آتاكُمْ (النور 33) . واته: پێَیان ببه‌خشن له‌و ماڵه‌ی كه خوا پێی داون. یان ده‌فه‌رمووێ: وَ لا تَأْكُلُوا أَمْوالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبــَاطِلِ وتُدْلوا بِهَا إِلى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقَاً مِنْ أَمْوالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وأَنــْتُمْ تَعْلَمُونَ (البقرة 188) . واته: ماڵی یه‌كتری مه‌خۆن له ناو خۆتانا به ناڕه‌وا، هه‌روه‌ها به (به‌رتیل) پێدان به فه‌رمان داران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ماڵی خه‌ڵكی بخۆن به گوناه، وه ئێوه‌ش ئه‌زانن.
(4) پاراستنی گیان: ئیسلام هاتووه ئینسان بكات به جێنیشینی دروستكراوه‌كانی پێش خۆی بۆ جێبه‌جێكردن و ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانی خوا و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی خاكی خوا بۆ خوا په‌رستی و برایه‌تی و ته‌بایی له نێوان و چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌ر بۆیه ڕێزیشی لێ ناوه كه ده‌فه‌رمووێ: وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَني آدَمَ (الاسرا‌ء 70 ) . واته: بێگومان ڕێزمان له بنیاده‌م ناوه... ئه‌وه كه ڕێزی لێناوه هه‌ڕه‌شه‌شی كردووه له‌وه كه خوێنی یه‌كێك به ناهه‌ق بڕێژێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: مَنْ قَتَلَ نَفْسَاً بِغَيْرِ نَفْسٍ أِوْ فَسَادٍ في الأِرْضِ فَكَأَنـــَّمــَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعَاً ومَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنـــَّمــَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً المائدة 32) . واته: هه‌ركه‌سێ یه‌كێك به ناهه‌ق بكوژێ و فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی بنێته‌وه، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی به ناهه‌ق كوشتووه، هه‌روه‌ك گه‌ر یه‌كێك یه‌كێك له مردن ڕزگار كات ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگار كردووه له مردن.
(5) پاراستنی وه‌چه: ئیسلام فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌وا نه‌وه‌یه‌كی دڵ و ده‌ست و زمان پاك دروست بكه‌ین كه لێ بڕاو بن بۆ ئیسلام... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له پێشدا پێمان ده‌فه‌رمووێ: (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنْ إِسْتَطَاعَ مِنْكُمُ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّج فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ومَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وجَاءٌ) (رواه البخاري و مسلم) . واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نج و لاو هه‌ركه‌سێك له ئێوه توانای ژن هێنانی هه‌بوو له گشت بواره‌كاندا (دارایی مه‌عنه‌وی جینسی) با ژن بهێنێ چونكه ژن هێنان پارێزگاری چاوه له خراپه‌كاری و قهلاَی پاراستنی داوێن (فرج)ه له زیناكاریدا. هه‌ركه‌سێكیش نه‌یتوانی ژن بهێنێ با به‌ڕۆژوو ببێ چونكه بۆی ده‌بێ به قه‌ڵغان و پارێزگار له گوناه و تاوان و نه‌فس ده‌مرێنێ. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (مُرُوا أَوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعُ سِنِينَ واضْرِبُوهُمْ وهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ، وفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ في الْمَضَاجِعِ) (حديث حسن رواه ابو داود باسناد حسن). واته: منداڵه‌كانتان فێری نوێژ بكه‌ن له حه‌وت ساڵی، له ده ساڵی لێیان بده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژیان نه‌كرد و جێگاكانیشیان لێك جیابكه‌نه‌وه له‌م ته‌مه‌نه‌دا. یان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: يَا أيــُّهــَا الَّذينَ آمـَنُوا قُوا أَنـــْفُسَكُمْ وأَهْلِيكُمْ نَاراً وقُودُهَا النَّاسُ والحِجَارَةُ (التحريم 6) . واته: ئه‌ی بڕوادارینه خۆتان و ماڵ و منداڵه‌كانتان له ئاگر بپارێزن، كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی بریتییه له ئینسان و به‌رد.. به‌م جۆره ئیسلام گرنگی به نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات.
كه‌واته: به كورتی و به‌كوردی، وه‌ك بۆمان ئاشكرا بوو.. هه‌موو ئه‌و تۆڵه‌و حه‌ددو شهلاقكێشانه، یا داركاری و تهعزیركێشانه له خزمه‌تی خودی ئینسان و كۆمه‌ڵگا خۆیه‌تی، ئه‌وه‌تا خوا هه‌موو ئایین و به‌رنامه‌ی خۆی له پاراستنی ئه‌و پَنج شته‌دا به بهرقهرارو مسۆگه‌ر ئه‌زانێت ئه‌گه‌ر بێت و سنووریان نهبهزێنرێ و به چاوی برایه‌تی دووبرا چاویان لێكرێ و پێشێل نه‌كرێن، چون به پێشێلكردن و سنوور به‌زاندنی زه‌ره‌رو زیانه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان ئه‌بێ و كه‌سی لێده‌رناچێت، بۆیه پاسكردنی ئه‌م سنووره گرنگ‌و پڕ گه‌وهه‌ره ئه‌بێ وه‌ك ئه‌و مسته وابێ كه درێشه قه‌ت ده‌به‌ری خۆ ناگرێ.
سبحانك اللهم وبحمدك ونشكرك ونتوب اليك وصلي الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما
ــــــــ
سه‌رچاوه:
(1) فقه السنه: السید سابق
(2) http://www.alminbar.net/malafilmy/3okobat/1.htm
(3) http://1bac.medharweb.net/moamalat/indexfa65.html?book=16&id=41
(4) بیروباوه‌ڕی ئیسلامیی له دوو توێی قورئان و سوننه‌تدا |