له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامزیاتر له نیوه‌ی منداڵانی فه‌ره‌نسه له ڕێگه‌ی ناشه‌رعییه‌وه له دایك ده‌بن.
پاریس _ لها اون لاین
سه‌رچاوه حكومه‌تییه‌كان سێ شه‌ممه‌ی ڕابوردو له پاریس ئاشكرایان كرد كه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ساڵی 2006دا له فه‌ره‌نسه له دایك بوون له ده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌ی خێزانی بوون و به ڕێگه‌ی ناشه‌رعی و زیناوه له دایك بوون.
نووسینه‌ی سه‌رژمێری حكومه‌ت له فه‌ره‌نسا وتی: ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ساڵی 2006 دا له ڕێگه‌ی ناشه‌رعییه‌وه له‌دایك بوون زیاتره له ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕێی باوك و دایكێكی هاوسه‌ر به یه‌ك له دایك بوون، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی فه‌ره‌نسه‌دا ئه‌و حاڵه‌ته ڕوو ده‌دات.
هه‌ر له‌م باره‌وه ده‌زگا چاودێره‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كانی نێوان ژن و پیاو هه‌ر بێ و ڕوو له زیادبوون بێت، ئه‌مه‌ش كه كاره‌ساتێكی خێزانی ڕوخێنه‌ر ده‌خوڵقێنێ و كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان كه هه‌ر له بنچینه‌دا شپرزن زیاتر له یه‌كتر ده‌ترازێنێ.
وه نوسینه‌گه‌ی سه‌رژمێری فه‌ره‌نسی باسی له‌وه كردووه كه له كۆی 830هه‌زار له دایكبووی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی 2006د، %50.5یان له باوك و دایكێكی بێ هاوسه‌ر به یه‌ك له دایكبوون، به به‌رامبه‌ر %48.4 له ساڵی 2005 وه كه‌متر له %40 پێش ده ساڵ.
ڕێژه‌ی له دایكبوان له فه‌ڕه‌نسه‌دا له ساڵی 2006 گه‌شتۆته 816.500 ئه‌ویش به تۆزێك كه‌متر له ساڵی ڕابووردوو.
شایه‌نی باسه كه ڕێژه‌ی دانیشتوانی فه‌ڕه‌نسه به پێی سه‌رژمێری نوسینگه‌ی سه‌رژمێری ئه‌و وڵاته تا یه‌نایه‌ری 2008 گه‌شتۆته 63.8 ملێۆن كه‌س، به زیادكردنی %0.6 له چاو ساڵی ڕابوردودا.
سه‌رچاوه: (لها اون لاین)
|