له‌لایه‌ن: هێمن عهبدولعهزیزبۆچی پیاو دوو هه‌نده‌ی ژن ئه‌بات له میراتدا؟!!ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ده‌ورانی نه‌فامی بده‌ینه‌وه:
ئه‌بینین كه ئافره‌ت وه‌ك كاڵایه‌ك ئه‌كڕاو ئه‌فرۆشرا، نه میراتی به‌جێ ئه‌هێشت، نه میراتیشی ئه‌برد ، هه‌تا هێندێ له جووله‌كه‌كان ڕێگریان ئه‌كرد له‌وه كه له خوشك‌و برایه‌كه‌وه خوشكه‌كه میرات ببات! له ئینگلستان له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌م له ساڵی 1567 ی زایینی، بڕیارێك بوو كه له په‌رله‌مانی سكوتله‌ندی ده‌رچوو بوو، كه تێیدا ئافره‌ت به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا نابێت كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.
كه ئه‌مه‌ش هه‌مان كار ئامێزی ده‌ورانی نه‌فامییه، كه عه‌ڕه‌به‌كان تێیدا ئافره‌تانیان له چوار چێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جن‌و جانه‌وه‌راندا حسێب ئه‌كرد، بۆیه ئافره‌تان و منداڵانیان له به‌شه میرات بێ به‌ش ئه‌كرد، چونكه پیاو له ئافره‌ت به‌هێز تر بوو، بۆیه پیاو هه‌موو شتێكبوو، چون هه‌ر ئه‌وان گوایه ئه‌هلی شه‌ڕو شۆڕو شۆڕش بوو ون، پیاوی هێرش و سوار چاكی و شۆڕه سواری بوو ون!
به‌ڵام سیسته‌می میرات له ئیسلامدا
ئیسلام هات مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشی له گه‌ڵ ئافره‌تاندا نواند، به جۆرێ ڕیزی بۆ دانان كه به درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یان بۆ نه‌كرابێت، له میراتیشدا هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی باشی بۆ دیار كردن، كه ئافره‌ت خۆی قه‌ت به خه‌ونیش خه‌وی به‌م هه‌ڵوێسته جوامێریه نه‌بینبوو كه ڕۆژێك بێت ئاوا به‌م چه‌شنه پشتگیری لێ بكرێ‌و پارێزگاری له مافه‌كانی بكرێت.
ئه‌م باسه‌ی ئه‌مڕۆشمان كه ده‌مشكێنی ده‌مدرێژانی پێوه ئه‌نوێنین، له‌وه كه دێین وه‌ك باقی ته‌مومژه‌كان به نه‌شته‌ری به‌ڵگه‌و عه‌داله‌ت ئه‌كه‌ین به ورگی خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌و فووه‌ی كه تیایاندا گیر بووه فس ئه‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به میرات خوای گه‌وره فه‌رمووێ: لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيباً مَفْرُوضاً [ النساء : 7 ] واته: پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه باوان و خزمان به میراتی له دوایان به جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه به میراتی له باوان و خزمان به جێ ده‌مێنێت، كه‌م بێت یا زۆر به‌شی هه‌ر كه‌سێك دیاری كراوه‌و ده‌بێت بیدرێتێ. واته: به‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌تا ئیسلام چوارده سه‌ده‌یه هه‌قی ئافره‌تی پارێزراو كردووه، هه‌ر یه‌ك له‌وان له به‌شی خۆیان بێ به‌ش نه‌بوو ون.
بۆیه ئیسلام قه‌ت نه‌هاتووه كه زۆر‌و سته‌م له ئافره‌ت بكات و له ڕووی دابه‌شكردنی میراتیشه‌وه كاتێك نیو به‌شی پیاو ئه‌دات به ئافره‌ت، ئه‌وا له سه‌ر حسێبی هیچ ئافره‌تێك نه‌بووه كه كه‌ڕامه‌تی پێشێل كرا بێت.. له كاتێكدا كه خوا ده‌فه‌رموێ: يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعاً فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيما [النساء:11] ، واته: خوا ڕێنموونیتان ده‌كات ده‌رباره‌ی نه‌وه‌كانتان له بواری میارتگرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) كه به‌شی نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه‌یه. (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت به گشتی ڕێزداره له ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر دایكه، ئه‌وه به‌هه‌شت له ژێر پێیایه‌تی و له لایه‌ن كوڕانییه‌وه ئه‌و په‌ڕی ڕێزی هه‌یه‌و ژیانی مسۆگه‌ره، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ڕێزی هه‌یه لای مێرده‌كه‌ی و ده‌بێت ژیانی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی پیاوی به‌ر كه‌وێت له میراتدا، چونكه ئه‌و ئه‌ركێكی پیرۆزی له ئه‌ستۆدایه، كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی ئاده‌میزادو به خێو كردنیه‌تی، وه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌مووانیشه كه ژیانی دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌ر شانی حوكمه‌تی ئیسلامییه كه مانگانه ببڕێته‌وه بۆ ئافره‌تان به گوێره‌ی ئه‌ركی سه‌ر شانییان و ژماره‌ی منداڵیان). خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئافره‌تان له دوان زیاتر بوون ئه‌وا دوو به‌ش له سێبه‌شی میراتیه‌كه له‌وان به‌ش ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه ته‌نها كچێكی هه‌بوو ئه‌وا نیوه‌ی داراییه‌كه‌ی ئه‌درێتێ، وه شه‌شیه‌كیش ده‌درێت به هه‌ر یه‌ك له‌دایك و باوكی ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایك و باوكی هه‌بوو ئه‌وا دایكی سێیه‌كی ده‌باو ئه‌وی تریشی بۆ باوكی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر جگه له دایك و باوكی براو خوشكی هه‌بوو ئه‌وه شه‌شیه‌كی میرات بۆ دایكی ده‌بێت. ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌ت و دیاریكردنی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت. ئێوه نازانن كه باوانتان و نه‌وه‌كانتان كام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌ر ئه‌وه به گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بكه‌ن به‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌شكردن) فه‌ڕزه له‌سه‌رتان كه په‌یڕه‌وی بكه‌ن. چونكه له لایه‌ن خواوه‌یه، به ڕاستی خوا هومیشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام، كه ئه‌و خوایه‌ی پیاوو و ئافره‌تی درووستكردووه دایناوه، هه‌ر ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه به حاڵی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، بۆیه خوا هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی له هه‌ڵبژاردنی پیاو به‌سه‌ر ئافره‌ت یان به پێچه‌وانه‌وه نه‌بووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ [ فاطر: 15] واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، وه بۆ هه‌موو هه‌ر ته‌نها خوایه كه بێ نیازه‌و شایانی سوپاسه. له كۆمه‌ڵگاشدا هه‌تا له نێو زۆرێك له مسوڵمانانیش باوه كه بۆچی پیاو دوو هه‌نده‌ی ئافره‌ت ئه‌بات له میراتدا؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری هه‌ق و عه‌داله‌ت ئه‌م بڕیاره شه‌رعییه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵسه‌نگێنین ئه‌بینین، ئه‌وانه‌ی كه له‌م كاره ئه‌خوێنن زۆر سه‌راو ژوو له‌كاره‌كان ڕاماون.. ئه‌گه‌ر له شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا ڕا بمێنین ئه‌بیینن له زۆر باران هه‌ر ئافره‌ت قازانجی كردووه. به‌ڵام له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌بینین كه به ڕووكار برا دوو هه‌نده‌ی خوشكه‌كه‌ی ئه‌بات له میراتدا، ئه‌بینین ئه‌گه‌ر تۆ بمری و (30,000) دینار له دوای خۆت جێبهێڵیت، میراتگرانی تۆش بریتی بن له كوڕێك و كچێك، ئه‌وا له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه، كوڕه‌كه‌ت (20,000) دینار ئه‌باو كچه‌كه‌شت (10,000). به‌ڵام كاره‌كه لێره به‌م دابه‌ش كردنه كۆتایی نایه‌ت، كوڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه (20,000) دینار ئه‌بات، ئه‌وا له شه‌رع و یاساوه له سه‌رییه‌تی له ڕووی خواردن و خواردنه‌وه‌و خانوو و جێگه‌و ڕێگه‌و كاره‌باو جل و پۆشاك‌و فێر كردن، چاودێری ته‌ندرووستی و ده‌روونیشه بۆ خۆشكه‌كه‌ی، ئه‌بێ خه‌رجی خوشكه‌كه‌ی بكێشێت. واته خوشكه‌كه‌ی ته‌نها له‌وه‌دا له دابه‌شكردنی میراته‌كه‌دا نیوه‌ی براكه‌ی ئه‌بات، ده‌نا براكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خه‌رجی كێشانه‌ی خوشكه‌كه‌ی ئینجا ئه‌بێت خه‌رجی ڕۆژانه‌ی خۆی و خانه‌واده‌و ماڵ‌و منداڵی خۆیشی بكێشێت. خۆ ئه‌گه‌ر له‌م خانه‌واده‌ش كه‌سی پیری به ساڵا چووی ده‌گه‌ڵ بوون، هه‌مدیس ئه‌و پیاوه له سه‌رییه‌تی كه خه‌رجی ئه‌مانیش بكێشێت، جا ئه‌و كه‌س باوك یان دایك یان مام یان باپیر یان خاڵۆی بێت، هه‌ر ئه‌بێ ئاگاداریان ببێت.
به‌م چه‌شنه خوشكه‌كه (10,000) و له گه‌ڵ براكه‌ی به‌شداری له وه‌رگرتنی میراته‌كه ئه‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م ڕوانگه‌وه سه‌رنج له كاره‌كه بده‌ین، ئه‌بینین كه هاوكێشه‌كه زۆر به‌و لایه ئه‌كه‌وێت، كه پیاوه‌كه (10,000)ی بردووه‌و خوشكه‌كه‌ی (20,000)!
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر خوشكه‌كه‌ی شووی نه‌كردبێت و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وكات ئه‌توانێ كه ته‌نها به‌شه میراته‌كه‌ی خۆی بۆخۆی خه‌رج بكا‌و بازرگانی بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆی پێ پێكبهێنێ... به‌ڵام براكه‌ی به‌شه میراته‌كه‌ی خۆی ئه‌بێ له خۆی و له ماڵ و منداڵی خۆشی‌دا خه‌رج بكات .. بۆیه ئه‌بینین لێره‌دا خوشكه‌كه‌ی (10,000) دیناری له‌و ناوه‌دا قازانج كردووه. به‌ڵام براكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئه‌بێ خاو‌و خێزانی خۆیشی وه ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه له سه‌ره‌نجامی هاوكێشه‌كه‌شدا ئه‌بینین براكه‌ی ئه‌گه‌ر له (20,000)ه‌كه‌ی ته‌نها (5,000) بۆ بمێنێته‌وه باشه.
سه‌رنجده‌ن: تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك خوای میهره‌بان ڕێزی له ئافره‌ت ناوه‌و كه‌ڕامه‌تی پاراستووه، بۆیه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌یه كه خوای ده‌سه‌ڵاتدارو كار له‌جێ دایناوه، هه‌ر خۆیشی زانایه به ڕێكخستنی كاری به‌نده‌كانی.
ئیسلام مافی ئافره‌تی له سه‌ر بنه‌مای هه‌ق و دادگه‌ری و هاوكێشه‌یی دیار كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئه‌ركه‌كانی ئافره‌ت بده‌ین و له پابه‌ند بوونه‌كانی پیاو ورده‌وه بین، پاشان به چاوی دادگه‌ری له به‌شه میراتی هه‌ر یه‌ك له پیاوو ژن ڕابمێنین ، ئه‌بینین كه هیچ شتێك له‌م نێوه‌نده‌دا به بێ حیكمه‌ت نه‌ڕۆنراوه.
ده‌با بزانین چۆن؟
(1) پیاو له سه‌ریه‌تی كه پاره په‌یدا بكا‌و كار‌و باری ڕۆژانه‌ی ژیانیش پێ هه‌ڵسووڕێنێت، به‌ڵام ئه‌مه به هیچ جۆر له سه‌ر ئافره‌ت نه‌كراوه، بۆیه هه‌ر له‌م ڕووه‌وه ئه‌بینین كه بۆ ماره‌یی، هه‌ر ئه‌بێ پیاو بیدات به ئافره‌ت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك خوای گه‌وه‌ر ده‌فه‌رموێ: وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً [ النساء:4] واته: ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕی ئاسووده‌یی و دڵفراوانییه‌وه...
واته: ئه‌مه ئه‌ركێكه ئه‌درێته سه‌ر پیاو، كه ئه‌بێ به‌و په‌ڕی دڵ فره‌وانی و بێ منجه منجكردن به‌و كاره هه‌ڵبستێ و ئافره‌ته‌كه ڕازی بكات.
چونكه ماره‌یی هه‌قێكی ته‌واوی ئافره‌ته كه له پیاوه‌كه داوا بكات، هه‌ر چه‌ندیش داوا بكات، كه‌س بۆی نییه كه بڵێت بۆ ئه‌وه‌نده‌ت ئه‌وێ! وه كه ئه‌شیدرێتێ، كه‌س هه‌تا مێرده‌كه‌شی بۆی نییه كه ده‌ست له به‌شه ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌ر بدات، به‌ڵكو ئافره‌ته‌كه به‌و په‌ڕی ئازادی خۆیه‌وه ئه‌توانێت هه‌ڵسو كه‌وتی پێوه بكات.
(2) پیاو له سه‌ریه‌تی كه خه‌رجی خێزان و ماڵ و منداڵی بكێشێت، چون ئیسلام ئه‌و ئه‌ركه‌ی نه‌داوه‌ته سه‌ر ئافره‌ت كه به خه‌رجی مێرده‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبسێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خۆی به‌خت بكات و یارمه‌تی مێرده‌كه‌ی بدات، ده‌نا هیچ. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلاَّ مَا آتَاهَا [ الطلاق: 7] واته: جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش كه كه‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت كه خوا پێی به‌خشیوه، چونكه خوا به گوێره‌ی (دارایی) هه‌ر كه‌سێك داوای به‌خشین ده‌كا. یان ده‌فه‌رموێ: وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ [ البقرة: 233] واته: وه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه خاوه‌نی منداڵه‌كه‌یه ڕزق و ڕۆزی و پۆشاك به شێوه‌یه‌كی جوان و چاك ده‌بێ ئاماده بكات بۆ دایكان.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله عليه وسلم) له حه‌جی ماڵئاواییدا هه‌روه‌ك له جابر _ خوا لێی ڕازی بێت_ گێڕدراوه‌ته‌وه فه‌رموویه‌تی: (اتقوا الله فی النسا‌و فإنهنَّ عوان عندكم أخژتموهنَّ بكلمه الله ، واستحللتم فروجهن بكلمه الله ، ولهنَّ علیكم رزقهنَّ وكسوتهنَّ بالمعروف) رواه مسلم، واته:له خوا بترسن له گه‌ڵ ئافره‌تاندا (یانی له‌گه‌ڵیان باش بن)، چون ئه‌وان وه‌ك دیل وان له به‌رده‌ست ئێوه‌دا، به یه‌ك وشه وه‌رتان گرتوو ون، به یه‌ك وشه دامێنیان لێتان حه‌ڵال بووه، ڕۆزی و پۆشاكیان كه‌وتۆته سه‌ر ئێوه كه باشترین شێوه بۆیان ده‌سته‌مۆ بكه‌ن.
كه‌واته: بینیتان: كه‌چۆن ئیسلام پله‌و پایه‌ی ئافره‌تی به‌رز كردۆته‌وه؟ بگره كردوویه‌تی به تانجی سه‌ری پیاوان و به‌ڵكه خستوویه‌تییه سه‌ر سه‌ری كۆمه‌ڵگا به تێكڕا.
ئه‌م هه‌قه‌ش له هیچ به‌رنامه‌و یاسا‌و ڕێسایه‌كی ده‌ستكردی مرۆڤـا نا بینیت، بۆیه ئه‌بینین له ڕۆژ ئاوا ئه‌و خوشكه‌ی كه وه‌ك براكه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شه میراتیشی پێ بده‌ن، ئه‌وه ئه‌ركی به‌خێو كردنی خۆیشی هه‌ر له ئه‌ستۆی خۆیه‌تی، نه‌ك له ئه‌ستۆی براكه‌ی. بگره براكه‌ی هیچی له سه‌ر نییه كه كاتێك خوشكه‌كه‌ی له سه‌ره مه‌رگو له ئاوزینگدایه‌و عه‌وداڵی چۆڕه ئاوێكه، له مسه‌ریش ئه‌گه‌ر هه‌موو موڵكی دونیا موڵكی براكه‌ی بێت، زۆری لێناكرێت كه به‌ته‌نگ خوشكه‌كه‌یه‌وه بچێت و درهه‌مێكی بۆ خه‌رج بكات. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی سووكایه‌تی كردن نه‌بێت به ئافره‌ت، چ شتێك سووكایه‌تییه؟!له‌گه‌ڵ ئه‌مه له نیوه به‌شی ئافره‌ت له به‌رده‌م پیاودا، هه‌ڵوێستێكی گشتی نییه، چون قوڕئان نه‌هاتووه بڵێت: [يوصيكم الله للذكر مثل حظ الأنثيين] بگره ده‌فه‌رموێت: يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ [ النساء: 11 ] واته: خوا ڕێنموونیتان ده‌كات ده‌رباره‌ی نه‌وه‌كانتان له بواری میارتگرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) كه به‌شی نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه‌یه، یانی ئه‌و لێك جیا كردنه‌وه بنه‌مایه‌ك نییه كه بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك وه‌ك یه‌ك بن، بگره له حاڵه‌تی تایبه‌تی یان دیاری كراودا كاری پێ ئه‌كرێت.
فیقهی هه‌قیقی له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیش له میراتدا، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌كات، كه جیاوازی له جۆری دابه‌شكردنی میرات له نێوان دوو توخمه‌كه، ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێوه‌ری كوڕ‌و كچایه‌تی. بگره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حیكمه‌ت و مه‌به‌ستی خودایه‌ك كه خه‌ڵكی له هه‌قیه‌قه‌ت و ماهیه‌تیه‌كه‌ی بێ ئاگان، بۆیه خه‌ڵكیش كه بێ‌ئاگا بوون، هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ته‌نها ڕووكاری حوكمه‌كان بكه‌ن به مانشێتی گومانه‌كانیان.
ده‌نا له هه‌قیقه‌تدا، جاوازی به‌شه میرات لای پیاوو كچ له فه‌لسه‌فه‌ی میراتی ئیسلامی‌دا سێ پێوه‌ر حوكمی پێ ئه‌كات:
یه‌كه‌م: ئه‌ندازه‌ی نزیك بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی كه میرات ئه‌بات، چ پیاو چ ژن، له‌و كه‌سه‌ی كه میرات جێ ئه‌هێڵێت، چه‌ندی نزیكییه‌كه نزیكتر بێت، ئه‌و كه‌سه میراته‌كه باشتر ئه‌بات، چه‌ندی دووریش بێت، كه‌متری به‌ر ئه‌كه‌وێت، به بێ له به‌رچاو گرتنی كوڕه یان كچ.
بۆ نموونه:
% زۆر جاران ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر نیو به‌شی پیاو نابات، بگره، هێندێ جار ئافره‌ت له به‌شه پیاویش زیاتر ئه‌بات:
بۆ نموونه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ [ النساء/11 ] ، واته: خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئافره‌تان له دوان زیاتر بوون ئه‌وا دوو به‌ش له سێبه‌شی میراتیه‌كه له‌وان به‌ش ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه ته‌نها كچێكی هه‌بوو ئه‌وا نیوه‌ی داراییه‌كه‌ی ئه‌درێتێ، وه شه‌شیه‌كیش ده‌درێت به هه‌ر یه‌ك له‌دایك و باوكی ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی هه‌بوو.
لێره‌دا باوك شه‌شیه‌ك ئه‌بات، كه ئه‌مه زۆر له‌وه كه‌متره كه كچ یان كچه‌كانی ئه‌یبه‌ن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه كه‌سیش نه‌یگوتووه كه‌وا لێره‌دا پیاو هه‌قی كه‌می پێ ڕه‌وا بینراوه.
یان جاری وا هه‌یه ئافره‌ت كاتێ كه پله‌ی نزیكییه‌كه‌ی له خاوه‌ن میراته‌كه نزیكتر بێت، چه‌ندین جار زیاتر له پیاو ئه‌بات، بۆ نموونه:
پیاوێك ئه‌مرێ و كچێك و دوو برا جێ ئه‌هێڵێت، ئایا ئه‌وان هه‌ر یه‌كه‌و به‌شی خۆیان چه‌نده ئه‌به‌ن؟
ئه‌ڵێین: كچه‌كه‌ی نیوه‌ی میراته‌كه ئه‌بات و دوو براكه‌ی خاوه‌ن میراتیش یه‌كه‌و چاره‌گێك ئه‌به‌ن. واته به هه‌ردوو كوڕه‌كه هێنده‌ی كچه‌كه ئه‌به‌ن.
یان ئه‌و كچه‌ی كه باوكی ئه‌مرێت، زیاتر له‌و باوكه یا ئه‌و دایكه ئه‌بات كه كوڕه‌كه‌یان ئه‌مرێ و میراتیان بۆ جێده‌هێڵێت، (ئه‌مه ئه‌گه‌ر میراتگر كچ و باوك و دایك بێت و به‌س).
دووه‌م: پێگه‌ی ئه‌و نه‌وه‌ی كه میراته‌كه‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت:
% ئه‌و نه‌وه‌ی كه میراتی به‌ر ئه‌كه‌وێت و به‌رگری ژیانێكی ناخۆشی له به‌رده‌مدایه، ئه‌و كه‌سه به‌شه زیاتر له‌وانی تر ئه‌بات، به بێ سه‌رنجدان له‌وه داخوا میراتگره‌كه كچه یان كوڕ.
% هه‌روه‌ها كچێك كه باوكی ئه‌مرێت زیاتر له دایكی ئه‌بات، ئه‌گه‌رچیش هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه هه‌ر مێیه‌ن.
% هه‌میشه كچ زیاتر له باوكی ئه‌بات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كچه شیره خۆره بێت و ده‌مو چاوی باوكی خۆشی نه‌بینیبێت.
% هه‌روه‌ها كوڕ زیاتر له باوك ئه‌بات، ئه‌گه‌ر چیش هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز نێرینه‌ن، هه‌ر له‌و پێوه‌ره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میرات له ئیسلامدا، حیكمه‌تێكی خوایی و مه‌به‌ستێكی ڕه‌ببانی هه‌یه، كه زۆرێك له ئێمه سه‌ره‌ده‌ری لێ ده‌رناكه‌ین. كه ئه‌مه‌ش پێوه‌رێكه كه به هیچ چه‌شن په‌یوه‌ندی نه به نێر نه به مێوه نییه.
سێیه‌م: ئه‌و ئه‌ركه قوڕسه‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر شانی میراتگری داناوه كه له‌به‌رده‌م ئه‌وانی تر ڕایپه‌ڕێنێت، ئه‌مه تاكه پێوه‌رێكه كه جیاشێوه‌یه‌ك ئه‌خاته نێوان كوڕ‌و كچه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه جیاوازییه‌كه كه قه‌ت سه‌ر ناكێشێت بۆ هیچ زوڵمێك بۆسه‌ر هه‌قی ئافره‌ت، یان ئه‌گه‌ر كه‌می بۆ بڕیار بدرێت، بگره ڕه‌نگه به پێچه‌وانه‌وه ڕاست بێت.
كه‌واته: لێره كێ له ژیاندا زیاتر ماندوو بوون بكێشێ و خه‌رجی كه‌سانی تری زۆر له ئه‌ستۆ بێت، ئه‌ویانه كه میراته‌كه‌ی به ڕواڵه‌ت زیاتر بۆ دانراوه. هه‌ر چه‌ند خوای گه‌وره له هیچ شتێكیتردا له نێوان پیاوو ژن‌دا به گشتی نه‌گرتووه، ته‌نها لێره‌دا نه‌بێت، كه ده‌فه‌رموێت: [ يوصيكم الله فى أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين ] نه‌یفه‌رمووه: [ يوصيكم الله فى عموم الوارثين ] ته‌نها لێره دا نه‌بێت كه كوڕ زیاتر ئه‌بات له كچ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه كه كوڕ ئه‌ركی خه‌رجی كێشانی كچی له ئه‌ستۆیه. كه‌چی كچه كه خوشكی براكه‌یه، ئه‌و به‌شه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌گرێ و براكه‌شی چونكه ئه‌ركی به‌خێو كردنی ئه‌می له ئه‌ستۆیه ڕۆژ وه دای ڕۆژ لێی كه‌م ئه‌بێته‌وه. جا هه‌یاران پێم ناڵێن كه كێیه ئه‌و كه‌سه قازانجی زۆرتری كردووه؟ ئایا هه‌ر كچه‌كه نییه؟! به‌ڵێ، هه‌زار جاران به‌ڵی.
حاڵه‌ته جیا جیاكان
أ. ته‌نها له چوار حاڵه‌تان ئافره‌ت نیوه‌ی كوڕ ئه‌بات:
(1) كه‌سێ بمرێ و كۆمه‌ڵه منداڵێكی هه‌بێت، كه كوڕ‌و كچ بن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ [ النساء 11] له پێشتر مانامان لێكداوه‌ته‌وه.
(2) میراتێك بكه‌وێته نێوان ژن و مێردێكه‌وه، كه لێره‌دا پیاوه‌كه دوو هه‌نده‌ی ژنه‌كه‌ی ئه‌بات. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ [ النساء 12 ] واته: هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژن ده‌درێت به مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌كی میراتی بۆ ئه‌و (حاڵه‌تانه‌یه). ئه‌مانه هه‌مووی دوای به جێ هێنانی ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌بێت كه ئه‌نجامتان دابێت، له گه‌ڵ دیاریكردنی قه‌رزو قه‌زراریان.
(3) كوڕێك ئه‌مرێ و ته‌نها باوك و دایكێكی ئه‌بێت و هیچ منداڵی نه‌بێت، ئه‌وا باوكه‌كه دوو هه‌نده‌ی دایكه‌كه‌ی ئه‌بات، واته، باوكه‌كه دوو سێیه‌ك ئه‌باو دایكه‌كه‌ش سێیه‌ك.
(4) كوڕێك بمرێ و باوك و دایك و كچێكی هه‌بێت، ئه‌وا باوكه‌كه دوو هه‌نده‌ی دایكه‌كه‌ی ئه‌بات و كچه‌كه‌ش نیوه‌و دایكه‌كه‌شی شه‌شیه‌ك، واته: باوكه‌كه سێیه‌ك ئه‌بات.
ب . له هێندێ حاڵه‌تیشدا ئافره‌ت هه‌نده‌ی پیاو ئه‌بات:
1. ئه‌گه‌ر پیاوێك یا ئافره‌تێك مرد (منداڵ و باوك و باپیری نه‌بوو) به‌ڵكو خوشك یان برای هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ك به‌شی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ وَصِيَّةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ [ النساء :12 ] واته: ئه‌گه‌ر پیاوێك یا ئافره‌تێك مرد (منداڵ و باوك و باپیری نه‌بوو) به‌ڵكو خوشك یان برای هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ك به‌شی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان به‌شیان هه‌یه له سێیه‌كی میراته‌كه‌دا (به یه‌كسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای ڕاسپه‌رده‌یه‌ك كه ده‌كرێت، وه قه‌رزو قه‌رزاریه‌ك كه زیانبه‌خش نه‌بێت، ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ئامۆژگاری و ڕێنموونی و فه‌رمانی خوایه، وه خوا زانا‌و دانایه.
2. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ‌و زیاتر له دوو براو خوشكی هه‌بێت، هه‌موو ئه‌و براو خوشكانه وه‌ك یه‌ك میراته‌كه مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن.
3. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و خوشكێكی هه‌بێت، ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌و نیوه‌ی میراته‌كه ئه‌به‌ن.
4. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ‌و خوشكێك و مێردێكی هه‌بێت، ئه‌وا هه‌ریه‌ك وه‌ك یه‌ك میراتیان به‌ر ئه‌كه‌وێت.
5. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ‌و مێرد‌و دایك و خوشكێكی خۆی هه‌بێت، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی نیوه ئه‌بات و دایكیش نیوه‌و ته‌نها لای ئیبن و عه‌بباس خوشكه‌كه‌ی هیچ نابات.
6. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و دووكچ و باوك‌و دایكێكی هه‌بێت، ئه‌وا باوكه‌كه‌ی شه‌شیه‌ك ئه‌باو دایك شه‌شیه‌ك و بۆ هه‌ر یه‌ك له كچه‌كانیش سێیه‌ك ئه‌به‌ن.
7. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و خێزان و دوو كچ و دایك و باوكێكی هه‌بێت، خێزانه‌كه‌ی هه‌شتیه‌ك ئه‌بات، كه ئه‌كاته سێ پشك، باوك چواریه‌ك كه ئه‌كاته چوار پشك، دایك چواریه‌ك كه ئه‌ویش ده‌كاته چوار پشك، بۆ هه‌ر یه‌كه‌و له كچه‌كانیش هه‌شتیه‌ك واته سێ پشك ئه‌به‌ن، واته هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌شت پشكیان به‌ر ئه‌كه‌وێت.
8. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و دایك و خوشك و باپیرێكی هه‌بێت، هه‌ر یه‌كه‌یان سێیه‌ك وه‌ر ئه‌گرن، واته پیاو لێره له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه وه‌ك یه‌ك وه‌ر ئه‌گرن.
9. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و (40,000) دینار له دوای خۆی جێبهێڵێت. ئه‌گه‌ر كوڕێك و كچێك و ژنێكی هه‌بێت كه له ماره‌ییه‌كه‌ی [ مؤخرة ] ی بۆ دیار كرابێت، ئه‌وا میراته‌كه به‌م شێوه‌یه دیار ئه‌كرێت:
خێزانه‌كه‌ی (16,000) له میراته‌كه‌ی وه‌ر ئه‌گرێت، كوڕه‌كه‌شی (16,000) وه‌ر ئه‌گرێت و كچه‌كه‌شی (8,000) ئه‌بات.
جـ .هێندێ حاڵه‌ت تێیاندا ئافره‌ت زیاتر له پیاو ئه‌بات:
1. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و دایكێك و دوو كچ و برایه‌كی به‌جێ بمێنێت، ئه‌وا به‌م شێوه ئه‌بێت:
ئه‌گه‌ر مردووه‌كه (24,000) دیناری هه‌بووبێت، ئه‌وا دایك: (3,000) دینار واته (هه‌شتیه‌ك) ئه‌بات، دوو كچه‌كه‌ش: (16,000) ئه‌بات، واته یه‌كه‌و (8,000) ئه‌به‌ن، واته (سێیه‌كی میراته‌كه)، براكه‌شی: (5,000) ده‌بات، واته ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه. به‌م چه‌شنه هه‌ر كچه‌و زیاتر له سه‌دا په‌نجا زیاتر له میراتی براكه ئه‌به‌ن.
2. ئه‌گه‌ر باوكێك بمرێ و كچێك و دایك و باوكێك و (24,000) دینار له دوای خۆی جێبهێڵێت. به‌م شێوه میراته‌كه دابه‌ش ئه‌كرێت:
كچه‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌بات، واته: (12,000) دینار، دایك: شه‌شیه‌ك ئه‌بات، واته (4,000) دینار ئه‌بات، باوك: شه‌شه‌یه‌ك ئه‌بات، وه فه‌ڕزێك كه پێویسته بیدرێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نده‌ی كه ماوه كه ئه‌كاته (4,000) كه تێكڕا (8,000) وه‌ر ئه‌گرێت.
3. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و دوو كچ و دایك و باوكێك جێبهێڵێت: هه‌ر یه‌ك له كچه‌كان سێیه‌ك ئه‌به‌ن و دایكیش شه‌شیه‌ك و باوكیش شه‌شیه‌ك ئه‌بات.
4. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و دایك و باپیر‌و دوو برای كه له دایكییه‌وه برای ئه‌و بن، وه چوار برای خۆی كه له باوكییه‌وه برای ئه‌و بن، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی نیوه‌و، باپیر شه‌شیه‌كو دایك شه‌شیه‌كو براكانی كه له باوكییه‌وه برای ئه‌ون و شه‌شه‌یه‌كو ئه‌و برایانه‌ی كه له دایكییه‌وه برای ئه‌ون واته: زڕ برایین، هیچ شتێك نابه‌ن.
5. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بمرێ و دوو كچ له پاش خۆی جێبهێڵێت، له گه‌ڵ كچه زایه‌ك و كوڕی كوڕی كوڕی، ئه‌وا هه‌ر دوو كچه‌كه‌ی یه‌كه‌و سێیه‌ك ئه‌به‌ن واته هه‌ر یه‌كه‌و سێ پشك و كچه‌زاكه‌شی پشكێكو كوڕی كوڕی كوڕیشی دوو پشك ئه‌بات.
6. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و دوو كچ و خوشكێك و برایه‌كی هه‌بوون، هه‌ردوو كچه‌كه یه‌كه‌و سێیه‌ك ئه‌به‌ن و براكه‌ی دوو سێیه‌كی و خوشكه‌كه‌ی سێیه‌ك ئه‌بات.
7. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و خێزان و باپیر‌و دوو كچ و دوانزه براو خوشكێكی هه‌بوو، ئه‌وا خێزانه‌كه‌ی هه‌شتیه‌ك و هه‌ریه‌ك له كچه‌كان سێیه‌كو باپیر شه‌شیه‌كو براكان هه‌ریه‌كه‌و دوو پشك‌و خوشك پشكێك ئه‌بات.
8. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و باوك و دایك و كچێك و كچێكی كوڕی و كوڕێكی كوڕی هه‌بن، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی چواریه‌كو بۆ هه‌ر یه‌ك له باوك و دایك شه‌شیه‌كو كچه‌كه نیوه‌و هه‌ر یه‌ك له كچ و كوڕی كوڕه‌كه‌ی هیچ شتێك نابه‌ن.
10. ئه‌گه‌ر پیاوێك بمرێ و خێزان و دوو كچ و دایك و باوكێكی هه‌بێت، خێزانه‌كه‌ی هه‌شتیه‌ك وه‌ر ئه‌گرێ و باوك شه‌شیه‌ك، دایك شه‌شه‌یه‌ك، هه‌ر یه‌ك له كچه‌كانیش سێیه‌ك وه‌ر ئه‌گرن.
ئه‌مه‌و له پازده حاڵه‌تاندا ئافره‌ت زیاتر له پیاو ئه‌بات له میراتدا.
د. هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌ن كه ته‌نها ئافره‌ت میرات ئه‌بات به بێ ئه‌وه‌ی كه پیاو هیچ شتێك ببات، له‌وانه:
1. ئاگه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و خوشكێكی هه‌قی كه له‌دایك و باوكییه‌وه بێت، و خوشكێكی له باوكییه‌وه خوشكی بێت و یه‌كێكیش له دایكیه‌وه خوشكی بێت، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی نیوه ئه‌بات و ئه‌و خوشكه‌ی كه له دایك و باوكییه‌تی نیوه ئه‌بات و ئه‌وه‌ی كه له دایكییه‌وه خوشكییه‌تی و ئه‌وه‌ی له باوكییه‌وه برایه‌تی هیچ شتێك نابات.
2. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و باوك‌و دایك و كچێك و كچێكی كوڕی و كوڕێكی كوڕی هه‌بن، ئه‌وا: مێرد چواریه‌ك و دایك و باوك هه‌ر یه‌كه‌و شه‌شیه‌ك وه‌ر ئه‌گرن و كچه‌كه‌شی نیوه وه‌ر ئه‌گرێت، به‌ڵام كچی كوڕی و كوڕی كوڕی هیچ وه‌ر ناگرێت.
3. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و دایك و دوو برا كه له دایكییه‌وه برای بن و برایه‌كی هه‌قی خۆی و یان زیاتری هه‌بێت. ئه‌وا مێرد نیوه ئه‌بات و دایك شه‌شیه‌ك ئه‌باو ئه‌و برایانه‌ی كه له دایكییه‌وه برای ئه‌ون سێیه‌ك ئه‌به‌ن، به‌ڵام براكانی خۆی هیچ نابه‌ن. كه ئه‌مه ڕای عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه _خوا لێی ڕازی بێت_.
4. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بمرێ و مێرد‌و باپیر‌و دایك و چه‌ند برایه‌كی هه‌قیقی هه‌بێت، برایه‌كی تری هه‌بن كه له دایكییه‌وه برای بن، ئه‌وا مێرده‌كه نیوه ئه‌بات، باپیر شه‌شیه‌ك و دایك شه‌شیه‌ك و براكانی كه برای هه‌قین له گه‌ڵ ئه‌و برایه‌ی كه له داكییه‌وه برای ئه‌ون هیچ شتێك نابه‌ن.
به كورتی و به كوردی:
زیاتر له سی حاڵه‌ت هه‌ن كه ئافره‌ت وه‌ك پیاو میرات ئه‌بات، له هێندێ حاڵه‌تیشدا زیاتر ئه‌بات، هێندێ حاڵه‌تیش هه‌ن كه ئافره‌ت میرات ئه‌بات به بێ ئه‌وه‌ی كه پیاو پووشێكیش ببات..
ئه‌مه له به‌رامبه‌ر چوار حاڵه‌ت كه ئافره‌ت نیوه‌ی پیاو ئه‌بات، ئه‌مانه‌ی كه باسیش كران پێوه‌ری ئیسلامین بۆ دابه‌ش كردنی میرات له نێوان نێر‌و مێیه كه خوای په‌روه‌ردگار دایناوه.
ئه‌مه‌ش هێمای دادگه‌ری و یه‌كسانی خوای میهره‌بان و به به‌زه‌یییه كه ئه‌م كاره گرنگ‌و مه‌ترسیداره‌وه‌ی به حیكمه‌ت گێڕاوه.
بۆیه:
1. زۆر جارن ئه‌بیسین كه له وڵاته ئه‌وربییه‌كان، كاتێ كه یه‌كێك ئه‌مرێ و میرات و كه‌لو په‌لێكی ئه‌وتۆ له دوای خۆی جێده‌هێڵێت، كه له ئه‌ژمار نایه‌ت، ئه‌وه‌ی جێیده‌هێڵێت، ئه‌بێ ته‌نها بۆ ئه‌و سه‌گو پشیله‌ی كه هه‌رده‌م وه‌ك برای باوكی له‌گه‌ڵی ژیا بوو جێبهێڵێت، یان پاره‌كه‌ی تێكڕا بۆ ڕێكخراوێك یان كه‌نیسه‌یه‌ك ئه‌بێ بڕوات، هه‌رچی كوڕ‌و كوڕه‌زاشی كه هه‌ین، تێكڕا ئه‌بێ له‌و پاره‌ی باوكیان مه‌حرووم بن، كه‌واته كوا دادگه‌ری له غه‌یره ئیسلامدا، به‌ڵام له ئیسلامدا، ئه‌بینین كه ئه‌و په‌ڕی ئازادی داوه‌ته میراتگرانی تا به‌و شێوه لایه‌قه‌ی كه خوا دیاری كردووه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ وه‌سیه‌تیش بات كه ئه‌و پاره‌ی له دوای خۆی جێیده‌هێڵێت كه بۆ كارێكی دیاری كرا‌و خه‌رجی بكه‌ن، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێ و كه‌سیش بۆی نییه ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی ئه‌و به جێبگه‌ینێت.
2. میراتگری كارێكی به‌زۆر سه‌پێنراوه له ئیسلامدا، هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ی كه میرات ئه‌به‌ن بۆیان نییه كه ده‌ست به‌سه‌ر میراته‌كه‌دا بگرن كه كه‌سانی تریش هه‌بن هه‌قی ئه‌و میراته‌یان هه‌بێت كه پێیان بدرێت، بۆیه میراتگر هه‌قی خۆی وه‌ر ئه‌گرێت، به بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئیختیاری زیاتر بكات.
3. ئیسلام میراتی گێڕاوه، له چوار چێوه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌ی كه له خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی كه جێیهێشتووه، ئه‌بێ دابه‌ش بكرێت، چه‌ندی ئه‌و كه‌سه كه پله‌ی له خاوه‌ن ماڵه‌كه نزیكتربێت، ئه‌و پشكی باشتری به‌ر ئه‌كه‌وێت.
4. كوڕی بچووك له‌گه‌ڵ كوڕه گه‌وره‌ی ماڵ وه‌ك یه‌ك ئه‌به‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر كوڕێكیان كه هێشتا له سكی دایكی دایه، نابێ له برا گه‌وره‌كانی جیا بكرێته‌وه، ئه‌بێ وه‌ك ئه‌وان حسێبی بۆ بكرێت.
لێره‌دا كۆتایی به‌م باسه ئه‌هێنین، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌زانین چه‌ندی باس له حیكمه‌ت و گه‌وره‌یی خوا بكه‌ین له‌و شتانه‌ی كه ده‌روه‌ستی نایه‌ین، قه‌ت ده‌رقه‌تی نایه‌ین.. به‌ڵام گوێڕایه‌لیمان بۆ خوای تاكو ته‌نیاو كار به‌جێ له‌جێی تێڕامانمان له حیكمه‌ت و كارزانی ئه‌م خوای تاكو ته‌نیایه هێنده‌ی تر جێی خۆی ئه‌گرێ جێ به‌جێ ئه‌بێت.
تا ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژێكی تر خواتان له‌گه‌ڵ، ماڵ ئاوا.
سه‌ر چاوه:
(1) http://www.ebnmaryam.com/merath.htm
(2) http://www.quran-radio.com/wmonly10.htm |