له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامله درێژه‌ی باڵاپۆشبوونی قوتابیاندا، ٣٤ قوتابیی په‌یمانگا باڵاپۆش ده‌بن پاش ڕاگه‌یاندنی باڵاپۆشییان، ناوه‌ندی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانیی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له ئاهه‌نگێكدا خه‌ڵاتی به‌سه‌ر (٣٤) قوتابیی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان و په‌یمانگای ته‌كنیكیی سلێمانیدا دابه‌ش كرد. له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌رپرسی ناوه‌ندی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" ئه‌و قوتابیانه كه (١٤)یان قوتابیی په‌یمانگای ته‌كنیكی و (٢٠)یان له په‌یمانگای مامۆستایانی سلێمانین, سه‌رجه‌میان له (٢) مانگی ڕابردوودا پابه‌ندیی زیاتری خۆیان به باڵاپۆشییه‌وه ڕاگه‌یاندووه و ئێمه‌ش هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و پشتیوانیی خۆمانیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه ئه‌و پۆشاكه ده‌توانێت زیاتر خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكات و حاڵه‌تی ده‌روونیی گه‌نجان به‌ره‌و چاكه به‌رێت."
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (نماكورد)
|